ئۆپڕاسیۆنە بەرفراوانەکەی سوپای تورک ناوچەی لجێی ئامەدیشی گرتەوە

لە چوارچێوەی ئەو ئۆپڕاسیۆنە بەرفراوانەی سوپای تورکی داگیرکەر کە لە چەند ناوچەیەکی باکوری کوردستان دەستی پێ کردبوو، ئەمڕۆش لە دەوروبەری ناوچەی لجێی شاری ئامەد ئۆپڕاسیۆنێکی سەربازی ئەنجامدا.

بە پێی سەرچاوەکان، سوپای تورک لە ٨ی مانگی پێشووە لە سێگۆشەی ئامەد و موش و چەولیک بە ٣ هەزار ئەندامی تیمی تایبەت و جاشەوە ئۆپڕاسیۆنێکی بەرفراوانی دەست پێک کردووە کە زۆرێک لە ناوچەکانی هەرێمەکەی گرتووەتەوە.

لە چوارچێوەی ئەو ئۆپڕاسیۆنە بەرفراوانەدا، ئەمڕۆش سوپای تورک لە ناوچەی لجێی شاری ئامەدی ئۆپڕاسیۆنێکی ئەنجامداوە و تا ئێستاش بەردەوامە.

 ز.ش