ئاگری چیای جودی و هرمیا بەردەوامە

ئەو ئاگرەى لەلایەن سوپای تورکەوە بەردراوەتە چیای جودی بەردەوامە. هەروەها ئاگری چیای هرمیا لە شارۆچکەى سێگرکای ناوچەى قلابان کە خۆی کوژابوویەوە دووبارە دەستیپێکردووەتەوە.

ئاگرەکە پێرێ لە دەورووبەری گوندی گوندکێ رەمۆ، جفانە و نێڤاڤای سەر بە ناوەندی شرنەخەوە و دامێنی چیای جودی نرایەوە و تاوەکو ئێستا بەردەوامە. چەند مانگیشە جاش و جەردەوانەکان دارستانی جودی دەبڕنەوە و دوای ئەوەى دارەکانیان بڕییەوە شوێنی دارە بڕاوەکانیش ئاگر تێبەردەدەن.

ئاگرەکەى چیای هرمیا لە سنووری شارۆچکەی سێگرکان لە ناوچەى قلابانی شرنەخ، کە پێشتر لەلایەن سەربازانی تورکەوە بەردرابووە ئەو چیایە و دواتر ئاگرە خۆی کوژابووەیەوە، لە بەرەبەیانی دوێنێوە ئاگرەکە دەستیپێکردووەتەوە. رێگاش نادرێت کەس بڕوات ئاگرەکە بکوژێنێتەوە و بەهۆی هەڵکردنی باوەش ئاگرەکە بە ناوچەى بێلژنێ دا بڵاودەبێتەوە.

ژ.ت