ئەندامانی بەرەی نیشتیمانیی بەرەو قەندیل بەڕێدەکەون

بەرەی نیشتیمانیی لە دژی هێرشی داگیرکارانەی دەوڵەتی تورکیا، سبەینێ لەگەڵ شاندێکی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان 'کەنەکە'، سەردانی قەندیل دەکەن.

 

قەڵغانی زیندوو کە لە دژی داگیرکاری دەوڵەتی تورکیا لە ٨ ی حوزەیران/١٨ی جۆزەردانەوە لەلایەن گەنجانەوە لە قەندیل دەستیپێکرد. لە ئێستاشدا تا دێت پشتیوانیەکان بۆ ئەو قەڵغانە زیندووەی گەنجان زیاتر دەبێت.

ئەندامانی بەرەی نیشتیمانیی لە دژی هێرشە داگیرکاریەکانی دەوڵەتی تورکیا لە نووسەر، چالاکوان، زانایانی ئاینیی و سیاسەتمەداران پێک دێت، بۆئەوەی پشتیوانی لە چالاکیەکە بکەن، قەڵغانی زیندووی گەنجان دەڕۆنە قەندیل. بەرەی نیشتیمانیش لەگەڵ شاندێکی کەنەکەدا دەڕۆنە قەندیل.

قەرار وایە لە شارەکانی سلێمانی، گەرمیان، هەڵەبجە، هەولێر و زۆر شوێنی تر جەماوەری گەل بەرەو قەندیل بەڕێ بکەون. جەماوەری گەل لە کاتژمێر ٧ ی بەرەبەیانی سبەینێ بەرەو قەندیل بەڕێدەکەون و بۆ لای نیوەڕۆ دەگەنە شوێنی چالاکییەکە.

لە کاتی  گەییشتنی ئەو شاندە، ئەندامانی بەرەی نیشتیمانیی، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیی ساز دەدەن و تێیدا زانیاری دەدەن بە ڕاگەیاندنەکان.

 

 

ک-ش