قاسم ئه‌نگین ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی كرێكارانی كوردستان - په‌كه‌كه ده‌رباره‌ی هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا بۆ سه‌ر باشووری كوردستان و به‌رخۆدانی گه‌ریلا له دژی سه‌ربازانی توركیا، بۆ ئاژانسی هه‌واڵی فورات ANF دوا.
ئه‌نگین سه‌رنجی ڕاكێشایه سه‌ر كاراكته‌ری ئیتیحاد و ته‌ره‌قی و گوتی: «ئیتیحاد و ته‌ره‌قی و هاوڕێبازه‌كانیان به له‌ناوبردنی كۆمه‌ڵگه‌كانی سه‌ر ئه‌م جوگرافیایه خۆیان ده‌ناسن. له بنه‌ڕه‌تدا فاشیزم و قڕكاری كولتووری ئیتیحاد و ته‌ره‌قییه‌كانه.»
«ده‌یانه‌وێت یاری به جوگرافیای كوردستان بكه‌ن»
قاسم ئه‌نگین سه‌باره‌ت به ئامانجی جوڵانه‌وه‌ی داگیركاریی توركیا له باشووری كوردستان، كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی سوور و جزیر ڕایگه‌یاند: «ده‌یانه‌وێت هێرش بكه‌نه سه‌ر جوگرافیای كورد و یاری به دیمۆگرافیا بكه‌ن. هێرشه‌كان له دژی ڕیفراندۆمی باشووری كوردستان له ساڵی ٢٠١٧ بینران. له ڕۆژێكدا ئه‌و به‌هایانه‌ی كه بونیاد نرابوون ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیرا. هه‌رچه‌نده له‌به‌رچاو ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ی كردووه ده‌وڵه‌تی عێراقیش بێت، به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌ریی سه‌ره‌كیی فاشیزمی توركه.»
«ئامانجی فاشیزمی ئاكه‌په - مه‌هه‌په سنووره‌كانی پێشوون»
ئه‌نگین ده‌ستنیشانی كرد كه فاشیزمی تورك له بنه‌ڕه‌تدا خۆی به عوسمانیی نوێ داده‌نێت و خه‌یاڵیان ئه‌وه‌یه كه سنووره‌كانی پێشووی عوسمانی دابنێنه‌وه. گوتیشی: هه‌ر له خۆوه نییه كه فاشیزمی ئاكه‌په - مه‌هه‌په هه‌میشه باسی حه‌له‌ب، مووسڵ، باتووم، سه‌لانیك و كه‌ركووك ده‌كات.
«ئامانجی هێرشی داگیركاری هه‌موو ده‌ستكه‌وته‌كانی باشووره»
ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی په‌كه‌كه قاسم ئه‌نگین تیشكی خسته سه‌ر هێرشی داگیركاریی سه‌ر باشووری كوردستان و پڕۆسه‌ی گۆڕانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین و گوتی: ده‌وڵه‌تی توركیا ده‌یه‌وێت ئه‌م پڕۆسه‌یه به گوێره‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی بگۆڕێت. هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه هێرشه داگیركارییه‌كان له‌سه‌ر برادۆست، له‌سه‌ر ئه‌م زه‌مینه‌یه ئه‌نجام ده‌درێن و ئامانجی هێرشه‌كان ته‌نیا گه‌ریلا نییه، به‌ڵكو هه‌ڕه‌شه‌ی داگیركاری و هێرش له‌سه‌ر ته‌واوی باشوور هه‌یه.
قاسم ئه‌نگین ڕایگه‌یاند، پێویسته هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان به‌تایبه‌تی گه‌لی باشوور له به‌رانبه‌ر هێرشی داگیركاری ئاماده بن. ده‌ستنیشانی كرد كه فاشیزم نه‌ك ته‌نیا له ڕووی سه‌ربازییه‌وه ڕووی له باشوور كردووه، به‌ڵكو له ڕووی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیشه‌وه ڕووی له باشوور كردووه.
ناوبراو به‌بیری خسته‌وه كه گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه\یه‌ژا ستار هێزی پاراستنی هه‌موو كوردستانن. سه‌رنجی خسته سه‌ر به‌رخۆدانی گه‌ریلا له باكوور و باشوور دژی ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر و گوتی: «به‌رخۆدانی گه‌ریلا هه‌وڵدانه له دژی هه‌موو جۆره‌كانی فاشیزم. گه‌ریلا به‌م بیروباوه‌ڕه‌وه شه‌ڕ ده‌كات و خۆی ڕاده‌گرێت. به‌رچاوترین نموونه‌ش مه‌یدانی برادۆسته. له برادۆست گه‌ریلا هه‌موو ڕۆژێك چالاكی ده‌كات.»
«ئه‌و دیمه‌نانه‌ی كه له گه‌ریلا تی ڤی بڵاوده‌كرێنه‌وه، به‌رچاوترین نموونه‌ی ئه‌مه‌ن. به‌ڵام پێویسته به‌رخۆدان نه‌ك ته‌نیا به گه‌ریلا سنووردار بێت، به‌ڵكو پێویسته كۆمه‌ڵگه‌ش به‌رخۆدان بكات. له بواری سیاسی باشترین وه‌ڵام دژی فاشیزم، هه‌ڵبژاردنی ٢٤ی حوزه‌یرانه. له بواری كۆمه‌ڵایه‌تیدا باشترین وه‌ڵام له دژی هێرشه‌كانی داگیركه‌ر، ڕاپه‌ڕینن. به‌رخۆدانی گه‌ریلا له ماوه‌ی داهاتوودا زیاتر گه‌ش ده‌بێت و به‌رده‌وام ده‌بێت.»
ئه‌نگین ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه په‌كه‌كه وه‌ك ٤٠ ساڵی ڕابردوو، ئێستاش به به‌رخۆدانێكی گشتی وه‌ڵامی هێرشه قڕكارییه‌كانی فاشیزم ده‌داته‌وه.
«هێزه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان ڕه‌زامه‌ندییان ده‌ربڕیوه له‌سه‌ر هێرشه‌كان»
قاسم ئه‌نگین ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی په‌كه‌كه هێمای بۆ ئه‌وه كرد كه فاشیزم به پێشكه‌وتووترین ته‌كنیك هێرش ده‌كاته سه‌ر كوردستان. سه‌رنجی خسته سه‌ر بێده‌نگیی هێزه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان له‌سه‌ر ئه‌م هێرشانه‌ی فاشیزمی ده‌وڵه‌تی تورك له باشوور و گوتی: «ئه‌م بێده‌نگییه به مانای په‌سه‌ندكردنی هێرشه‌كانی داگیركه‌ر دێت. ئه‌مه‌ریكا، ڕووسیا و وه‌ڵاتانی ئه‌ورووپا به گوێره‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیان ئه‌م هێرشانه‌یان په‌سه‌ند كردووه و ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندی به جه‌نگی جیهانیی سێیه‌مه‌وه هه‌یه.»
«له دیدی فاشیزم، كوردی باش ئه‌و كورده‌یه كه مردووه»
قاسم ئه‌نگین له درێژه‌ی قسه‌كانیدا باسی له بێده‌نگیی بارزانی و په‌ده‌كه (پارتی دیموكراتی كوردستان) كرد له به‌رانبه‌ر هێرشه‌كان و ده‌ستنیشانی كرد كه پێویسته پارته سیاسییه‌كانی باشووری كوردستان هه‌ڵوێستیان هه‌بێت. له‌و باره‌یه‌وه گوتی: ئه‌م هێرشه ته‌نیا له‌سه‌ر باشوور نییه، له‌سه‌ر هه‌موو كوردستانه. پێویسته ده‌ستبه‌جێ یه‌كێتیی نه‌ته‌وه‌یی كورد پێكبێت و به‌م شێوه‌یه بتوانن ڕێگری له هێرشه‌كانی قڕكردن و مێتینگه‌ری بگرن.»
ئه‌نگین ده‌ستنیشانی كرد كه پێویسته پارته‌سیاسییه‌كانی باشوور به‌باشی ڕاستیی دوژمن بناسن.
«بنه‌ماڵه‌ی مه‌لا مسته‌فا بارزانی له لایه‌ن عوسمانییه‌كانه‌وه به دیل گیراوه، ڕێبه‌ری نه‌قشبه‌ندییه‌كان شێخ عه‌بدولسه‌لام بارزانیی برای گه‌وره‌ی مه‌لا مسته‌فا بارزانی له مووسڵ له‌سێداره دراوه، هه‌روه‌ها شێخ ئه‌حمه‌د كاتێك له دژی عێراق له خۆڕاگری دابوو، فاشیزمی تورك ڕاده‌ستی عێراقی كردووه. ده‌وڵه‌تی توركیا هیچ خێرێكی نییه بۆ پێكهاته‌كانی باشوور. له ڕوانگه‌ی فاشیزمه‌وه، كوردی باش ئه‌و كورده‌یه كه مردووه. بۆیه ده‌بێ كوردان به‌گشتی به‌رخۆدان بكه‌ن، بۆ ئه‌مه‌ش پێویستی به یه‌كێتیی نه‌ته‌وه‌یی هه‌یه.»
s.m