ئەنجومەنی کەرکوکی گەنجانی ووڵاتپاریز: پشتیوانی بەرخۆدانی حەفتانین دەکەین

ئەنجومەنی کەرکوکی کۆمەڵەی گەنجانی ووڵاتپارێزی کوردستان ئیدانەی هێرشی داگیرکەرانی کرد و پشتیوانی خۆیان بۆ بەرخۆدانی حەفتانین ڕاگەیاند.

ئێوارەی دوێنێ لە شاری کەرکوک لە باشوری کوردستان، ئەنجومەنی کەرکوکی کۆمەڵەی گەنجانی ووڵاتپارێزی کوردستان لە بەیاننامەیەکدا ئیدانەی هێرشی تورکیا و هەوڵی داگیرکردنی باشوری کوردستان و عێراقی کرد و داوای هەڵوێستیان لە هەردوو حکومەت کرد لەبەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورک.

 هەروەها ئەنجومەنی کەرکوکی کۆمەڵەی گەنجانی ووڵاتپارێزی کوردستان لە بەیاننامەکەدا پشتیوانی و پاڵپشتی گەنجانی کەرکوکیان دووپات کردەوە بۆ بەرخۆدانی حەفتانین دژی داگیرکەری تورک.

بەیاننامەکەی گەنجانی ووڵاتپارێز لەلایەن ئاری عەبدوڵا ئەندامی ئەندامی گەنجانی ووڵاتپارێز خوێندارایەوە کە تیدا هاتبوو: " دەوڵەتی داگیرکەری تورک هێرشی کردۆتە سەر باشوری کوردستان، لە رێگەی چرکردنەوەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک دەیەوێت خونی دەوڵەتی عوسمانی زیندوو بکاتەوە لە رێگەی داگیرکردنی عێراق و باشوری کوردستانەوە."

سەبارەت بە هەڵوێستی گەنجانی ووڵاتپارێز بەرامبەر هێڕشەکانی تورکیا، ئاری عەبدولا ووتی: "ئێمە وەکو ئەنجومەنی کەرکوکی کۆمەڵەی گەنجانی ووڵاتپارێزی کوردستان بە هەموو شێوەیەک دژی ئەو هەڵمەتە داگیرکارییەی دەوڵەتی تورکین، هەروەها داوا لە هەردوو حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکەین هەڵوێستی جدیان هەبێت بەرامبەر ئەو هێرشانەی تورکیا وە داوا لە تەواوی گەنجانی هەرچوار پارچەی کوردستان دەکەین هەڵوێست وەربگرن دژ بەم داگیرکارییەی دەوڵەتی تورک."

لە کۆتایدا بەیاننامەکدا هاتبوو: " ئێمەی گەنجانی ووڵاتپارێز ئیدانەی ئەو هێرش و داگیرکارییەی دەوڵەتی تورک دەکەین و پشتیوانی جەنگی حەفتانین دەکەین، ئێمە وەکو گەنجانی شاری کەرکوک پشتیوانی گەریلا و تەواوی ئەو هێزانە دەکەین کە دژی ئەو هێرشانەی دەوڵەتی تورکیا دەوەستنەوە، لە چوارچێوەی دروشمی (بڕوخێ بڕوخێ) هەموو داگیرکەری سەر کوردستان وعێراق دژی هێرشەکانی تورکیا دەوەستنیەوە."

ژ.ت