باوکی ڕامین حوسەین پەناهی بۆ پشتیوانی کوڕەکەی مانی لە خواردن گرت
محەممەد حسێن په‌ناهی، باوکی هه‌ردوو گیراوی كورد ئەفشین و ڕامین په‌ناهی پاش ئەوه‌ی كه ڕامینی کوڕی سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سه‌پێنرا، مانی له خواردن گرت.
محەممەد حسێن په‌ناهی، باوکی هه‌ردوو گیراوی كورد ئەفشین و ڕامین په‌ناهی پاش ئەوه‌ی كه ڕامینی کوڕی سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سه‌پێنرا، مانی له خواردن گرت.
دادگه‌ی شۆڕشی كۆماری ئیسلامی ئێران سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ر زیندانیی كورد، ڕامین حسێن په‌ناهی دا سه‌پاندووه. دژ بەو بڕیاره، باوكی ڕامین مانی له خواردن گرتووه.
ئه‌مجه‌د حسێن پەناهی، برای ڕامین پەناهی بە ئاژانسی هەواڵی فوراتی راگەیاند: باوكم (محەممەد حسێن پەناهی - ۷۸ ساڵ) دوای ئه‌وه‌ی هه‌واڵی بۆ هات كه هه‌ردوو كوڕه به‌ندكراوه‌كه‌ی له به‌رانبه‌ر بڕیاره نادادپه‌روه‌ره‌كه‌ی ڕژێم، له زینداندا مانیان له خواردن گرتووه، ئه‌ویش مانگرتنی له خواردن ده‌ستپێكرد.
ئه‌مجه‌د په‌ناهی ڕایگه‌یاند، باوكی، بۆ دژایەتی کردنی ئەو سزا نادادپه‌روه‌ره و پشتیوانی كردن لە ڕۆڵەکانی مانی لە خواردن گرتووە.
سه‌ره‌ڕای ئه‌و كۆستانه‌ی به‌سه‌ر بنەماڵەی حسێن پەناهی هێنراوه، پاش ده‌ستگیركردنی ڕامین و ئەفشین، ده‌زگه‌كانی ئیتلاعات و ئه‌منیی ئێران به شێوازی جیاواز فشار ده‌خه‌نه‌سه‌ر بنه‌ماڵه‌كه.
ش. م