ئەنجومەنی ژنانی هەدەپە: لە دژی داگیرکەریەکان دەڕژێینە سەر شەقامەکان

ئەنجومەنی ژنانی پارتی گەلانی دیمۆکراتیک-هەدەپە بە بۆنەی 25ی تشرینی دووەم رۆژی توندوتیژی دژی ژنان بەرنامەی چالاکیەکانی ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند ئەوان لە دژی هێرشی سەر باکور و رۆژهەڵاتی سوریاو قیۆمەکان دەڕژێنە سەر شەقامەکان.

ئەنجومەنی ژنانی هەدەپە بە بۆنەی رۆژی توندوتیژی دژی ژنان لە بەرواری 25ی کانونی دووەم لە چەندین شاری باکوری کوردستان و تورکیا کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیان ساز کر و ڕایانگەیاند کە لەو ڕۆژەدا دەڕژێنە سەر شەقامەکان.
ئەنقەرە
ئەنجومەنی ژنانی هەدەپە لە باڵەخانەی پارتەکەیان لە ناوچەی چانکایای شاری ئەنقەرە  کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ساز کرد. لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکەدا پانکارتی "ئێمە لە دژی توندوتیژی دەوڵەتی زاڵم، لەسەر پێین" بەرز کرایەوە.
لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکەدا تورکان دەمیر ئەندامی مەجلیسی ژنانی ئەنقەرەی هەدەپە قسەی کرد و وتی: توندوتیژی و دەستدرێژی و کۆمەڵکوژیەکانی سەر ژنان بە گشتی بەردەوامن. تاوانکاریەکانی بەرامبەر بە ژنان سیاسین. ئێمە بە تێکۆشانمان رێگا لەم  سیاسەتە دەگرین. پاراستنی جەوهەری مافی خۆمانە. ئێمە ڕیزەکانمان یەک دەخەین و بەردەوام دەبین لە پاراستنی جەوهەریدا. بە بەهانەی (سیستمی هەڤسەرۆکایەتی) لە شارەوانیەکانمان قیۆمیان جێگیر کرد. ڕێگریان لە ئامانجەکانی ژنان کرد. ئەمە بە هیچ  شێوەیەک قبوڵی ناکەین. لە دژی سیاسەتی قیۆمەکان کە ئامانجی ژنان بنپێ دەکات، لە شەقامەکان دەبین". 
ئیزمیر
ئەنجومەنی ژنانی هەدەپەی شاری ئیزمیریش لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی دا بەرنامەی چالاکیەکانی خۆی بۆ رۆژی توندوتیژی دژی ژنان ئاشکرا کرد. 
ئەنجومەنی ژنانی هەدەپە لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکەدا ڕایانگەیاند، سیستمی هاوسەرۆکایەتی هێڵی سوورە بۆ ئێمە. بۆ هۆی سیاسەتی شەڕەوە، تاوانەکانی دژی ژنان زیادی کردووە. ئێمە لە 25ی تشرینی دووەم دڕژێینە سەر شەقامەکان. لە 9 مانگی سەرەتای ئەمساڵدا نزیکەی 300 ژن لە لایەن پیاوانەوە کوژراون. زیهنیەتی هاوکاری پیاو و دەوڵەت ڕۆژ بە ڕۆژ زیاد دەکات. بەڵام ئێمە تا دەتوانین لە دژی دەوەستینەوە.
ئامەد
ئەنجومەنی ژنانی ئامەدیش بە دروشمی "لە دژی توندوتیژی پیاو و دەوڵەت ئێمە لەسەر پێین" کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ساز کر.
ژمارەیەکی بەرچاو لە ژنان بەشداریان لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکەدا کرد و تیشک خرایە سەر توندوتیژی دژی ژنان. 
لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکەدا ژنان ڕایانگەیاند چالاکیەکانیان بۆ پاراستنی مافی ژنان بەردەوام دەبێت. لە چوارچێوەی بەرخۆدانی ژنان دا پێویستە ئەو کردەوانەی لە ڕۆژئاوای کوردستان لە دژی ژنان ئەنجام دەدرێن، لەبیر نەکرێن. ئەوانەی چیچەک کۆبانیان بەدیل گرت، بە جلی هێزە چەکدارەکانی تورک و لە ژێر ناوی کۆماری تورکیادا کۆمەڵکوژی ئەنجام دەدەن. ئێمە تێکۆشین و چالاکیەکانمان لە سەر شەقامەکان گەشتر دەکەین و دەبینە پاڵپشت بۆ شۆڕشی ژنان لە ڕۆژئاوای کوردستان.
ز.ش