ئۆزتورک: موخاتەب عەبدوڵلا ئۆجالانە
بەدران ئۆزتورک هاوسەرۆکی کەجەدە ڕایگەیاند، چارەسەری بە تەنها لە ڕێگەی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد ئەنجام دەدرێت.
بەدران ئۆزتورک هاوسەرۆکی کەجەدە ڕایگەیاند، چارەسەری بە تەنها لە ڕێگەی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد ئەنجام دەدرێت.
شاندێک بە سەرۆکایەتی بەدران ئوزتورک هاوسەرۆکی کۆنگرەی کۆمەڵگای دیموکراتیک (کەجەدە) و ساڵیحە یڵدز هاوسەرۆکی گشتی دەبەپەلە چوارچێوەی بەرنامەی تێکۆشانی دیموکراتیکی هەدەپەدا لە وان دوای ئەوەی لەگەڵ نوێنەرانەی رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی و پارتە سیاسیەکان کۆبووونەوە سەردانی ناوچەی هونەریان کرد و لەدژی گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد قسەیان کرد.
موئەزەز ئۆرهان پەرلەمانتاری هەدەپە و بەڕێوەبەرانی هەدەپە بەشداریان لە چالاکیەکەدا کرد، شاندەکە بەر لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەنووسی سەردانی کۆمەڵەی خانەوادەی زیندانیانی کرد و لەبارەی کارەکانیان زانیاریان وەرگرت.
هێزەکانی پۆلیس بە بیانووی بڕیاری قەدەگەوە ڕێگەیان نەدا بەرانبەر باڵەخانەی پارێزگای کۆنفڕانسی ڕۆژنامەنووسی ئەنجام بدرێت و شاندەکە لەبەردەم باڵەخانەی هەدەپە کۆبووە. پۆلیس هەوڵیدا لەوێش ڕێگری بکات بەڵام دوای گفتوگۆیەکی زۆر شاندەکە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەنووسی ئەنجامدا. بەشداربووان پانکارتی ' هەموومان پێکەوە لەدژی گۆشەگیری ئازادی و لەدژی شەڕ ئاشتیمان دەوێت' یان بەرزکردەوە.
بەدران ئوزتورک هاوسەرۆکی کەجەدە قسەی کرد و ئاماژەی بە گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد دا و وتی،"لە ساڵی ١٩٩٩وە گۆشەگیری لەسەر بەڕێز ئۆجالان هەیە. گۆشەگیری بەپێی دۆخەکە دەگۆڕێت، هەندێک جار قوڕس و هەندێک جار سووک دەکرێت. لە ٥ی نیسانی ٢٠١٥ەوە گۆشەگیریەکی قوڕس هەیە. ئامانجی قوڕسکردنی گۆشەگیریش بێدەنگکردنی دەنگ و هزری ئۆجالانە کە دەگاتە گەلان تورکیا کە ئەو هیوایەش گەورە دەبێ. ئەو دەنگە دەنگی ئاشتی، ئازادی و یەکێتیە. بۆیەش گۆشەگیری لەسەر یەکسانی، ئاشری و شەرەف و ئازادی بەڕێوە دەبرێت."
بەدران ڕاشیگەیاند کە لە تورکیا گەورەترین کێشە کێشەی کوردە و وتی،"ناونیشانی چارەسەری ئەم کێشەیەش دیارە. موخاتەبی کێشەکە بەڕێز ئۆجالانە. ئەگەر ئێمە پارادیگمای بەڕێز ئۆجالان بۆ گەلان بتوانین جێبەجێ بکەین دەتوانین گۆشەگیریش هەڵگرین. ئازادکردنی بەڕێز ئۆجالان لە دەستی ئێمەدایە. ئێمە لە شاری وانەوە بانگەوازێک ئاڕاستەی سی پی تی دەکەین کە خاوەنداری لە بەهاکانی خۆتان بکەن. کاتێک پرسەکە بەڕێز ئۆجالان بێت، ئێوە بەهاکانتان لەبیردەکەن."
دوای ئەوە شاندەکە سەردانی کۆبوونەوەی گەلی کرد کەلە باڵەخانەی هەدەپە ئەنجامدرابوو.
ف.ق