ئەم جارە هێرشیان کردە سەر گۆڕ و گۆرستانەکەی حەسکیف
دەوڵەتی تورک کە بە شێوەیەکی سیستماتیک هێرش دەکاتە سەر گۆڕستانەکان ئەم جارە لە گوندی شەمسەی حەسکیف هێرشی کردە سەر گۆڕ و گۆڕستانەکان. ئاڵای تورک بە دار و درەختی دووروبەری گۆرستانەکەوە هەڵواسران.
دەوڵەتی تورک کە بە شێوەیەکی سیستماتیک هێرش دەکاتە سەر گۆڕستانەکان ئەم جارە لە گوندی شەمسەی حەسکیف هێرشی کردە سەر گۆڕ و گۆڕستانەکان. ئاڵای تورک بە دار و درەختی دووروبەری گۆرستانەکەوە هەڵواسران.
سەربازانی تورک لە گوندی شەمسێی ناوچەی حەسکیفی ئێلح دەستیان بە شێواندن و تێکدانی گۆرەکان بە ئۆتۆمبێڵی زرێپۆش کرد.
سەربازەکان دوای شێواندنی گۆڕستانەکان ئەم جارە گۆڕی مێژووییان هەڵوەشاند و ئاڵای تورکیان لە سەر گۆڕ و داروباری ناو گۆڕستانەکە هەڵواسی.
سەربازەکان هەفتەی ڕابردوو گٶرساتانەکانیان شێواند و زیانیان بە گۆڕستانەکان گەیاند. سەربازەکان جارێکیتر گۆڕی شێخ ئیبراهیمیان شکاند کە لە لایەن گەلەوە وەک گۆڕێکی پیرۆز دەزانرێت و ئاڵای تورکیان لەسەر گۆڕەکە هەڵواسی.
گوندنشینان کە بەرلە قەدەغەی هاتوچۆ سەردانی گۆڕەکەیان کردبوو، ڕایانگەیاند، کاتێک چۆنە گۆڕستانەکە و سەردانی گۆڕی شێخ ئیبراهیمیان کرد، بینییان کە گۆڕ و گۆڕستانەکە شێوێندراوە و ئاڵای تورکیش لەسەر گۆرەکان و دارەکان هەڵواسراون.
ئەحمەد یاشار هاوسەرۆکی لقی مەبیا دەر ڕایگەیاند، لە عارفەی جەژنیشدا گۆڕەکان دەشکێنرێن و وتی،"ئاکەپە خۆی وەک دیندار دەناسێنێت، بەڵام گۆڕی کورد و کەسانی ئایینی و خاوەن مێژوو تێکدەشکێنێت. هیچ بیانۆیەک بۆ ئەو کارە نییە. بە تەنها بەهۆی ئەوەی کوردن هێرش دەکەن. ئێمە وەک مەبیا دەر ئەم هێرشە قبوڵ ناکەین و ڕێ و ڕێبازی یاسایی بەکاردەهێنین."
ف.ق