ئیهادە: تاوانەکانی شەڕی دەوڵەتی تورک تۆمار دەکەین

ئەرەن کەسکین هاوسەرۆکی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ (ئیهادە – IHD) ڕایگەیاند، دەوڵەتی تورک لە هێرشەکانیدا بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا تاوانی شەڕی ئەنجامداوە و ئەوانیش تاوانەکان تۆمار دەکەن.

ئەرەن کەسکین هاوسەرۆکی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ (ئیهادە – IHD) لە لیدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) ئاماژەی بە تاوانەکانی شەڕی دەوڵەتی تورک لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دا.

کەسکین وتی، "تاوانەکانی دەوڵەتی تورک لە ئاستی تاوانی شەڕدایە. ڕاپۆرتی پزیشکی دادی هەڤرین خەلەف سیاسەتمەداری کورد نیشانەی ئەو تاوانانەیە."

کەسکین باسی ئەوەی کرد، دەوڵەتی تورک پەیمانی ئاسای شەڕی جنێفی ئیمزاکردووە و پارێزەرانی مافی مڕۆڤ تاوانەکانی شەڕ تۆمار دەکەن.

کەسکین ئاماژەی بەوەدا، بە پێی زانیاریەکانیان، هەندێک کەس لە ڕۆژئاوا دەستگیرکراون و بۆ شارەکانی روحا و شارەکانی دیکەی باکووری کوردستان گواستراونەتەوە و بۆ ئەمەش دەست بە لێکۆلینەوە دەکەن و هەفتەی داهاتوو ئەنجامەکان ئاشکرا دەکەن.

کەسکین وتیشی، "سەرەتای هێرشی داگیرکەری بۆ سەر ڕۆژئا، لە تورکیاش هێرشی نەژەدپەرستی زیادیکردووە. نەژارپەرستی بە شێوەیەکی سیستماتیک دەکرێت، وەک مافێکی خۆیان دەیبینن. لەم دواییانەدا چەندین هێرشی نەژادپەرستی ئەنجامدران. هیچیان رێکەوت نەبوون. یەکەمجار هێرش بەرامبەر پیاوێکی پیر لە چاناکالە ئەنجامدرا. بە کوردی لە گەڵ هاوسەرەکەی قسەی کردبوو و بریندارکرا. دووەم هێرشیش لە ساکاریا بوو شیرین تۆسۆن گەنجێکی ١٩ ساڵ بە هۆی ئەوەی بە کوردی قسەی کرد ڕووبەڕووی هێرش بووەوە و گیانی لەدەستدا. ئەمانە تاوانی نەژادپەرستین. پێشتریش سکاڵامان تۆمار کردبوو، بەڵام دادگا پشتگیری لە نەژادپەرستەکان کرد."

کەسکین ڕاشیگەیاند، دەوڵەت توندوتیژی بەکاردەهێنێت و چالاوانانی مافی مرۆڤیش لەدژی ئەو کردەوانە دەجوولێنەوە.

ف.ق