ئۆپڕاسیۆنەکانی قڕکردنی سیاسی بەردەوامن، لە دیلۆک ٥٢ کەس دەستگیرکران

لە چوارچێوەی ئۆپڕاسیۆنەکانی قڕکردنی سیاسیدا، هێزەکانی پۆلیسی رژێمەکەی ئەردۆغان لە شاری دیلۆکی باکوری کوردستان هەڵیانکوتایە سەر باڵەخانەو رێکخستنەکانی هەدەپە و زیاترلە ٥٢ کەس لە بەڕێوەبەرو ئەندامانی هەدەپە دەستگیر کران.

هێزەکانی پۆلیسی دەوڵەتی تورک لە ناوچەی شاهینبەی و شەهیدکەمالی شاری دیلۆک لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنەکانی قڕکردنی سیاسی دا، هەڵیانکوتایە سەر بنکەو بارەگاکانی رێکخستنی هەدەپە.

 بەپێی زانیارییەکان لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنەکەدا موسلم کلچ هاوسەرۆکی هەدەپەی شاری دیلۆک و محمد ئوزکان هاوسەرۆکی ناوچەی شاهینبەی و هەر یەک لە هاتیجە کوچوکر و مستەفا تونج بەڕێوەبەرانی هەدەپەی ناوچەکە، بە گشتی زیاتر لە ٥٢ کەس دەستگیر کران.

ز.ش