ئێزدیانی شەهبا ڕێگرێەکانی بەردەم تەلەڤزیۆنی (Çira TV) شەرمەزار دەکەن
نوێنەرانی ئێزدیانی عەفرین لە شەهبا قەدەغەکردن و رێگریەکانی بەردەم تەلەڤزیۆنی چرایان شەرمەزار کرد و داوایان لە بەرپرسان کرد قەدەغەی سەر ئەو کەناڵە کۆتایی پێبهێنن.
نوێنەرانی ئێزدیانی عەفرین لە شەهبا قەدەغەکردن و رێگریەکانی بەردەم تەلەڤزیۆنی چرایان شەرمەزار کرد و داوایان لە بەرپرسان کرد قەدەغەی سەر ئەو کەناڵە کۆتایی پێبهێنن.
کەناڵی تەلەڤزیۆنی کۆمەڵگای ئێزدی (Çira TV) ماوەیەکە ناتوانێت لە لالەش کار بکات. هۆکارەکەشی قەدەغەی ئاسایشێ شێخانە کە بە بیانووی جیاواز ڕێگە بە کارمەندانی (Çira TV) نادەن کار بکەن.
کۆمەڵگای ئێزدیش بەرامبەر ئەو قەدەغەیە نیگەرانە. مستەفا نەبۆ هاوسەرۆکی یەکێتی ئێزدیانی هەرێمی شەهبا، ئایشە سیدۆ ئەندامی کۆردیناسیۆنی ژنانی ئێدی و ئۆریڤان مەنان ئەندامی یەکێتی ئێزدیان لەم بارەیەوە قسەیان کرد.
'قەدەغەی کاری (Çira TV) لە شێخان بە کەڵکی دوژمن دێت'
نەبۆ ڕایگەیاند، لە مێژووی گەلی کورد دا ژمارەیەکی زۆر فەرمان، تاڵان و قڕکردن بەرامبەر گەلی کورد ئەنجامدراوە، بەڵام ڕووداوەکانی ئەم دواییە کە بە دەستی هەندێک لایەنی کوردی لەدژی کورد دەکرێت، غەمگینیان دەکات.
نەبۆ ئاماژەی بەوەدا، قەدەغەکردنی کارەکانی (Çira TV) لە شێخان یەکێک لەو کارە نەرێنیانەیە و ئەو هەڵویستە خزمەتی دوژمنانی گەلی کورد دەکات و وتی، "کارەکانی (Çira TV) لە چوارچێوەی کلتور و ئایین ئێزدی دایە و داوای لە حکومەتی باشووری کوردستان کرد قەدەغەکە هەڵبگرێت."
نەبۆ ڕاشیگەیاند، لە ئێستادا پێویستی گەلی کورد بە یەکێتی و یەکگرتن هەیە، نەک پارچەبوون.
'(Çira TV) موڵکی هەموومانە'
ئایشە سیدۆش ڕایگەیاند، بە هۆی ئەو فەرمانانەی کە بەرامبەر کۆمەڵگای ئێزدی کراوە، هەموو کاتێک کلتورەکەی شاراوە بوو، بەڵام بە دروستبوونی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر و بە کاریگەری (Çira TV) کۆمەڵگای ئێزدی دەتوانن کلتورەکەی بە ئاسانی بڵاوبکەنەوە.
سیدۆ ئەوەی خستەڕوو، (Çira TV) موڵکی هەمووانە و لە ٦ی ئەم مانگەوە سەردانی لالەش دەستیپێکردووە، بەڵام بە هۆی قەدەغەی (Çira TV) ناتوانن بیبینن.
سیدۆ وتیشی، "(Çira TV) ڕۆماڵی هەموو شتەکانی لالەش دەکات و بانگەوازی ئاڕاستەی بەرپرسان کرد لە بەردەم کارەکانی (Çira TV) ئاستەنگ دروست نەکەن."
هەروەها مەنانیش قەدەگەی کارەکانی (Çira TV) لە شێخان و داخستنی خوێندگەی کانیا سپی شەرمەزار کرد و داوای لە بەرپرسان کرد قەدەغەکە هەڵبگرن.
ف.ق