ئەفسەرێکی تورک دەستدرێژی کردە سەر کچێکی ١٧ ساڵ

لە شاری وان دوو کەس کە یەکێکیان ئەفسەرێکی تورکدە دەستدرێژیان کردە سەر کچێکی ١٧ ساڵ بەناوی (ن.ئا). دوای تۆمارکردنی سکاڵا بڕیاری دەستگیرکردنی هەردوو کەسەکە درا.

(ن.ئا) ١٧ ساڵ کە ڕووبەڕووی توندوتیژی لەلایەن براکەیەوە بووەوە، تەلەفۆنەکەی فرۆشت و لە پەناگەیەکی وان مایەوە. (ن.ئا) بۆ ئەوەی لە توندوتیژی براکەی کە تلیاکی بەکاردەهێنا ڕزگار ببێت لە ماڵ چووە دەرەوە و ئەم جارە دوو کەسی بە ناوەکانی (ئا، پ) و ئەفسەر (ت. ئا)ی ناسی

هەردوو کەسەکە دەستدرێژیان کردە سەر (ن.ئا) و دواتر (ن.ئا) بە خانەوادەکەی وت و لە دادگا سکاڵایان تۆمار کرد.

(ن.ئا) لە وتەکانیدا بەرانبەر دادوەر وتی، کە ئەو وایزانیوە ئەفسەرەکە خۆشی دەوێت، بەڵام بۆ کەناراوەکانی دەریاچە وان براوە و دواتر بردویەتی بۆ ماڵەکەی و خواردنەوەی کحوللی دەرخوارد دراوە و دواتر دەستدرێژیان کردووەتە سەری.

بەپێی وتەی (ن.ئا) دادگای کۆماری بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ (ئا، پ) دا و لێپرسینەوەی لەبارەی ئەفسەرەکە دەستپێکرد.

ف.ق