ئەرەن: بۆ هەموو گەلان هەمان شتمان دەوێت
جیهان ئەرەن ئەندامی کۆمیتەی گەلان و ئایینەکانی کەجەکە وتی،"ئەوەی بۆ گەلی کوردی دەخوازین، هەمان شتیش بۆ گەلانی تر دەخوازین.
جیهان ئەرەن ئەندامی کۆمیتەی گەلان و ئایینەکانی کەجەکە وتی،"ئەوەی بۆ گەلی کوردی دەخوازین، هەمان شتیش بۆ گەلانی تر دەخوازین.
جیهان ئەرەن ئەندامی کۆمیتەی گەلان و ئایینەکانی کەجەکە ئاماژەی بەوەکرد کە دەوڵەتی تورک هەم پێویستە سیستمەکەی بگۆڕێت و هەم ئەو عەقڵیەتەی کە بەهۆی کێشەی کوردەوە دروست بووە بگۆڕێت و وتی،"ئەو دوو دۆخە وا لە تورکیا دەکات کە تەنگەتاو ببێت و هێرش ئەنجام بدات. لە جێگای ئەوەی دیموکرات ببێت، کێشەکانی چارەسەر بکات، گەورە ببێت و دەوڵەمەند ببێت، شەڕ و داگیرکەری هەڵدەبژێرێت."
ئەرەن وتیشی کە لە ڕووی خاکەوە کۆتایی بە دەسەڵاتی داعش هات، بەڵام لە ئێستادا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا ئەوەی دەبێتە هۆی ئاڵۆزیەکان و شەڕ دەکات و خاک داگیر دەکات، تورکیایە، دوای ئەوەی داعش لە ڕەقا تێکشکێنرا، لە ئێستادا تورکیا ئەو دەوڵەتەیە کە هەڕەشە لە بەڕێوەبەرایەتی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەکات و ئەوەی خستەڕوو، ئەو دوو گەشەدانانە پیشانی دەدات کە ئەگەر ڕاستەوخۆش خاوەنی پڕۆژەی داعش نەبێتیش، بەڵام دەوڵەتی تورک نوێنەرایەتی پایەیەکی داعش دەکات، هێزە گەورەکانیش بەشێک لەم پڕۆژەیە بە بەکارهێنانی تورکیا ، ئەردۆغان و باخچەلی بەڕێوەی دەبەن."
ئەرەن دەڵێت،"دوای نەمانی داعش و تێکشکاندنی دەوڵەتی تورکە کە بەرەی جەنگی سێیەمی جیهانی کردووەتەوە و ئەو بۆشاییەی پڕ کردووەتەوە. لە گەشەدانەکانی نوێی شەڕدا و لە ئاستی نوێی شەڕدا ڕووداوێکی سەرەنجڕاکێشە ئۆپۆزسیۆنی نوێی دەوڵەتی تورک و هەنگاوەکانی ئەوە کە ناویەتی."
جیهان ئەرەن ئەندامی کۆمیتەی گەلان و ئایینەکانی کەجەکە وتی ، بە تێکچوونی داعش لەسەر خاک، داعش لەناونەچووە و بەم شێوەیە بەردەوامی بە قسەکانیدا،"هەر دەوڵەتێک کە بە خۆی دەڵێت موسوڵمان، کەم یان زیاد دەبێتە داعش. ڕژێمە نەتەوە – دەوڵەتان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تا دۆخیان بەم جۆرە بێت، داعش دەبێت و تەواو نابێت. پێویست نییە کە مرۆڤ دوورتر بیر بکاتەوە. سەرەنجی لێدوانەکانی وەزیری ئەوقافی تورک بدەن، گوێ لە وتار و خوتبەکانیان بگرن، دەتوانین ئەو هەڵوێستە ببینین. لێرە ئەوەی نابینرێت و نایانەوێت ببینرێت ئەمەیە کە خوتبە و وتارەکان بە پێی هەست و ڕامانەکانی ئایینی ئەردۆغان و بەپێی داواکاری سیاسی ئەردۆغان بڵاودەکرێنەوە."
ئەرەن ئەمەشی ڕاگەیاند کە هەموو کەسێک دەڵێت بۆچی سیاسەتی دەرەوەی تورک دەبێتە هۆکاری ئاڵۆزی و شەڕ و پێکدادان. هەموو کەسێک دەیەوێت بزانێت بۆچی هەڕەشە و داگیرکەری لە ئەو وڵاتانەی موسڵمان دەکات کە ئیخوانی نین. زانین و ئاستی متمانەی ئەردۆغان لە لایەن دەوڵەتی قوڵی تورکەوە چالاک دەکرێت و لەسەر ئایینی سیاسەتی خۆی بنیات دەنێت."
ئەرەن باسی داعش و ئیسلامیەتی تورکی کرد و وتی،"شێوەی شەڕی داعش و دەسەڵاتەکەی زۆر نزیکی عەقڵیەتی تورک ئیسلامە. ئیسلام لێکردنەوەی ئەندامانی لەشی مرۆڤ، کۆمەڵکوژی و کۆیلەکردنی ژنانی قەدەغە کردووە. سەربڕین لە هۆزە عەرەبەکانی بەرلە ئیسلام هەبوو. لە شەڕی ئیسلامدا سەربڕین و تاڵان زیاتر کاتێک پەیدابوو کە تورک بووە سەروەری ئیسلام. بۆ نمونەش هەندێک چیرۆکی گەلانی بەڵقان لەسەر تورک هەیە. بۆچی لەناو موسڵمانەکاندا بە تەنها تورک وەک ئەنجامدانی کۆمەڵکوژیەکان دەناسرێن؟ کۆمەڵکوژی ئەرمەن، ڕۆم، ئاشووری و سوریانی، عەرەب و کورد، ئەگەر سەرنج بدەین، هەموو کۆمەڵکوژیەکان بە مۆتیڤاسیۆنەکانی تر ئەنجامدراون. بکوژەکانیان ئایەتیان خوێندووە و مرۆڤیان کوشتووە.
لەبارەی ناکۆکیەکانی نێوان دەوڵەتانی عەرەبی و تورک دا ئەرەن بەم شێوەیە قسەی کرد،"تورکیا بە ڕژێمی ئاکەپە و ئەردۆغان و ئیخوان دەیەوێت گۆڕانکاری ناو عەرەب ئاستەنگ بکات. نایەوێت ئەوان پێشەنگ بن. دەیەوێت کێشەکان لە عێراق، سوریا و لیبیا ئاڵۆزتر بککات و ڕۆژەڤی تر دروست بکات. عوسمانیەکانیش لەجیاتی ئەوەی بەرەوپێشەوە بچن و گۆڕانکاری دروست بکەن، هێرشیان دەکردە سەر گەلان تر و مافەکانیان زەوت دەکرد. کاتێک باسی ئەو سەردەمە دەکرێت، تورکەکان دەڵێن، عەرەبەکان خیانەتیان لە ئێمە کرد و لە پشتەوە خەنجەریان لێداین و دەسەڵاتدارانی تورک ئەم قسانە دووبارە دەکەنەوە. ئەمە خوێندنەوەی تورکە بۆ داواکاری گەلان. داواکاری ماف و دادپەروەری و یەکسانی و ئازادی وەک دابەشکردن و خیانەت و پارچەکردنی ئۆمەت لەقەڵەم دەدەن.
ئەرەن دەشڵێت،"تورکیا لەسەردەمی ئاکەپە هەندێک گۆڕانکاری کرد. بووەتە هێزێکی هێرشکار و سنورنەناس. بەر لە ئاکەپە تورکیا لەگەڵ دراوسێکانی کۆک بوو. ئێستا هێرش دەکات. ماوەیەک لەمەوبەر لە عێراق لە سوپای دا. داگیرکردنی وڵاتێکی عەرەبیش وەک شتێکی مەعقول کە وەک مافی خۆی بێت لەقەڵەم دەدات. وا دەزانین ئەرکێک جێبەجێ دەکەن کە خوا بەسەر تورکدا سەپاندوویەتی.
وەک تر بە گۆڕانکاریە هەرێمیەکان، وابەستەی چارەسەرکرنی کێشەی کوردە. ئەگەر سەرنج بدەین، هەم پێویستە سیستمی دەوڵەت بگۆڕێت و هەم پێویستە عەقڵیەتی خۆی لەبەرانبەر پرسی کورد بگۆڕێت. ئەو دوو دۆخە دەوڵەتی تورکیان تەنگەتاو کردووە، فشاری لەسەر دروست دەکەن و وای لێدەکەن کە هێرش بکات. لە جیاتی ئەوەی دیموکرات ببێت و کێشەکان چارەسەر بکات، لە جێگەی ئەوەی گەورە ببێت و دەوڵەمەند ببێت، شەڕ و داگیرکەری هەڵدەبژێرێت. لەبەرئەوەی کە لەسەر ڕێچکەی دیموکراسی نییە، بڕیاری داوە لەسەر هێڵێ عوسمانی کار بکات. لەدژی کێ شەڕ بکات، لەدژی کورد و عەرەب."
ئەرەن دەشڵێت،"لەدژی ئەوەش وڵامی گەلی کورد و عەرەب، بەڕێوەبەرایەتی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا یە. پێویستە ئەم مۆدێلە، ئەم وڵامە، بەپێی فۆرمی ڕەگەزی متمانە بوون بە کاری باش و جوان جێبەجێ بکرێت و بپارێزرێت و زیاتر فراوان بکرێت. پێویستە گەلی عەرەبی سوریا کە تورکیا ئەوانی دیل گرتووە، بە تایبەتی بە ناوی پەنابەری لە تورکیا دەژین، خۆیان لەو دیلیە ڕزگار بکەن. ئەرکی تێکۆشان لەدژی ئەو تراژیدیە و قڕکردنە زیاتر دەکەوێتە سەر شانی ڕۆشنبیر و وڵاتپارێزانی سوریا و عەرەب. ئەرکی زاناکانە. ئەرکی ڕژێمی سوریاشە. دەزانرێت کە لەو کەمپانە چی بەسەر سوریەکان دەهێنرێت.
بە هەزاران گەنجی عەرەب بە هۆی ئەوەی خانەوادەکانیان بەدیل گیراون، تەنگەتاو کراون بۆ ئەوەی بۆ دەوڵەتی تورک شەڕ بکەن. من باس لەو کەسانە ناکەم کە بە ئایدۆلۆجی و نائەخلاقی بیر دەکەنەوە. بەڵام بە بڕوای من زۆربەیان تەنگەتاو کراون بۆ ئەوەی بۆ تورکیا شەڕ بکەن. ئەو پارەیەی لە قەتەرەوە دێت، ئەوەش پرسێکی ترە کە دەبێت وڵاتپارێزانی عەرەب ئەمە چارەسەر بکەن."
ئەرەن لە بەردەوامی قسەکانیدا تیشکی خستە سەر داگیرکەریی دەوڵەتی تورک بە پشتبەست بە ئایین و وتی:"داگیرکەریی تورکیا لە کوردستان تا ئێستاش لە رووی ئایدۆلۆجیەوە، بە بنەماگرتنی ئیسلامی دەسەڵات بەڕێوە دەبات. هۆکارەکەی ئەوەیە کە چەندین خانەوادەی کورد لە رووی تەریقەتەکانەوە، لە رووخانی عوسمانیوزو لەگەڵ سەردەستەکانی تورکیا لە پەیوەندیدان. کاتێک لە ناو عەرەبەکان وەهابی سەری هەڵدا، عوسمانیەکانیش هەوڵیاندا لە ناو کوردا، پێشەنگیی تەریقەتەکان لە خۆیان نزیک بکەنەوە. دەرفەتی پێدان. ئەو لایەنە کوردانەش، لە بەرامبەردا هەندێک جار راستەوخۆ، هەندێک جاریش ناڕاستەخۆ، بەرژەوەندی تورکەکانیان پاراست و سەربازیان بۆ کردن و لە چوارچێوەی ئیسلامدا شەڕیان بۆ کردن و ئەمەیان بە کۆمەڵیک کورد دایە قبوڵکردن و بەم شێوەیە کوردە سافەکانیان هەڵخەڵەتاند. بە واتایەکی تر لە ناو کورددا نۆکەرییان بە رێگەی ئیسلامی دەسەڵات چەسپاند و بەربڵاو بوو."
ئەرەن هەروەها وتی، بۆ ئەوەی لە ناو کورددا هەستی نەتەوەیی دروست نەبێت، دەوڵەتی تورک لەگەڵ ئەوەی ئەمەی بۆ خۆی بە رەوا بینی، بەڵام لە ناو کوردا سیستمی تەریقەت و جەماعەتی زەق کردەوە و بەم شێوەیە هێشتی بەردەوامی بدەن بە بوونیان. مەدرەسە وڵاتپارێزیەکانی کوردیان داخست و شوێنیان بۆ نۆکەرانیان کردەوە و هەوڵیدا هەست و دەماری وڵاتپارێزانی وەکو شێخ سەعید بە کۆمەڵکوژی کۆتایی پێبهێنێت و ئەمڕۆش ئەو لایەنانەی کە ئاکەپە لە کوردستان بە بنەمایان دەگرێت، لەو رێچکەیەوە دێن."
ئەرەن وتیشی، لەو بارودۆخەدا کورد لە خراپترین بارودۆخی هەژاری و بێرێکخستن و نەبوونی زانستدا بوون و بۆ خۆیان نەبوون، بەڵکو بۆ دۆژمنی خۆیان بوون، بەڵام بە دەرکەوتنی پەکەکە، شۆڕش لە ناو شۆڕشدا دروست بوو. ئەو کوردانەی بڵاوەیان پێکرابوو، بە رۆح و هەست و هزر و سیاسەتیان، بە رێژەیەکی زۆر گەیشتن بە یەک."
جیهان ئەرەن ئەندامی کۆمیتەی گەلان و بڕواکانی کەجەکە لە بەردەوامی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەش کرد کە، تێکۆشانمان بۆ ئەوە نیە کە سەردەست بین و خاک و دەوڵەمەندیی کۆمەڵگا بخەینە ژێر دەستمان و مشەخۆڕی بکەین و وتی:"کورد دەبێت بتوانێت لەگەڵ گەلانی تر هێڵی رێبەری گەلی کورد عەبدولا ئۆجالان بە شێوەیەکی قوڵتر لە هزر و بیری گەلاندا بداتە قبوڵکردن و دەبێت عەرەب و گەلانی تر ئەوە بزانن کە ئەو کوردانەی رامانی ئۆجالان بە بنەما دەگرن و بوون بە سیاسی، بێجگە لە یەکێتی دیمۆکراتیک و برایەتی، هیچ ئەجێندایەکی تریان نیە."
ئەرەن وتیشی:"ئاپۆگەری بەر لە هەموو شتێک دەیەوێت داد و یەکسانی بچەسپێت. کوردی وڵاتپارێز دەبێت هێڵی فیکری و ژیانیی رێبەرایەتی لە قوڵایەوە تێبگات و ئەوانەی تێنەگەیشتوون، تێبگەیێنن و ئەوانەی نەیانبینیوە، پێشانیان بدەن و بەوانەش کە بڕوایان نەکردووە، بڕوایان پێبهێنن. بە تایبەت گەلی عەرەب و هەموو گەلانی ناوچەکە دەبێت ئەوە بزانن کە کورد هێزی خۆی وەکو بەعس و وەکو تورکی داگیرکەر و فاشیستان بەکار ناهێنێت. دەبێت بڕوا بەمە بهێنن."
ز.ش - ف.ق