ئایدەنیز: بەهۆی گۆشەگیری ئیمڕالی قەیران هەیە
سەردانی شاندی کەجەدە و دەبەپە بۆ لایەنەکان لە وان بەردەوام بوو. ساڵیحە یڵدز هاوسەرۆکی گشتی دەبەپە ڕایگەیاند، بەهۆی گۆشەگیری ئیمڕالی لە تورکیا قەیران دروست بووە.
سەردانی شاندی کەجەدە و دەبەپە بۆ لایەنەکان لە وان بەردەوام بوو. ساڵیحە یڵدز هاوسەرۆکی گشتی دەبەپە ڕایگەیاند، بەهۆی گۆشەگیری ئیمڕالی لە تورکیا قەیران دروست بووە.
پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لە چوارچێوەی بەرنامەی تێکۆشانی دیموکراسیدا، لەگەڵ ساڵیحە یڵدز هاوسەرۆکی گشتی دەبەپە و بەدران ئوزتورک هاوسەرۆکی کەجەدە لە وان دەستیان بە گەڕێکی سەردانی لایەن و ڕێکخراوەکان کردووە.
شاندەکە لەگەڵ ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی و نوێنەرانی سیاسی لە هۆتێل ئۆرارتو کۆبووە. ساڵیحە یڵدز هاوسەرۆکی گشتی دەبەپە ڕایگەیاند، سیستمی تورکیا دەیەوێت بە فاشیزم لەسەر پێ بمێنێتەوە و پلانسزاییی چالاکیەکانی هەدەپە لەدژی فاشیزم دەبێتە ڕێگایەک.
'لە بەرانبەر سیاسەتە قێزەونەکان یەکبگرین'
ئایدەنیز باسی ئەوەی کردد کە لە کوردستان و لە شارەکانی تورکیا ئەوان کۆبوونەوە لەگەڵ گەل دەکەن و وتی،"هۆکارئ کۆبوونەوەکان و چاوپێکەوتنەکان ئەوەیە کە لەدژی سیاسەتە قێزەونەکان لەبەرانبەر گەلەکەمان، یەکگرتوو بین. ئەمڕۆ سیستمی کاپیتالیست گەیشتووەتە کۆتایی. لە قۆناغی پەتای کۆرۆنادا هەموو جیهان بووە شایەدی ئەم کۆتایی هاتنە. ئیرادەی گەلی کورد لەژێر فشاردایە. دەسەڵات لەسەر دەستکەوتەکانی گەلی کورد هەموو کاتێک هێرش ئەنجام دەدات."
'گۆشەگیری قەیرانی بەدواوەیە'
ئایدەنیز وتیشی، دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە هەموو کاتێک لەدژی دیموکراستی و یەکێتی نەتەوەیی کودەتا دەکات و یەکێک لەوانەش گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کوردە و وتی،"گۆشەگیری سەر بەڕێز ئۆجالان ئەمڕٶ لەسەر گەلان بەردەوامە. ئاکەپە و هاوپەیمانەکەی ئەمڕۆ سیستمێکیان دروست کردووە کە نەک تەنها گەلی کورد بەڵکو هەموو ئۆپۆزسیۆن دەکاتە ئامانج. قەیرانی ئابوری، کێشەی گەنجان، کێشەی دەزگاکان چارەسەر ناکرێن. فاشیزم و کاپیتالیزم ڕێگرن لەبەرانبەر چارەسەری. هۆکاری قەیرانەکانیش گۆشەگیری سەر بەڕێز عەبدوڵلا ئۆجالانە. بەم گۆشەگیریە سەختە، هەر کەسێک باس لە بیر و ڕای ئازادی خۆی بکات وەک تیرۆریست لەقەڵەم دەدرێت."
ف.ق