ئەنجومەنی گەنجانی هەدەپە: بۆ ژیانێکی نوێ و شەرەفمەندانە دەڕژێینە سەر شەقامەکان
ئەنجومەنی گەنجانی هەدەپە رایگەیاند، بۆ بەدیهاتنی ئاشتیەکی شەرەفمەندانە و بونیادنانی داهاتوویەکی ئازاد، دەڕژێینە ناو شەقام و گۆڕەپانەکان.
ئەنجومەنی گەنجانی هەدەپە رایگەیاند، بۆ بەدیهاتنی ئاشتیەکی شەرەفمەندانە و بونیادنانی داهاتوویەکی ئازاد، دەڕژێینە ناو شەقام و گۆڕەپانەکان.
دەستەی بەڕێوەبەرایەتی ئەنجومەنی گەنجانی هەدەپە بە بۆنەی رۆژی جیهان ئاشتیەوە، راگەیینراوێکی بڵاو کردەوە.
لە راگەیێنراوەکەدا هاتووە:
"مۆدێرنیتەی کاپیتالیست بە تایبەت لە دژی ژنان و گەنجان، شەڕێکی تایبەت بەڕێوە دەبات. لەم سەردەمەدا کاتی ئەوەیە کە بە خۆڕاگریەکی گەورە ئاشتیەکی شەرەفمەندانە و داهاتوویەکی ئازاد بونیاد بنێین. رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بووە بە ناوەندی شەڕەکان. لە هەموو جێگایەک رەنجخۆری و مشەخۆری هەیە و بە هۆی ئەوەی لیبرالیزم بووە بە ئایدۆلۆجیایەکی بنچینەیی، هەوڵ دەدەرێت کۆتایی بە شکۆمەندیەکانی کۆمەڵگا بهێنرێت.
رژێمی فاشیستی ئاکەپە و مەهەپە لە قۆناغی هەڵوەشاندنەوەیدا، هێرش دەکاتە سەر ژنان و گەنجان و گەلان و بە سیاسەتەکانی شەڕی تایبەت دەیەوێت ئەم رژێمە لە لەسەر پێ بهێڵێتەوە. تەنها لە ماوەی هەفتەی رابردوودا، چوار لە هەڤاڵانمان کە ئەندامی ئەنجومەنن، رفێنراون، هەڕەشەیان لێکراوە و ئەشکەنجە دراون. لە بەرامبەر ئەم هێرش و سیاسەتانە، لە هەر چوار پارچەی کوردستان تا رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەوروپا و ئەمریکا بە پێشەنگایەتی گەنجان بەرەیەکی ئەنتی-فاشیست دروست دەبێت و گەنجانی چەپ و سۆسیالیست و دیمۆکرات لە دژی هەموو جۆرەکانی داگیرکەری و دواکەوتوویی و تاڵانکاری راپەڕیون. رێکخستنی گەنجان لە جیهان بە پێشەنگایەتی گەنجانی کورد رایدەگەیێنن کە دەتوانن ئەم سیستمە بگۆڕن و هێڵی سێهەم بوونی هەیە.
کەمپینی مانگی حوزەیرانی ئەنجومەنی گەنجانی هەدەپە گەیشتووەتە ئاستێکی گەورە. بەڵام بەهۆی ئەوەی بۆ لەناوبردنی هەڵومەرجی شەڕ و فاشیزم پێویستی بە رێپێوانێکی گەورە هەیە، کەمپینەکەمان دەگۆڕین بۆ کەمپینی درێژمەودا بۆ ماوەی ٦ مانگ."
ئەنجومەنی گەنجانی هەدەپە لە بارەی کەمپینی شەش مانگەوە ئەم زانیاریانەی بڵاو کردەوە؛
"-لە دژی بەتاڵانبردنی سروشت و قڕکردنی ژینگە، دەکەوینە جوڵە.
-لە بەرامبەر سیستمی پیاوسالاری کە بکوژی ژنانە، دەڕژێینە سەر شەقام و گۆڕەپانەکان.
-لە بەرامبەر سیستمی پەروەردەیی رەگەزپەرەست کە بووە بە ناوەندی تواندنەوە و لەناوبردنی داهاتوو، دەڕژێینە سەر شەقام و گۆڕەپانەکان.
-لە بەرامبەر ئەو سیاسەتەی لە سێ گەنج تەنها گەنجێک بەکەڵک دێت، دەڕژێینە سەر شەقام و گۆڕەپانەکان.
-لە بەرامبەر گۆشەگیری سەر عەبدولا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و بۆ شکاندنی دیواری گۆشەگیری، دەڕژێینە سەر شەقمەکان.
-لە بەرامبەر سیاسەتەکانی شەڕی تایبەت کە دەیەوێت بە مادەی هۆشبەر و سەپاندنی سیخوری و جاسووسی لەسەر گەنجان، دەڕژێینە سەر شەقامەکان.
ئێمە بانگەوازی ئاڕاستەی گەنجانی دیمۆکرات و شۆڕشگێر و چەپ و سۆسیالیست دەکەین کە هەموومان بە یەکەوە بۆ بونیادنانی ژیانێکی نوێ هەوڵ بدەین."
ز.ش