بایک: بەرخۆدان بەردەوام دەبێت - ١
بایک سەرجی ڕاکێشایه سەر ئەو دەستکەوتانەی بە بەرخۆدان هاتوونەتەدی و ڕایگەیاند، پێویستە بەرخۆدان و تێکۆشان لەمه‌ودواش بەهێز بێت، ئەگەرنا ئەو سەرکەوتنەی بەدەستیش هاتووە ده‌كه‌وێته مەترسییه‌وه.
بایک سەرجی ڕاکێشایه سەر ئەو دەستکەوتانەی بە بەرخۆدان هاتوونەتەدی و ڕایگەیاند، پێویستە بەرخۆدان و تێکۆشان لەمه‌ودواش بەهێز بێت، ئەگەرنا ئەو سەرکەوتنەی بەدەستیش هاتووە ده‌كه‌وێته مەترسییه‌وه.
هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە - KCK) جه‌میل بایك بەشداری كرد له بەرنامەی «ڕۆژەڤی وه‌ڵات» له كه‌ناڵی ئاسمانیی ستێرک. بایک له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا سه‌رنجی خسته سه‌ر دیداره‌كانی ئیمڕاڵی، کۆتاییهێنان به چالاکییه‌كانی مانگرتن، دووباره‌كردنه‌وه‌ی هەڵبژاردنی ئیسته‌نبووڵ، شەڕی ئیدلب، داگیرکردنی عەفرین و په‌یامی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ یه‌كپارچه‌یی سووریا. بایک وەڵامی پرسیارەکانی ڕۆژنامەنووس ئەنەس یڵدز-ی دایەوە.
به‌ڕێز بایك ماوه‌ی ٧ مانگه گه‌لی كورد له زیندانه‌كان و هه‌نده‌ران له به‌رخۆدانێكی گه‌وره‌دایه دژبه فاشیزم. له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌ییشدا پشتگیری هه‌یه. له ئەنجامی ئه‌و به‌رخۆدانه‌دا كه له‌پێناو هه‌ڵگرتنی گۆشه‌گیری كرا، ٢ و ٢٢ی ئایار/ ١٢ی گوڵان و ١ی جۆزەردان، پارێزەران له‌گه‌ڵ ڕێبه‌ری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان چاوپێکەوتنیان کرد. ئێوە وه‌ك كه‌جه‌كه ئەو قۆناغە چۆن هەڵدەسەنگێنن؟
به گوێره‌ی ئه‌و لێدوانانه‌ی دران، له دیداره‌كاندا ده‌رباره‌ی كۆتاییهێنان به چالاكییه‌كانی مانگرتن له خواردن و ڕۆژی مردن په‌یامێك دراوه. پارێزه‌رانی ڕێبه‌ر ئاپۆ ئه‌م زانیارییه‌یان بڵاوكرده‌وه. ئه‌م زانیارییه به چالاكانی مانگرتنه‌كه‌ش ڕاگه‌یه‌نرا. من له‌و بڕوایه‌دام له‌یلا گیوڤه‌ن، چالاكانی زیندان و ده‌ره‌وه‌ی زیندان و هه‌ر كه‌س له‌م چالاكییانه‌دا بێت، له هه‌ر شوێنێك بن داخوازی ڕێبه‌ر ئاپۆ جێبه‌جێ ده‌كه‌ن. به‌و بۆنه‌یه‌وه من سڵاو ئاراسته‌ی هه‌موو چالاكان ده‌كه‌م. پیرۆزباییان لێ ده‌كه‌م به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتن و به‌ئه‌نجام گه‌یشتنی چالاكییه‌كه‌یان. هه‌روه‌ها سڵاوم هه‌یه بۆ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی هاریكار بوون یان به‌شدار بوون له‌م چالاكییانه‌دا. هه‌م له‌نێو گه‌لی كورد هه‌م له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌ییدا زۆر ڕۆشنبیر، سیاسه‌تمه‌دار، نووسه‌ر، داكۆكیكارانی مافی مرۆڤ، مافپه‌روه‌ران و حقووقناسان هاوكاری ئه‌م چالاكییه‌یان كرد. پشتگیری‌یان كرد - ته‌نانه‌ت هه‌ندێكیان به‌شدارییان تێدا كرد.
گه‌لی كورد و دۆسته‌كانی پێكه‌وه به‌شدارییان له چالاكییه‌كاندا كرد. ئه‌و چالاكاییانه به ئامانجی خۆیان گه‌یشتن. پێویسته ئه‌مه ببینرێت. پێویسته مرۆڤ پیرۆزبایی بكات. هه‌رچه‌نده چالاكییه‌كه كۆتاییش هاتبێت، ئێمه و گه‌لی كورد، چالاكانی زیندان و ده‌ره‌وه‌ی زیندان، دۆستانی كورد و گه‌لی توركیا هه‌موومان چاودێریی دۆخه‌كه ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی دیار بێت چه‌نده گۆشه‌گیری له‌سه‌ر ڕێبه‌ر ئاپۆ، گه‌لی كورد و هێزه دیموكراتییه‌كان هه‌ڵگیراوه. ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌ڵگرتنی گۆشه‌گیرییه به‌رده‌وام نه‌بێت و مافه قانوونییه‌كانی ڕێبه‌ر ئاپۆ و زیندانییه‌كان نه‌پارێزرێن، ئه‌وا هه‌رگیز ئه‌مه قبووڵ ناكرێت و هه‌ر كه‌س جارێكی دیكه دژی ئه‌م گۆشه‌گیرییه تێكۆشانێكی گه‌وره ده‌كات. پێویسته هه‌ر كه‌س ئه‌مه بزانێت كه داخوازی ئێمه ئه‌وه‌یه جارێكی دیكه گۆشه‌گیری نوێ نه‌كرێته‌وه و درێژه‌ی پێ نه‌درێت. ئه‌م گۆشه‌گیرییه كۆتایی بێت و قانوونه‌كانی توركیا نه‌خرێنه ژێرپێ. داخوازی هه‌موو كه‌س ئه‌مه‌یه و هه‌مووشیان چاودێری ئه‌م بابه‌ته ده‌كه‌ن.
به‌ڕێز بایك ده‌مه‌وێت سه‌رنج بخه‌مه سه‌ر ڕۆڵی سی پی تی كه سه‌ردانی ئیمڕاڵی و زیندانه‌كانی باكووری كوردستان و توركیای كرد به‌مه‌به‌ستی چاودێری. به بۆچوونی ئێوه ئه‌نجامدانی ئه‌م دیدارانه ته‌نیا پرسێكی په‌یوه‌ندیدار به ده‌وڵه‌تی تورك بوو كه پاش به‌رخۆدانی گه‌لی كورد له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌ییدا ناچار بوو قبووڵی بكات، یان هێزه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كانیش ده‌ستیان هه‌بوو له سازكردنی ئه‌و دیدارانه؟
ئه‌و گۆشه‌گیرییه‌ی به‌سه‌ر ڕێبه‌ر ئاپۆدا سه‌پێنرابوو ته‌نیا له دژی كه‌سایه‌تیی ڕێبه‌ر ئاپۆ نه‌بوو. له كه‌سایه‌تیی ڕێبه‌ر ئاپۆدا به‌تایبه‌تی له‌سه‌ر گه‌لی كورد به‌ڕێوه‌ده‌برا. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له دژی هه‌موو هێزه دیموكراتییه‌كان په‌یڕه‌و ده‌كرا. ئه‌و گۆشه‌گیرییه له دژی ئه‌و چالاكییانه به‌ڕێوه‌ده‌برا كه دژی گۆشه‌گیری هاتنه ئاراوه. چالاكییه‌كانی زیندان ده‌ریانخست كه گۆشه‌گیری ته‌نیا له‌سه‌ر ڕێبه‌ر ئاپۆ نییه به‌ڵكوو له كه‌سایه‌تیی ئه‌ودا له‌سه‌ر گه‌لان و هێزه دیموكراتییه‌كان جێبه‌جێ ده‌كرێت. ئه‌م چالاكییه په‌یوه‌ندیی گۆشه‌گیری و دیموكراتی باشتر ناساند. ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت له توركیا فاشیزم كۆتایی بێت و دیموكراتی پێشكه‌وێت و كێشه سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوورییه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن، ده‌بێ بزانن هه‌مووی په‌یوه‌ندیداره به گۆشه‌گیری. ئه‌گه‌ر گۆشه‌گیری هه‌ڵنه‌گیرێت ئه‌م كێشه‌یه چاره‌سه‌ر نابێت. ئه‌م ڕاستییه باشتر هاته تێگه‌یشتن. یه‌كه‌م، ئه‌م گۆشه‌گیرییه‌ی سه‌پێنرابوو قانوونی نه‌بوو. نه به گوێره‌ی قانوونی توركیا بوو نه به گوێره‌ی قانوونی نێوده‌وڵه‌تی. دووه‌م، ئه‌م چالاكییه بۆ هه‌موو كه‌سی سه‌لماند كه چالاكییه‌كی ڕه‌وایه. ئه‌م چالاكییه خۆپاراستن بوو له دژی هێرشه‌كان، له دژی مافخۆری و پێشێلكردنی قانوون. چالاكییه‌كی ڕه‌وا و مافدار بوو. ئه‌م چالاكییه ڕۆژ به ڕۆژ به‌هێزتر بوو و هه‌ر كه‌س خاوه‌نداره‌تی لێ كرد و وه‌ك چالاكیی خۆیان مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ كرد. ئه‌مه چالاكییه‌كی دژبه فاشیزم بوو بۆیه هه‌موو كه‌س به‌شداری تێدا كرد.
«سی پی تی ناچار كرا بچێته ئیمڕاڵی»
ئه‌م چالاكییه توركیا و هاوكاره‌كانی توركیای ته‌نگه‌تاو كرد. له هه‌موو لایه‌كه‌وه ڕاستیی ده‌سه‌ڵاتی توركیای خسته‌ڕوو. ئه‌م گۆشه‌گیرییه‌ی ڕیسوا كرد. به‌م شێوه‌یه نه‌یانده‌توانی به‌رده‌وامی به گۆشه‌گیری بده‌ن. ناچار بوون ڕێگه به پارێزه‌ران بده‌ن بچنه ئیمڕاڵی و چاوپێكه‌وتن بكه‌ن. سی پی تی (كۆمیته‌ی ڕێگرتن له ئه‌شكه‌نجه) خۆی ناچار بوو بچێته ئیمڕاڵی و زیندانه‌كانی دیكه بۆ ئه‌وه‌ی چاودێری مانگرتنه‌كان بكات. خودی وه‌زیری داد لێدوانی دا و ڕایگه‌یاند، «هیچ قانوونێك به‌ربه‌ست نییه، پارێزه‌ران ده‌توانن چاوپێكه‌وتن بكه‌ن». هه‌ندێك كه‌س گوتیان، ده‌بێ ئه‌مه به‌كردار جێبه‌جێ بكرێت. كاتێك مرۆڤ سه‌ردانی سی پی تی، لێدوانی وه‌زیری داد و سه‌ردانی پارێزه‌ران له‌به‌رچاو بگرێت، ده‌گاته ئه‌نجامێك. هه‌ندێك لایه‌نی ده‌ره‌كیش داوایان كردووه گۆشه‌گیری هه‌ڵبگیرێت. ئه‌و چالاكییانه‌ی له زیندانه‌كانی توركیا دژبه فاشیزم ده‌كرێن، ڕه‌وان. هیچ كه‌س ناتوانێت له‌م دۆخه‌دا به‌رگری له توركیا بكات یان خاوه‌نداره‌تی لێ بكات. له توركیا هه‌ندێك كه‌س ئه‌م داخوازه‌یان كرد. توركیا ناچار بوو هه‌نگاو بنێت. نابێ جارێكی دیكه قانوونه‌كانی خۆیان بخه‌نه ژێرپێ. ئه‌گه‌ر قانوونه‌كانی خۆیان بخه‌نه ژێر پێیان، نه ئێمه قبووڵ ده‌كه‌ین نه گه‌لی كورد قبووڵ ده‌كات. هه‌روه‌ها هێزه دیموكراتییه‌كان و هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ی دژبه فاشیزمن ئه‌مه قبووڵ ناكه‌ن. كه‌س نایه‌وێت له‌گه‌ڵ گۆشه‌گیری بژی.
به‌ڕێز بایك، له دیداری ٢ی ئایار\١٢ی گوڵاندا ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان سه‌رنجی خسته سه‌ر په‌یامی ٢٠١٣. ئێستا ئه‌م مانگرتنانه كۆتاییان دێت. له‌مه‌ودوا تێكێشانی ئێوه به‌تایبه‌تی بۆ دیموكراتیبوونی توركیا چۆن ده‌بێت. پێویسته كاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌تی تورك چۆن له‌م بابه‌ته تێبگه‌ن. ئێوه وه‌ك بزووتنه‌وه چۆن قۆناغی له‌مه‌ودوا شرۆڤه ده‌كه‌ن؟
ڕێبه‌ر ئاپۆ و بزووتنه‌وه‌كه‌مان زۆر جار ئاگربه‌ستیان ڕاگه‌یاند. بۆچی؟ له‌به‌رئه‌وه‌ی ڕێبه‌ر ئاپۆ ده‌یه‌وێت له توركیا دیموكراتیبوون پێشكه‌وێت. بۆ ئه‌وه‌ی كێشه سیاسی، ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن. ئه‌گه‌ر له توركیا هۆشمه‌ندیی دیموكراتیبوون پێشنه‌كه‌وێت، له توركیا ئازادی به‌دینایه‌ت و هه‌رگیز به‌دیموكراتی نابێت. نه‌ك هه‌ر ئه‌و كێشانه‌ی هه‌ن چاره‌سه‌ر نابن، به‌ڵكوو كێشه‌كان قووڵتریش ده‌بنه‌وه. كێشه‌گه‌لی كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی و ئابووری كه له توركیا هه‌ن په‌یوه‌ستن به شه‌ڕی كوردان. ئه‌م شه‌ڕه له كه‌سایه‌تیی كورداندا دژی هێزه دیموكراتییه‌كان ده‌كرێت. ئه‌مه ئه‌نجامی ئه‌وه‌یه. ئه‌گه‌ر هۆشمه‌ندییه‌كه نه‌گۆڕێت هه‌رگیز له توركیا شه‌ڕ كۆتایی نایه‌ت. ئه‌و كێشانه‌ی كه كۆمه‌ڵگه‌ی توركیا له‌نێویاندا ده‌ژی به‌تایبه‌تی كێشه‌ی ئابووری هه‌رگیز چاره‌سه‌ر نابێت. توركیا به‌م كێشانه ناتوانێت خۆی ڕزگار بكات، به‌ڵكوو زیاتر تیایاندا گیر ده‌خوات و ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه. ئه‌ردۆغان و باخچه‌لی هه‌میشه ده‌ڵێن؛ «كێشه‌ی مان و نه‌مان هه‌یه». ئه‌وان خۆیان ئه‌م كێشه‌یه دروست ده‌كه‌ن. كه‌س كێشه دروست ناكات. خۆیان توركیا پارچه پارچه ده‌كه‌ن. ئه‌گه‌ر سه‌یری مێژووی توركیا بكه‌ین هیچ كات هێنده‌ی ئێستا پارچه نه‌بووه. هیچ كات ئه‌وه‌نده كێشه‌ی سیاسی، ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی قووڵ نه‌بووه‌ته‌وه. ئه‌مه ئه‌نجامی ئه‌و سیاسه‌ته‌یه كه ده‌یكه‌ن. هه‌موو كه‌س ئه‌مه ده‌بینێت. هه‌ر كه‌س وه‌ك ئه‌ردۆغان و باخچه‌لی ڕاڤه‌ی ناكات. سیاسه‌تی شه‌ڕخوازییان ئه‌م كێشانه‌یان بۆ دروست ده‌كات. له دوایین هه‌ڵبژاردندا گه‌ل بڕیاری خۆی دا و گوتی، «ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌مان ناوێت، ژینمان ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه و لێمان ده‌كاته ژه‌هر. ئه‌م كێشانه به‌هۆی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته هه‌ن». ئه‌م په‌یامه به‌ئاشكرا درا.
«ئه‌گه‌ر توركیا هه‌نگاو بنێت، ڕێبه‌ر ئاپۆ بۆ چاره‌سه‌ریی كێشه‌كان ئاماده‌یه»
ئێستا ڕێبه‌ر ئاپۆ ده‌بینێت كه ئه‌و سیاسه‌ته‌ی به‌رده‌وامی پێ ده‌درێت به‌ره‌و مه‌ترسییه‌كی گه‌وره ده‌چێت. ڕێبه‌ر ئاپۆ جارێكی دیكه به به‌رپرسایه‌تی ڕۆڵی گێڕا. هه‌ر وه‌ك چۆن پێشتر به‌رپرسانه هه‌ڵسوكه‌وتی كرد و ده‌یه‌ویست كێشه‌كان له ڕێی سیاسی، دیموكراتی و ئاشتییه‌كی سه‌ربه‌رزانه چاره‌سه‌ر بكات و گه‌لی توركیا پێكه‌وه بژی. هه‌ر وه‌ك چۆن ئه‌و كات به‌رپرسانه مامه‌ڵه‌ی كرد ئێستاش هه‌مان مامه‌ڵه ده‌كات. بۆیه له ٢ی ئایار\١٢ی گوڵاندا له ڕێی پارێزه‌رانه‌وه په‌یامی دا. ئه‌م په‌یامه بۆ هێزه دیموكراتییه‌كان و ئه‌و گه‌لانه بوو كه له توركیا ده‌ژین. بانگه‌وازه‌كه‌ی بۆ ئه‌وان بوو. ٧ خاڵی دیاری كرد بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و هۆشمه‌ندییه‌ی ئێستا له توركیا هه‌یه بگۆڕێت. هۆشمه‌ندییه‌ك كه دیموكراتی نییه و له توركیا شه‌ڕ پێشده‌خات نه‌ك دیموكراتی. شه‌ڕ كێشه‌كان قووڵتر ده‌كاته‌وه و ڕێزی توركیا له ده‌ره‌وه ناهێڵێت. په‌یوه‌ندیی توركیا له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه نه‌ماوه. گۆشه‌گیر بووه. له‌نێو خۆیدا له كێشه‌ی قورسدایه. ڕێبه‌ر ئاپۆ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ٧ خاڵی خسته‌ڕوو. بۆ ئه‌وه‌ی عه‌قڵیه‌تی نكۆڵی و له‌ناوبردن نه‌مێنێت، هه‌موو كه‌س عه‌قڵیه‌تی دیموكراتی به‌بنه‌ما بگرێت و له‌بری شه‌ڕ به گفتوگۆ كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن. هه‌موو كه‌س له ئاشتیدا پێكه‌وه به برایه‌تی بژی. ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تی تورك هه‌نگاو بنێت، ڕێبه‌ر ئاپۆ ئاماده‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشانه. ده‌وڵه‌تی تورك هه‌تا ئێستا پێداگری له‌سه‌ر شه‌ڕ ده‌كات. پێداگری له‌سه‌ر نكۆڵی و له‌ناوبردن ده‌كات. ڕێبه‌ر ئاپۆ ده‌یان جار ئه‌مه‌ی سه‌لماندووه و یه‌كلایه‌نه ئاگربه‌ستی ڕاگه‌یاندووه. ڕێبه‌ر ئاپۆ به‌رپرسایه‌تیی مێژوویی خۆی ده‌بینێت. ئه‌و كه‌سانه‌ی كه دیموكراتییان ده‌وێت ده‌بینن ڕێبه‌ر ئاپۆ به‌رپرسانه هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كات.
ده‌گوترێت له‌و دیدارانه‌ی ئیمڕاڵیدا كورد و حكوومه‌تی ئاكه‌په ده‌رباره‌ی هه‌ڵبژاردنی ئیسته‌نبووڵ ڕێككه‌وتن. ئێوه ده‌رباره‌ی خوولی دووه‌می هه‌ڵبژاردنی ئیسته‌نبووڵ چی ده‌ڵێن؟
ئه‌م دیدارانه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان به هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه نییه. ئه‌مه ڕاست نییه كه هه‌ندێك ده‌ڵێن ئه‌م دیدارانه بۆ هه‌ڵبژاردنی ئیسته‌نبووڵ كراون و چه‌ند هه‌نگاوێك نراون. ئه‌م دیدارانه هیچ په‌یوه‌ندییان به هه‌ڵبژاردنه‌وه نییه. توركیا قانوونی پێشێل ده‌كرد، چالاكییه‌كانی مانگرتن دژی ئه‌مه كارێكی ڕه‌وا بوو. له‌پێناو جێبه‌جێكردنی قانوون بوو. ئه‌وان له دژی قانوون ده‌وه‌ستانه‌وه. چالاكان گوتیان، «ئێمه ناتوانین ئه‌مه قبووڵ بكه‌ین». هه‌روه‌ها زه‌خت و فشار له‌سه‌ر كوردان هه‌بوو. دادپه‌روه‌ری پێشێل ده‌كرا. خۆپاراستن مافێكی ڕه‌وا بوو، بۆیه هه‌موو كه‌س گوتی، نابێ دادپه‌روه‌ری ژێرپێ بخرێت. بۆ هه‌ڵبژاردن ده‌یانه‌وێت مێشكی هه‌ندێك كوردان ئاڵۆز بكه‌ن و فریویان بده‌ن. ده‌یانه‌وێت هێزه دیموكراتییه‌كان تووشی خافڵبوون بكه‌ن و دیموكراتیبوون له توركیا پێشنه‌كه‌وێت. ئه‌گه‌ر دیموكراتیبوون پێشنه‌كه‌وێت كێشه‌ی كوردیش چاره‌سه‌ر ناكرێت. ئه‌و عه‌قڵیه‌ته‌ی كوردان قبووڵ ناكات له‌ناوبردنی كوردان به‌بنه‌ما ده‌گرێت. كوردان خۆیان باش ئه‌م عه‌قڵیه‌ته ده‌ناسن. ئه‌م عه‌قڵیه‌ته نه‌گۆڕێت هیچ كات كێشه‌ی كورد چاره‌سه‌ر ناكرێت. كێ ده‌یه‌وێت دیموكراتیبوون پێشكه‌وێت، كێ ده‌یه‌وێت كێشه‌ی كورد چاره‌سه‌ر ببێت، كێ ده‌یه‌وێت له دژی فاشیزم بوه‌ستێته‌وه، كێ ده‌یه‌وێت ده‌سه‌ڵاتی ئاكه‌په-مه‌هه‌په كۆتایی بێت، با له‌م هه‌ڵبژاردندانه‌شدا ئه‌م بابه‌ته به‌بنه‌ما بگرێت.
حكوومه‌تی ئاكه‌په دوای ئه‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردنی ٣١ی ئاداری شاره‌وانییه‌كاندا ئیسته‌نبووڵی له‌ده‌ست دا، ده‌یه‌وێت له‌م خووله‌ی هه‌ڵبژاردن ئیسته‌نبووڵ بباته‌وه. دوای ئه‌و دیدارانه ئێوه چۆن هه‌ڵبژاردنی ٢٣ی حوزه‌یرانی ئیسته‌نبووڵ هه‌ڵده‌سه‌نگێنن؟
پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په) پارتییه‌كی توركیایه. هه‌ده‌په ده‌یه‌وێت دیموكراتی پێشكه‌وێت. هه‌ده‌په هه‌ندێك كه‌موكوڕی هه‌یه، به‌ڵام هه‌وڵ بۆ ئه‌مه ده‌دات. له هه‌ڵبژاردنه‌كانیشدا له‌سه‌ر بنه‌مای دیموكراتی ستراتیژێكی گرته‌به‌ر. ئه‌م ستراتیژه ئه‌نجامی به‌ده‌ستهێنا. ئه‌و عه‌قڵیه‌ته‌ی له توركیا هه‌یه دژی دیموكراتی و ئازادییه. له‌به‌رئه‌وه‌ی له توركیا كێشه‌ی كورد هه‌یه، هه‌تا سیاسه‌تی دژایه‌تیكردنی كورد كۆتایی پێ نه‌هێنرێت، ئه‌وان درێژه به‌م سیاسه‌ته ده‌ده‌ن و له دژی ئازادی و دیموكراتی ده‌وه‌ستنه‌وه. بۆ كۆتاییهێنان به‌م سیاسه‌ته پڕۆژه‌ی هه‌ده‌په پێشده‌خرێت. بۆ ئه‌وه‌ی له توركیا سیاسه‌تی نكۆڵی و له‌ناوبردن هه‌ڵگیرێت، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو كه‌س پێكه‌وه به برایه‌تی و ئازادی به ناسنامه و كولتووری خۆی بژی، سیاسه‌ت ده‌كه‌ن. ئه‌و هه‌موو هێرشانه‌ی ده‌كرێنه سه‌ر هه‌ده‌په به‌هۆی ئه‌مه‌یه. ئه‌و عه‌قڵیه‌ته‌ی هه‌یه له دژی پڕۆژه‌ی هه‌ده‌په‌یه. له دژی سیاسه‌تی هه‌ده‌په‌یه. هه‌ده‌په ده‌خوازێت له توركیا سیاسه‌تی گه‌لان به‌ڕێوه‌ببات. ئه‌وان ئیراده‌ی گه‌ل قبووڵ ناكه‌ن. هه‌ده‌په شاره‌دار، ئه‌نجومه‌نی شاره‌داری و موختاری هه‌ڵبژاردن، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتی ئاكه‌په ده‌ڵێت، «من قبووڵیان ناكه‌م». ئه‌مه هیچ په‌یوه‌ندی به قانوونه‌وه نییه. له توركیا ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردن قبووڵ كردووه كه ئه‌وان به‌شداری له هه‌ڵبژاردن بكه‌ن. دوای ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن كرا و شاره‌وانییه‌كان به‌ده‌ستهێنران، ئینجا له ڕێی ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه ده‌ڵێت، «ناتوانم به‌ڵگه‌نامه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونیان پێ بده‌م». دان به ئیراده‌ی گه‌لدا نانێت. ئه‌و شاره‌وانییانه‌ی هه‌ده‌په به‌ده‌ستیهێناون، لێیان زه‌وت ده‌كات. ده‌ڵێت، «دان به ئیراده‌ی گه‌لاندا نانێم». دان به ئیراده‌ی گه‌لی كورددا نانێت. به ناوی قه‌یووم موختاره‌كان، هاوشاره‌داره‌كان و هه‌ر كه‌س له كار دوورده‌خاته‌وه. ده‌ستبه‌سه‌ر به‌ڵگه‌نامه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونیاندا ده‌گرێت. قه‌یووم ده‌نێرێت و به‌سه‌ر شاره‌وانییه‌كاندا ده‌یانسه‌پێنێت. له دژی كوردان سیاسه‌تێكی سه‌رده‌ستانه به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن. ئه‌و شاره‌وانییانه‌ی هه‌ده‌په به‌ده‌ستیهێنان، دیسان لێیان ده‌سه‌ننه‌وه. سیاسه‌تی قه‌یووم په‌یڕه‌و ده‌كه‌ن. بۆیه ده‌بێ گه‌لی كورد و هێزه دیموكراتییه‌كان ئه‌مه ببینن.
«ده‌بێ گه‌لی كورد و هێزه دیموكراتییه‌كان وریا بن»
ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردن له ٣١ی ئاداردا له هه‌ندێك شوێن ئیراده‌ی گه‌لی كوردی قبووڵ نه‌كرد و له كوردستان به سه‌رباز و پۆلیس ده‌ستیان به‌سه‌ر هه‌ندێك شاره‌وانیدا گرت. ئه‌گه‌ر له دژی ئه‌مه هه‌ڵوێستێك هه‌بوایه، نه‌یانده‌توانی ئه‌مه بكه‌ن. له‌به‌رئه‌وه‌ی بینیان نه له‌نێو كوردان و نه له‌نێو چه‌په‌كانی توركیا كه‌س له به‌رانبه‌ر ئه‌و خۆسه‌پاندنه ناوه‌ستێته‌وه، هه‌ڵبژاردنی ئیسته‌نبووڵیان هه‌ڵوه‌شانده‌وه. بۆ ئه‌وه‌ی توركیا به‌ره‌و مه‌ترسی نه‌چێت، پێویسته كوردان و هێزه دیموكراتییه‌كان ئیراده‌ی خۆیان پێشخه‌ن. پێویسته ئه‌م هه‌ڵوێسته هه‌م بۆ هه‌ڵبژاردن و شاره‌وانییه‌كانی كوردستان هه‌م بۆ هه‌ڵبژاردنی ئیسته‌نبووڵ دژبه فاشیزم بخرێته‌گه‌ڕ. ده‌یانه‌وێت ئیسته‌نبووڵ ڕاده‌ستی هێزه دیموكراتییه‌كان نه‌كه‌ن. هه‌وڵ ده‌ده‌ن شاره‌وانییه‌كانی كوردستان له ده‌ست هێزه دیموكراتییه‌كان ده‌ربێنن. له ئێستاوه ئاماده‌كاری بۆ ده‌كه‌ن. له به‌رده‌م ده‌رگه‌ی هه‌ندێك شاره‌وانی ئامێری پشكنینیان جێگیر كردوون. درێژه به ده‌ستگیركردنه‌كان ده‌ده‌ن. له هه‌موو شوێنێك پۆلیس و سه‌رباز جێگیر ده‌كه‌ن. هه‌ر ڕۆژ هه‌ندێك كه‌س له كار دوورده‌خه‌نه‌وه و ده‌ستبه‌سه‌ر به‌ڵگه‌نامه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونیاندا ده‌گرن. درێژه به‌م سیاسه‌ته‌ی قه‌یووم ده‌ده‌ن. ده‌بێ به چالاكیی جڤاكی له به‌رانبه‌ر ئه‌م سیاسه‌تی قه‌یوومانه بوه‌ستنه‌وه.
s.m