'ئاکەپە/مەهەپە وەک هیتلەر دوژمنی گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستن'

کاڵکان: چۆن هیتلەر لە سەدەی ٢٠ دا دوژمنایەتی بەهاکانی ئەوروپای کرد، لە چارێکی سەدەی ٢١دا فاشیزمی ئاکەپە/مەهەپە بە هەمان شێوە دوژمنایەتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکەن.

دوران کاڵکان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە بەشداری لە بەرنامەی تایبەتی کەناڵی مەدیا هابەر بوو و باسی لە یاری هێزە نێودەوڵەتیەکان لە دژی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کرد.

کاڵکان ڕایگەیاند، لەسەرەتادا ئەمریکا و دواتر ڕووسیا لەگەڵ تورکیا ڕێککەوتن و وتی، "ئەردۆغان ١٣ی تشرینی دووەم جارێکی تر دەچێتە ئەمریکا. لە ناوەڕۆکی رێککەوتنی ئەمریکا و ڕووسیا دا چی هەیە؟ پەسەندکردنی داگیرکردنی سەرێکانی و گرێ سپی هەیە. بڕیاری دەرکردنی هێزی پاراستنی کورد لە کوردستان هەیە. ئەوە چ واتایەک دەگەیەنێت؟ بە واتای دوورخستنەوە دێت. هیچ لایەنەکی ڕێککەوتنەکە کە ڕوون و ئاشكرا نەبێت، نییە. بۆیە هێرشی داگیرکەری و قڕکردنی دەوڵەتی تورک پەسەند دەکرێت. ڕێککەوتنی سوچیش هەمان شت بوو. جیاوازی لەنێوانیاندا نییە. پەیمانی نێوان تورکیا و ڕووسیاش هەمان شێوە بوو. داگیرکەری دەوڵەتی تورکیان قبوڵ کرد. ئەمریکا وتی، 'من ڕادەستی تورکیای دەکەم'. کاریگەری ڕووسیا زیاتر دەبێت، دەوترێت کاریگەری حکومەتی سوریاش زیاتر دەبێت. لەمەوبەدواوە حکومەتی سوریا پێشڕەوی دەکات. بەڵام چارەنووسی ئیدارەی ئەسەد نادیارە.

بەڵام پرسەکە بەم شێوەیەیە: داگیرکەری دەوڵەتی تورک قبوڵدەکرێت، داگیرکەری لە هەرێمەکانی جەرابلوس، باب، ئیدلب، عەفرن قبوڵکرا. ئێستاش لە گرێ سپی و سەرێکانی قبوڵ دەکرێت. بۆ بەشێک لە کوردستان دەڵێن، ئێمە لە نیگەرانیەکانی تورکیا تێدەگەین. باشە دەوڵەتی تورک لەدژی کێ ئاسایشی خۆی دەپارێزێت؟ ئەمە بە واتای ئەوە دێت کە دەوڵەتی تورک لە ناو شەڕدایە، ئێوەش لەناو شەڕ دان، ئێمەش بەشداریان کردووە، ئێوەش پەسەندی دەکەن. ئەو هێزەی کە لەدژی شەڕە دیارە، جیهان هەمووی خاوەنداری لە شەڕی کوردستان دەکات. ئەگەر ئێوە داگیرکەری دەوڵەتی تورک پەسەند دەکەن، ئەو کاتە ئەمریکا سەربازەکانی ناردبوو بۆ ئەو دەڤەرە، بۆچی داگیری نەکرد. ڕووسیا سوپاکەی ناردبوو بۆ ئەوێ بۆچی داگیری نەکرد. داگیریان نەکرد، بە دەوڵەتی تورکی داگیر دەکەن. چی بە سەر تورکیا دەهێنن؟ دەوڵەتی تورکیا بەکاردەهێنن، وەک ئەلقاعیدە، وەک داعش. نازانرێ دواتر چۆن بەکاری دەهێنن.

داگیرکردنی دەوڵەتی تورک ئەنجامێکە

پێویستە ئەوە دیاری بکرێت: داگیرکەری دەوڵەتی تورک ئەنجامێکە. خاکی سوریا و یەکپارچەبوونی خاکی سوریای داگیرکردووە، پێشێل کردووە. ئەمەش ئەنجامیکە. رێککەوتنی ئەمریکا و تورکیا، ڕێککەوتنی ڕووسیا و تورکیا. ئەنجامێکە. کۆمەڵکوژی ئەنجامدران. چەکی کیمیایی بەکارهێنرا. لە گرێ سپی و سەرێکانی بە سەدان کەس شەهیدکران. گازی کیمیاییان بەکارهێنرا. هێرشی دڕندانە ئەنجامدران. بەڵام هەمووی ئەنجامێکە. بۆچی بەم شێوەیە بوو؟ لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەڕێوەبەرایەتیەکی خۆسەر هەیە، قەسەدە، یەپەگە و یەپەژە هەیە. ئەگەر ڕێککەوتنەکان قبوڵ بکرێت واتە هۆکار ئەوانەن. بە هۆی ئەوەی بیانووی دەوڵەتی تورک بەڕێوەبەری خۆسەری دیموکراتیکە، هەبوونی کوردان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریایە. ئەگەر ڕێککەوتن پەسەند بکرێت ئەو کاتە بیانووکەی تورکیا قبوڵدەکرێت.

ئەوروپا دەڵێت داگیرکەریە، ئەمریکا دەڵێت شەڕی ٢٠٠ ساڵەیە. ئەگەر وابێت، پێویستە هۆکارەکەی باش ڕوونبکرێتەوە. ئایا ئێوە بیانووی دەوڵەتی تورک پەسەند دەکەن، بیانووی ئەردۆغان/باخچەلی قبوڵ دەکەن. یان هۆکارێکی جیاوازی هەیە؟ دەوڵەتی تورک داگیری دەکات، هێرش دەکات. کۆمەڵکوژی دەکات. کێ دەکوژێت. کورد دەکوژێت. بۆچی خاکی سوریای داگیر کرد و دەڵێت، من لایەنگری یەکپارچەیی خاکی سوریام. بەو شێوەیە پێویستە هۆکارەکەی بزانرێت. هۆکارەکەی هەبوونی کوردە. بە شێوەیەکی ئاشکرا دەڵێت "تیرۆر" و کوردیش بە هەمان واتە دێن.  دەگوترێت کێشە کێشەی یەکپارچەیی خاکی سوریایە، دەسەڵاتی سیاسی سوریایە. بەڵام کێشەی سەرەکی دەوڵەتی تورک خۆیەتی.

ئەوەی بەرامبەرمان وەستاوەتەوە هیتلەرێکی نوێ یە

کێشەکە فاشیزمی ئاکەپە/مەهەپەیە. ئەوەی داگیر دەکات، کۆمەڵکوژی دەکات، هێرش دەکات. دەوڵەتی تورکە. کێشەکە خۆیەتی. بۆچی هێرش دەکات، بە هۆی دوژمنایەتیکردنی کورد. پێویستە ئەوە بە شێوەیەکی ئاشکرا بگوترێت. دوژمنی کورد، ئەرمەن، ئاشووری، سوریانی، ڕۆم، ژن و هەموو گەلانە. ئەوەی بەرامبەرمان وەستاوەتەوە هیتلەرێکی نوێ یە. چۆن هیتلەر لە سەدەی ٢٠ دا دوژمنایەتی بەهاکانی ئەوروپای کرد، لە چارێکی سەدەی ٢١دا فاشیزمی ئاکەپە/مەهەپە بە هەمان شێوە دوژمنایەتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکەن. پێویستە ڕاستیەکە ببینرێت.

کاڵکان ڕاشیگەیاند، لە بناغەی هەموو شتێکیاندا سیاسەت و عەقلیەتی لەناوبردنی گەلی کورد هەیە و وتی، "لەسەردەمی ئێستادا دیکتاتۆری فاشیستی ئەردۆغان و باخچەلی بە ئاشکرا ئەو سیاسەتە بەڕێوەدەبەن. بە سەر هەموو کەسێکدا دەیسەپێنن و دەڵێن، پێویستە ئێوە لە سەر هێڵی ئێمە بجووڵێنەوە."

ئەمریکا وازی لە بنەماکانی ویڵسۆن هێنا و دوای نەوت کرد

تڕەمپ دەڵێت، کێشەکە کێشەی ٢٠٠ سەدساڵە. داوی ل شەڕ نایێ، بەو هۆیەوە نابێت ئێمە دەستوەردان بکەین. مەبەستەکەی سەدەی ١٩ و ٢٠-ـە. کیشەی نەتەوەیەکە. تۆ بە خۆت ئەڵێی دەولەت. هێزێکی سوپەری جیهانی. من سیستمێکی نوێ لە جیهاندا دروست دەکەم. ئایا، سیستمی نوێی جیهان بەم شێوەیەیە؟ سیاسەتی جیهانی بەم شێوەیە دەبێت. دەڵێی دەستوەردان ناکەم. بەلام ئەو شتەی تۆ گوێی پێنادەی پێشێلکردن و قڕکردنی کوردانە. بەلام وەک تر دەلێی، بیرەکانی نەوت دەپارێزم. ئێستا لە ئەمریکا وتووێژ دەکرێت. دەمەوێت شتێکتان لەیادبێنمەوە. بەر لە سەد ساڵ بنەماکانی ویڵسۆن هەبوون. بنەماکانی سەرۆکی ئەمریکا وۆدرۆو ویڵسۆن بوون. باسی مافی ئازادی و ژیانی ئازادی و خۆبەرێوەبەری دەکرد. تڕەمپ دوای سەد ساڵ لە جێگەی بنەماکانی ویڵسۆن دەست بە بازرگانی نەوت دەکات. ئەگەر لە ناو کۆمەڵگای ئەمریکا وتووێژێکی بەم جۆرە بکرێت، پێویستە لە چوارچێوەی بنەماکانی ویڵسۆندا بێت.

بنەماکانی دیاریکردنی مافی چارەی خۆنووسین

کاڵکان وتیشی، "پێش سەد ساڵ شۆڕشی ئۆکتۆبەری سۆڤیەت لە سەر ئەو بنەمایە هەڵگیرسا. بنەماکانی دیاریکردنی مافی چارە خۆنووسینی نەتەوەکان و بنەماکانی خۆبەڕێوەبەری کۆماری سۆڤیەتی دامەزراند. زۆر نەتەوە پێشکەوتن. ڕووسیا لە سەر ئەو بەهایانە بوو بە دەوڵەت. ئایا رێکەوتنەکەیان لە سەر بناغەی ٢٢ی ئۆکتۆبەرە؟ پوتین ئەندامی پێشووی (KGB) بوو. کاردرێکە کە لە لایەن سۆڤیەتەوە پەروەردە کراوە. ئایا دیاریکردنی مافی چارە خۆنووسینی نەتەوەکان و بنەماکانی خۆبەڕێوەبەری لە کەوێ یە؟ بە شێوەیەکی ئاشکرا کورد دەکوژرێن.

'کاتێک لە کوردستان کۆمەڵکوژی هەبێت، لە ئەوروپا و ئاسئا دیموکراسی نابێت'

کالکان ئاماژەی بە کۆمەڵکوژی سەر کوردان دا و وتی، "کەس ناتوانێت لە جیهاندا بڵێت کریارەکانی بەرامبەر گەلی کورد پەیوەندی بە منەوە نییە. چ لە کورد بکرێت واتە لە تۆ دەکرێت. ئەگەر مافی ئازادی کەسێک پێشێل بکرێت واتە ئازادی تۆش زەوت دەکرێت. لە دۆخێکدا کە کورد کۆمەڵکوژ دەکرێت، فەڕەنسا، ڕووس، ئەمریکا، عەرەب و تورک ناتوانن ئازاد بژین. لەناو فشاری و داگیرکەریەکی قوڕس دا دەبن. لە کوردستان قڕکردن هەبێت، لە ئەروپا و ئاسیا دیموکراسی نابێت. با کەس خۆی هەڵنەخەلەتێنێت. دۆخەکەلە بەرچاوە، پرسی هەموو کەسێک دیموکراسی و ئازادیە.

تێکۆشان فراوان دەکرێت

کاڵکان ئاماژەی بە تێکۆشانی دیموکراسی و ئازادی باکوور و ڕۆژهەلاتی سوریا کرد و ڕایگەیاند، لە ناو ١٠ و ١٥ ساڵی ڕابردوودا کاری سەرکەوتوو کرا و ژمارەیەک دیکتاتۆر لەناوبران. جگە لە دیموکراسی هیچی تریان ناوێت. ئێمە دەزانین زیاتر خۆیان زانا دەکەن. لە هەموو جیهان بڵاودەبنەوە. پێویستە هەموو کەسێک ئەوە بزانێت. ئەوانەی خاوەنی عەقلیەتی ئەردۆغان و باخچەلین ئاشکرا بوون. تێکۆشانی ڕۆژئاوا، تێکۆشانی نێوان کوردان و فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپەیە. ئاشکرایە عەقلیەت و سیاسەت چییە. بۆ نرخی مرۆڤایەتی چ واتایەک دەدات. ماسکەکانیان کەوتە خوارەوە. لە ئەنجامدا پێشکەوتنێکی سیاسی گەقرە دروست بوو. تێکؤشان بەهێزتر دەبێت و لە هەموو شوێنێک بڵاو دەبێتەوە و بەردەوام دەبێت.

ف.ق