ئه‌مڕۆ ساڵیادی «كۆمه‌ڵكوژیی سینه‌ما عاموودێ»یه
ئه‌مڕۆ ٥٨ ساڵ تێده‌په‌ڕێت به‌سه‌ر كۆمه‌ڵكوژیی سینه‌ما عاموودێ له شاری عاموودێی ڕۆژئاوای كوردستان.
ئه‌مڕۆ ٥٨ ساڵ تێده‌په‌ڕێت به‌سه‌ر كۆمه‌ڵكوژیی سینه‌ما عاموودێ له شاری عاموودێی ڕۆژئاوای كوردستان.
ئه‌مڕۆ ساڵیادی كۆمه‌ڵكوژیی «سینه‌ما عاموودێ»ی ڕۆژئاوای كوردستانه. له ١٣ی تشرینی دووه‌می ١٩٦٠ له شاری عاموودێی ڕۆژئاوای كوردستان ٢٨٣ منداڵ له هۆڵی سینه‌مای شاره‌كه له كاتی سه‌یركردنی فیلم‌دا سووتێنران.
هێزه‌كانی ڕژێمی سووریا له كاتی نمایشكردنی فیلمه‌كه‌دا كاره‌بایان له‌سه‌ر هۆڵه‌كه بڕی و ده‌رگه‌ی هۆڵه‌كه‌یان داخست، له‌و كاته‌دا ئاگرێك كه‌وته‌وه و له‌و پیلانگێڕییه‌دا ٢٨٣ منداڵ بوونه خه‌ڵووز و گیانیان له‌ده‌ستدا.
شایه‌تحاڵانی كۆمه‌ڵكوژییه‌كه ده‌ڵێن: «هۆڵی سینەماکە جێگه‌ی ٢٠٠ كورسی بوو، کەچی دهستوپێوهندهكانی ڕژێم٥٠٠ منداڵی کوردیان خستە هۆڵه‌كه‌وه و پاسەوانانی سینەماکەش دەرگه‌ی به‌سه‌ردا داخستن، له كاتی نمایشكردنی فیلم‌دا ئاگر له سینەماکە كه‌وته‌وه. منداڵەکان هەوڵیان ده‌دا خۆیان ڕزگار بكه‌ن و هاواریان ده‌كرد، کەچی دەرگه‌کان هەموو داخرابوون. سه‌ره‌ڕای هاواری منداڵان، پاسەوانه‌كانی ڕژێم ئاوڕیان لە هاواری منداڵەکان نه‌دایه‌وه و له‌نێو گڵپەی ئاگردا ڕزگاریان نه‌كردن.»
لەو كۆمه‌ڵكوژییه‌دا کە بە «کۆمەڵکوژیی سینەما عاموودێ» ناسراوە و ٢٨٣ منداڵ کە تەمەنیان لەنێوان ٨ - ١٤ساڵاندایه، گیانیان له‌ده‌ستداوه و ده‌یانی دیكه‌ش بریندار بوون.
s.m