ئەم پێڵاوە مەکابانەتان لەبیرە؟
ئەم مەکابانەتان لەبیرە؟ لە ئێستادا جارێکیتر بۆ نووسینەوەی داستانێک لە جەنگی حەفتانیندا لەدژی کوردانی خایین و کۆنترا قێزەونەکان کە پێنج قوروش نایەنن و سوپای بکوژی تورک شەڕ دەکەن.
ئەم مەکابانەتان لەبیرە؟ لە ئێستادا جارێکیتر بۆ نووسینەوەی داستانێک لە جەنگی حەفتانیندا لەدژی کوردانی خایین و کۆنترا قێزەونەکان کە پێنج قوروش نایەنن و سوپای بکوژی تورک شەڕ دەکەن.
ئەم مەکابانەتان لەبیرە؟ ئەی خاوەنی ئەم مەکابانەتان لەبیر ماوە؟ مەکابی ئەو جەنگاوەرانەن کە بۆ ئازادی گەلان، بێ دوودڵی ڕوو لە مردن دەکەن. ئەو کەسانەن کە بەهۆی وەرزەکانەوە گلەیی ناکەن. بێ دوودڵی، بێ ئەوەی بەدوای هیچ بەرژەوەندیەکدا بن، بە تەنها بۆ گەلی کوردستان، بۆ گەلانی ئازادیخواز شەڕ دەکەن... بەبیری خۆتانی بهێننەوە، هێشتا کەس ژنی وەک نیوەی کۆمەڵگا نەدەبینی، ئەوان وتیان 'تا ژن ئازاد نەبێت، کۆمەڵگا ئازاد نابێت' و هەموو کەسێکیان لە خەوی خەفلەت هەستاندەوە. ئەوان دەستی پیاوانیان شکاند، ئەو پیاوانەی کە چادرێکی ڕەشیان لەسەر ژنان دەسەپاند. کاتێک داعش هێرشی کرد ئەوان چوونە، کەرکوک، شەنگال، کۆبانێ و هەولێر و دواتر جارێکیتر گەڕانەوە بۆ چیاکانیان. کاتێک منداڵان بە شمشیرەکان دەکوژران، ئەوان فریای دایکان کەوتن، ئایا ئەم کەسانەتان لەبیرە؟ ئەگەر پرسەکە ئازادی گەلێک بێت، تینوو و برسی، بێخەو و بێ وەستان ڕێگایان دەگرتە بەر و بازیان دەدا، ئەمانەتان لەبیرە؟
ئەمانە هەڤاڵی کێن؟
ئەمانە هەڤاڵی ئەو کەسانەن کە کاتێک ژیانێکی قێزەونی هەرزانیان بەسەردا دەسەپاند، جەستەی خۆیان دەکرتە قەڵغان بۆ مردن و هێرشیان دەکردە سەر مردن. ئەمانە شەڕڤانی ماحسوم کورکمازن کە لە دهێ بە ٧ خولەک قەڕەقولێکی دەوڵەتی تورکی تارومار کرد.
ئەمانە شەڕڤانی زەینەب ئەکنجین کە ئەو کاتەی وترا 'پەکەکە گەیشتووەتە کۆتایی' لە گۆڕەپانی جمهوریەتی دەرسیم بە تاکتیکێکی نوێ فاشیزمی هەڵوەشاند. ئەمانە بۆ ڕیحان جەباری کە ئەو کەسەی دەستدرێژیی کردبوویە سەر کوشت و لەبەرئەوەی ئەندامی هەواڵگری بوو لەسێدارەدرا، بۆ فەریناز خۆسرەوانی کە کاتێک زانی دەستدرێژی دەکرێتە سەری خۆی لە باڵەخانەدا خستە خوارەوە، بۆ زەینەب جەلالیان کە بۆ کوردستانێکی ئازاد چەندین ساڵە لە زیندان ئێراندایە، شەڕ دەکەن. ئەوان تۆڵەی ئۆزگەجەن ئاسڵان دەکەنەوە کە لەلایەن پیاوانی دەوڵەتی فاشیستەوە پارچە کرا ئەوان بۆ ئەرداڵ ئەرەن کە لە تەمەنێکی بچووکدا لەسێدارەدرا بەدوای مافدا دەگەڕن. ئەوان نەوەی نوری دەرسیمین کە دەیوت، 'بۆ پاککردنەوەی ئەو پیسیەی لەسەر ناموسی کورد هەیە، پێویستە تۆڵە بکرێتەوە و ئەوان نەوەی ڕندێخانن کە خۆی لەسەر پرد خستە خوارەوە. ئەوان هەڤاڵی ڕوستەم جودین کە دەیوت 'بێریتان فەرماندەی منە، منیش وەک ئەو تەسلیم نابم' و بۆئەوەی تەسلیم نەبێت خۆی لە بەرزاییەکان خستە خوارەوە.
ئەمانە بهێننەوە بیرتان، لەبەرئەوەی دڵی گەردوون لای ئەمانە لێدەدات. ئەوان گەڕان بەدوایی ئازادیی پەکەکەن. ئەوان گەریلای هێزی پاراستنی گەل هەپەگە و یەژاستارن.
کاتێک هەموو شتێک کۆتایی دێت، ئەوان شەڕ بۆ واتا دەکەن
لەم سەردەمەدا کە هەموو شتێک بێواتە دەبێت، ئەوان سوێندیان خواردووە کە واتای هەموو شتێک دەگەڕێننەوە، بۆئەوەی ژنان، پارێزەران لە زیندانە قێزەونەکانی ئەم وڵاتەدا لە ڕۆژووی مردندا وەک ئەبرۆ تیمتیک نەمرن، شەڕ دەکەن.
بۆئەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست جارێکیتر بەدەستی زاڵمەکان دروست نەکرێتەوە، شەڕ دەکەن. بۆ ئێوە و هەموو کەسێک شەڕ دەکەن. لە دڵی گەریلادا جیهان هەیە و لە دڵی جیهاندا گەریلا هەیە. لە ئێستادا جارێکیتر بۆ نووسینەوەی داستانێک لە جەنگی حەفتانیندا لەدژی کوردە خایینەکان و کۆنتراکان کە پێنج قوروش ناکەن و سوپای بکوژی تورک شەڕ دەکەن.
لەگەڵ ئەوەی ئەم جیهانە بێواتە، بێهەست و بێهزر دەبێت، بەڵام ئەوان دەڵێن،"ژیانێکی تر هەیە" و لەبەرانبەر بێواتاییبوونی جیهان شەڕ دەکەن. ئەوان گەریلان لە جەنگی حەفتانیندا. لەبەرئەوەش دڵی جیهان لەو جێگایەی کە گەریلایەک مەکابەکەی لەسەر دادەنێ لێدەدات، ئەگەر دەتانەوێت گوێ لەدڵی جیهان بگرن، ڕوو بکەنە حەفتانین، لە ئێستادا دڵی جیهان حەفتانینە!
ف.ق