لە ١٧ی شوباتی ٢٠١١ و بۆ ماوەی ٦٣ ڕۆژ، چەندین هەزار كەس بەشێوەی خۆڕسك و بە جیاوازی تەمەن و بیر و بۆچوونی سیاسی، لە دژی گه‌نده‌ڵی، نادادپه‌روه‌ری و سته‌مكاری دەسەڵاتی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان و پارتیی دیموكراتی كوردستان ڕژانه مه‌یدانه‌كان و خۆپیشاندانیان ساز كرد و ناڕه‌زایه‌تیی خۆیان ده‌ربڕی.
خۆپیشاندانه‌كه دوای گردبوونه‌وه‌یه‌كی شاری سلێمانی ده‌ستی پێكرد كه ڕۆژی ١٧ی شوباتی ٢٠١١ بۆ پشتیوانی سه‌رهه‌ڵدانه‌كانی وه‌ڵاتانی عه‌ره‌بی ساز كرا. هاوڵاتیان خۆپیشاندانیان سازكرد و دواتر ئاراسته‌ی خۆپیشاندانه‌كه‌یان گۆڕی بۆ به‌رده‌م لقی ٤ی پارتیی دێمۆكراتی كوردستان له سلێمانی. به‌هۆی ته‌قه‌ی پاسه‌وانه‌كانی لقی ٤ی په‌ده‌كه مێرمنداڵێك به ناوی «ڕێژوان عه‌لی» شه‌هید بوو. دواتر خۆپیشاندانه‌كه به‌رفره‌وانتر بوو و زۆربه‌ی ناوچه‌كانی باشووری كوردستانی گرته‌وه.
ئه‌م خۆپیشاندانانه دوابه‌دوای ئه‌و به‌یاننامه ٧ خاڵییه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان سه‌ریانهه‌ڵدا كه له ڕێكه‌وتی ٢٩ی كانوونی دووه‌می ٢٠١١ به‌مه‌به‌ستی پشتیوانی له سه‌رهه‌ڵدانی وه‌ڵاتانی عه‌ره‌بی بڵاوی كرده‌وه و داوا هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد. به‌ڵام حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و هه‌ردوو پارته ده‌سه‌ڵاتداره‌كه به تووندی به‌یاننامه‌كه‌یان ڕه‌ت كرده‌وه.
پاش ئه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌كان زۆربه‌ی شار و شارۆچكه‌كانی گرته‌وه، ده‌سه‌ڵات به زه‌بری هێز و تووندوتیژی كۆتایی به خۆپیشاندانه‌كان هێنا و له ماوه‌ی ٦٣ ڕۆژی خۆپیشاندانه‌كان ١٠ هاوڵاتیی سیڤیل شه‌هید كران و ده‌یانی دیكه‌ش برینداربوون. تا ئێستا هیچ كه‌سێك به تۆمه‌تی كوشتن و برینداركردنی خۆپیشانده‌ران دادگه‌یی نه‌كراوه و تۆمه‌تباران به ئازادی ده‌سوڕێنه‌وه.
بڕیاره ئه‌مڕۆ له شاری سلێمانی چه‌ند مه‌ڕاسیمێك بۆ ساڵیادی سه‌رهه‌ڵدانی ١٧ی شوبات به‌ڕێوه‌بچن.
ئیسماعیل عه‌بدوڵا، وته‌بێژی كه‌سوكاری شه‌هیدانی ١٧ی شوبات ڕایگه‌یاند: به دوو چالاكیی جه‌ماوه‌ری یادی شەهیدانی ۱۷ شوبات بەرز رادەگیرێت.
«کاتژمێر ۱٠ی سەرلەبەیانی کەسوکاری شەهیدان و چالاکان لەسەر مەزاری «شەهید ڕێژوان عه‌لی - یه‌كه‌م شه‌هیدی سه‌رهه‌ڵدانه‌كانی ١٧ی شوبات» لە گردی سەیوان یادی شه‌هیدان به‌رز ڕاده‌گرن. کاتژمێر ۲ی پاشنیوەڕۆش لە هۆڵی ڕۆشنبیریی شاری سلێمانی مەڕاسیمێکی تایبەت بە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییه‌كان بەڕێوەدەچێت.»
ش. م