ئاکەپە هێرش دەکاتە سەر بەهای مرۆڤایەتی

پلاتفۆرمی ڕەنج و دیموکراسی ئامەد ڕایگەیاند، دەسەڵاتی ئاکەپە /مەهەپە کە لەڕێی پۆستەخانە تەرمیان ناردووەتەوە بۆ خانەوادەکەی لەدژی بەهاکاری مرۆڤایەتی دەجووڵێتەوە.

پلاتفۆرمی رەنج و دیموکراسی لەبارەی ناردنی تەرمی عەگید ئیپەکی هەپەگەیی بە پۆستەخانە بۆ خانەوادەکەی ڕاگەیەنراوێکی بڵاو کردەوە. پلاتفۆرمەکە ڕایگەیاند کە لەم قۆناغەدا کە مرۆڤەکان بۆ ژیان تێکۆشانێکی گشتی دەدەن ناردنی تەرمی کەسێک بۆ خانەوادەکەی بە پۆستەخانە نیشانەی نەمانی بەهای مرۆڤایەتیە.

هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد، دەسەڵات سیاسەتێکی تری زوڵمی لە سیاسەتی جیاکاری خۆی زیادکرد. بەپێی پێوانەکان لە پەرلەمانیش ئەو هەڵوێستەیان پاراستووە. نارندی تەرم لە ڕێگەی پۆستەخانەوە نیشانەی ئەوەیە کە هێرشێککی روون و ئاشکرایە لەدژی خانەوادە و کۆمەڵگا و بەهای کۆمەڵگا. ناردنی تەرمەکە لەڕێگەی پۆستەخانەوە لەدژی دڵی دایکانە. لەهەمانکاتدا هێرشێکە لەدژی ئاشتی کۆمەڵایەتی و داواکاری پێکەوە ژیانی گەلان. ئێمە ئەم جۆرە کردەوانەی دەسەڵات شەرمەزار دەکەین. داوادەکەین بەرپرسەکان بە یاسایەک دادگاییبکرێن و داوای لێبۆردن لە کۆمەڵگا و خانەوادەکە بکەن."

ف.ق