هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە - KCK) جه‌میل بایك بەشداری كرد له بەرنامەی «ڕۆژەڤی وه‌ڵات» له كه‌ناڵی ئاسمانیی ستێرک. بایک له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا سه‌رنجی خسته سه‌ر دیداره‌كانی ئیمڕاڵی، کۆتاییهێنان به چالاکییه‌كانی مانگرتن، دووباره‌كردنه‌وه‌ی هەڵبژاردنی ئیسته‌نبووڵ، شەڕی ئیدلب، داگیرکردنی عەفرین و په‌یامی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ یه‌كپارچه‌یی سووریا. هه‌روه‌ها سه‌رنجی خسته سه‌ر ڕۆڵی ده‌سه‌ڵاتی باشووری كوردستان له هاوكاریكردنی ده‌وڵه‌تی تورك بۆ داگیركردنی باشوور و هێرشكردنه سه‌ر هه‌رێمه‌كانی گه‌ریلا. بایک وەڵامی پرسیارەکانی ڕۆژنامەنووس ئەنەس یڵدز-ی دایەوە.
به‌شی دووه‌م:
له دیداره‌كانی ئیمڕاڵیدا ڕێبه‌ری گه‌لی كورد ئۆجالان باسی یه‌كپارچه‌یی سووریا ده‌كات. دوای ئه‌وه‌ی كۆتایی به باڵاده‌ستیی داعش له سووریا هێنرا، له ئیدلیب خه‌ریكه شه‌ڕ ڕووده‌دات. زۆر چاو‌دێر ده‌ڵێن ئه‌م شه‌ڕه كاریگه‌ری له عه‌فرین ده‌كات و له‌نێوان ڕووسیا، ڕژێمی سووریا و ده‌وڵه‌تی توركدا ده‌رباره‌ی شه‌هبا، ئیدلب و لازقیه هاوپه‌یمانه‌تیی ژێربه‌ژێر هه‌یه. ئێوه ده‌رباره‌ی ئایندهی سووریا چی ده‌ڵێن؟
ئێستا ڕێبه‌ر ئاپۆ، كورد و په‌كه‌كه نه‌ك ته‌نیا له سیاسه‌تی كوردستاندا، به‌ڵكوو له سیاسه‌تی ڕۆژهه‌ڵاتی ناویندا هێزێكی ستراتیژی و سه‌ره‌كین. ئه‌م هێزه له‌گه‌ڵ كێ بێت، ئه‌و ده‌توانێت سه‌ركه‌وتوو بێت. ئه‌وه‌ی دژیشی بێت زیانی پێده‌گات. ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ له كوردستان و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین سیاسه‌ت ده‌كه‌ن به‌باشی له‌مه تێده‌گه‌ن. هه‌ر كه‌س ده‌یه‌وێت كوردان بۆ لای خۆی ڕابكشێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن ده‌نگی هاوسه‌نگی بگۆڕن و ئامانجه‌كانی خۆی به‌دیبێنن. له‌به‌رئه‌وه‌یه ئه‌وان ده‌زانن ئه‌گه‌ر كوردان نه‌به‌نه لای خۆیان، ناتوانن به ئامانجه‌كانیان بگه‌ن. ئه‌مڕۆش كورد له‌نێو ئه‌و سیاسه‌ته‌دا هه‌ن كه له‌سه‌ر كوردان ده‌كرێت. بۆ ئه‌وه‌ی كوردان بۆ لای خۆیان ڕاكێشن، هه‌ڕه‌شه ده‌كه‌ن. ئه‌مه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن تا به‌م شێوه‌یه كوردان بۆ لای خۆیان ڕاكێشن. ئه‌مه بۆ ئه‌وه نییه كه كوردان قبووڵ بكه‌ن و تێكۆشانه‌كه‌یان قبووڵ بكه‌ن، یان مافیان پێ بده‌ن و به‌م شێوه‌یه سوود به كوردان بگات. بۆ ئه‌مه كار ناكه‌ن. ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستیان ئه‌وه بوایه ئه‌وا قبووڵ ده‌كرا. به‌ڵام ئیراده‌ی كوردان، به‌های كوردان، ئازادیی كوردان و داواكارییه‌كانیان قبووڵ ناكه‌ن. ده‌یانه‌وێت به هه‌ڕه‌شه كوردان لاواز بكه‌ن و به‌ره‌و لای خۆیان ڕایانكێشن. ده‌یانه‌وێت به‌م شێوه‌یه ئامانجه‌كانی خۆیان به‌دی بێنن و كوردان بخه‌نه خزمه‌تی خۆیان. پێویسته باش بزانرێت كه ئه‌مه هه‌رگیز قبووڵ ناكرێت.
«ڕێبه‌ر ئاپۆ، په‌كه‌كه و گه‌لی كورد به‌رپرسایه‌تیی سه‌رشانیان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن»
ڕێبه‌ر ئاپۆ، هه‌میشه په‌كه‌كه و گه‌لی كورد به‌شێوه‌یه‌كی به‌رپرسانه ئاراسته ده‌كات. هه‌م بۆ كوردان، هه‌م بۆ گه‌لی هه‌رێمه‌كه به‌گشتی و بۆ هه‌ر كه‌س به‌رپرسانه هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كات. ئه‌و به‌ته‌نیا ماف و به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی نابینێت، به‌ڵكوو ماف و به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌موو كه‌س ده‌بینێت و له‌به‌رچاوی ده‌گرێت. ده‌یه‌وێت هه‌موو كه‌س وه‌ك ڕێبه‌ر ئاپۆ و په‌كه‌كه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ڕێبه‌ر ئاپۆ و په‌كه‌كه و گه‌لی كورد بكات. له‌سه‌ر ئه‌مه پێداگریش ده‌كات. پێویسته هه‌ر كه‌س ئه‌مه بزانێت. ئێستا ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین و گه‌لی كوردیش به شه‌ڕێكی سه‌ختدا تێده‌په‌ڕێت، ئه‌م شه‌ڕه بۆ هه‌ر كه‌س زۆر كێشه و ته‌نگه‌ژه دروست ده‌كات.
«به‌بێ ڕێبه‌ر ئاپۆ چاره‌سه‌ری مومكین نییه»
ڕێبه‌ر ئاپۆ، ئه‌م بارودۆخه ده‌خاته به‌رچاوی په‌كه‌كه و گه‌لی كورد و ئه‌و ئه‌ركه‌ی ده‌كه‌وێته سه‌رشانیان جێبه‌جێی ده‌كات. ڕێبه‌ر ئاپۆ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له‌و ٧ خاڵه‌دا سه‌رنج ده‌خاته سه‌ر كێشه‌كانی سووریا، واته ئه‌و كێشانه چۆن چاره‌سه‌ر بكرێن. ئاشكرایه به‌بێ ڕێبه‌ر ئاپۆ و به‌بێ كورد ئه‌م كێشه‌یه چاره‌سه‌ر ناكرێت. هه‌ر یه‌كێك ده‌یه‌وێت به‌م شێوه‌یه چاره‌سه‌ری بكات، ناتوانێت. ئه‌وه‌ی ده‌توانێت چاره‌سه‌ری بكات ڕێبه‌ر ئاپۆ و ئه‌و سیاسه‌ته‌یه كه ڕێبه‌ر ئاپۆ به‌ڕێوه‌ی ده‌بات. ئه‌گه‌ر مرۆڤ سه‌رنج بدات له ڕابردووه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی نه‌رێنی له‌نێوان سووریا و توركیا و زۆر لایه‌ندا چاوپێكه‌وتن ده‌كرێن. ڕێبه‌ر ئاپۆ له په‌یامه‌كه‌یدا باسی ٧ خاڵ ده‌كات كه یه‌كێكیان ده‌رباره‌ی سووریایه. دوای ئه‌م په‌یامه له‌نێوان توركیا و سووریا دیداره‌كان زیاتر بوون. له ڕاگه‌یاندنه‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه كرا كه دیداره‌كان له تاران به‌ڕێوه‌چوون.
«چاره‌سه‌ری كێشه‌ی سووریا به دیموكراتیبوونی سووریا ده‌كرێت»
زیادبوونی ئه‌و دیدارانه له‌نێوانیان، په‌یوه‌ندی به‌و خاڵانه‌وه هه‌یه كه ڕێبه‌ر ئاپۆ خستوویه‌تیه‌ڕوو. پێویسته مرۆڤ ئه‌مه بزانێت كه ڕێبه‌ر ئاپۆ جارێكی دیكه جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه ده‌یه‌وێت كێشه‌كانی سووریا له ڕێی دانوستانی دیموكراتی چاره‌سه‌ر بكرێن. واته له‌نێو یه‌كێتیی سووریادا كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن و به دیموكراتیبوونی سووریا ئه‌مه بكرێت. پێویسته هه‌موو گه‌لانی سووریا به گه‌لی كوردیشه‌وه ئیراده‌یان هه‌بێت، ناسنامه‌یان هه‌بێت. له‌سه‌ر به‌های ئازادی و ئیراده‌ی ئه‌وان به‌شێوه‌یه‌كی دیموكراتی كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن. خۆسه‌ر بن و سیسته‌مێك هه‌بێت كه مافه‌كانیان بپارێزێت. چاره‌سه‌ریی ئه‌م كێشانه به یه‌كپارچه‌یی سووریا ده‌بێت. ئه‌مه ده‌ریخست كه ته‌نیا به‌م شێوه‌یه گه‌لانی سووریا ده‌توانن پێكه‌وه به‌برایه‌تی بژین. كێشه‌كان و یه‌كێتیی سووریاش به‌م شێوه‌یه چاره‌سه‌ر ده‌كرێت.
«ئه‌وه‌ی له دژی گه‌لی سووریا و كوردان شه‌ڕ ده‌كات، توركیایه»
مرۆڤ ده‌زانێت كه ڕێبه‌ر ئاپۆ لێره‌دا باسی چی كرد. گوتی با له‌م بابه‌ته‌دا ڕه‌چاوی هه‌ستیاریی توركیا بكرێت. واته گوتی، با ڕۆحی ئه‌شمه به‌بنه‌ما بگیرێت. ڕێبه‌ر ئاپۆ پێشتریش باسی ئه‌مه‌ی كردبوو. واته له‌م ڕێیه‌دا شه‌ڕ، پارچه‌كردن، داگیركردن و زوڵم نییه. ئه‌وه‌ی هه‌یه پێكه‌وه‌ژیانه به‌برایه‌تی. هه‌ستیاریی توركیای له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه ده‌ستنیشان كرد. واته له باكووری سووریا كورد هیچ كات له دژی توركیا ده‌ستیان به شه‌ڕ نه‌كردووه، شه‌ڕێكی له‌م جۆره نه‌كراوه. توركیا له دژی ئه‌وان شه‌ڕ ده‌كات. توركیا عه‌فرین و چه‌ند شوێنێكی دیكه‌ی سووریای داگیركردووه. ده‌یه‌وێت دیمۆگرافیای ئه‌و شوێنانه بگۆڕێت. هه‌ڕه‌شه له ڕۆژهه‌ڵاتی فورات ده‌كات. واته ئه‌وه‌ی له دژی گه‌لی سووریا و گه‌لی كورد شه‌ڕ ده‌كات، توركیایه. نه سووریایه و نه گه‌لی كورده. كورد هیچ كات له دژی توركیا ده‌ستی به شه‌ڕ نه‌كردووه و ناشیه‌وێت شه‌ڕێكی وه‌ها بكات. بۆیه پێویسته توركیا سیاسه‌تی خۆی له سووریا بگۆڕێت، ده‌ست له‌سه‌ر عه‌فرین هه‌ڵگرێت و كۆتایی به داگیركارییه‌كه‌ی بێنێت. پێویسته كۆتایی به هه‌ڕه‌شه‌كانی له‌سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی فورات بێنێت، برایه‌تیی گه‌لی سووریا قبووڵ بكات و دان به‌و سیسته‌مه دیموكراتییهدا بنێت كه له‌وێ دامه‌زراوه. توركیا بۆیه هه‌ڕه‌شه ده‌كات چونكه ده‌یه‌وێت هه‌ڵیوه‌شێنێت. ئه‌گه‌ر توركیا ده‌ست له‌م شتانه هه‌ڵگرێت كێشه‌ی سووریا به‌ئاسانی چاره‌سه‌ر ده‌كرێت. واته كێشه‌كان به‌شێوه‌ی ئاشتی و به گفتوگۆ و دانوستان چاره‌سه‌ر ده‌بن و سووریایه‌كی دیموكراتی دێته ئاراوه و هه‌موو كه‌س گوزارشت له ئیراده و به‌های خۆی ده‌كات. هی ڕاستیش هه‌ر ئه‌مه‌یه.
«په‌یوه‌ندیی توركیا و سووریا له‌سه‌ر بنه‌مای دژایه‌تیكردنی كوردان و سیسته‌می دیموكراتییه»
ئێمه ده‌بینین كه توركیاش ده‌ستی له‌م سیاسه‌ته‌ی خۆی به‌رنه‌داوه. ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ی له‌نێوان سووریا و توركیا پێشده‌خرێت له دژی كورد و سیسته‌می دیموكراتییه. ئه‌مه قبووڵ ناكرێت. له‌نێوان ڕووسیا و توركیادا هه‌ندێك سه‌وداكاری هه‌ن - سه‌وداكاری چه‌په‌ڵ. له‌سه‌ر عه‌فرین، له‌سه‌ر ئیدلب، تل ڕه‌فعه‌ت، حه‌له‌ب تا ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا سه‌وداكاری له‌سه‌ر هه‌مووی ده‌كه‌ن. سهوداكاریی زۆر چه‌په‌ڵن، پێویسته ڕووسیا ده‌ست له‌و چهپهڵیانه به‌ردات. پێویسته ئیراده‌ی گه‌لان قبووڵ بكات و ئه‌و سیسته‌مه قبووڵ بكات كه له باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا دامه‌زراوه و ڕێزی لێ بگرێت. پێویسته له ته‌ك توركیا نه‌وه‌ستێت و هانی نه‌دات. ئه‌و كاته كێشه‌كانی سووریا وه‌ك ئه‌وه‌ی ڕێبه‌ر ئاپۆ ده‌ستنیشانی كردووه چاره‌سه‌ر ده‌كرێن.
له باشووری كوردستان و عێراق زۆر كێشه‌ی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ن. له‌نێوان حیزبه‌كاندا دابڕان هه‌یه و به هیچ شێوه‌یه‌ك چاره‌سه‌ر ناكرێت. له‌نێویاندا ڕێككه‌وتنێك یان ساخبوونهوهیهك له‌سه‌ر ئه‌وه نییه كێ ده‌بێته ئۆپۆزسیۆن و كێ دیموكراتی ده‌وێت. ئێوه بارودۆخی باشووری كوردستان چۆن ده‌بینن و كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی له‌م كاته‌دا و بۆ داهاتووش چ گرنگییه‌كی هه‌یه؟
ئێستا عێراق و باشووری كوردستان به بارودۆخێكی سه‌ختدا تێده‌په‌ڕن. ئه‌مه‌ریكا گه‌مارۆ ده‌خاته سه‌ر ئێران و ڕۆژ به ڕۆژیش به‌رفره‌وانتری ده‌كات و ده‌یه‌وێت هه‌موو كه‌س بۆ لای خۆی ڕاكێشێت، زه‌خت له ئێران ده‌كات. ئه‌مه كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره له‌سه‌ر عێراق و باشوور دروست ده‌كات. واته هه‌م باشوور و هه‌م عێراق ده‌بێته شوێنی ناكۆكییه‌كانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران.
«هیچ حیزب و لایه‌نێك نییه پێشه‌نگایه‌تیی چاره‌سه‌ری بكات»
هه‌موو كه‌س ده‌زانێت كه له عێراق و باشوور، پارتی و ڕێكخستنه‌كان هه‌ندێكیان سه‌ر به ئێرانن، هه‌ندێكیشیان سه‌ر به توركیان. هه‌روه‌ها هه‌ندێكیشیان سه‌ر به ئه‌مه‌ریكان. ئه‌م ناكۆكییانه‌ی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران كاریگه‌ری له ئه‌وانیش ده‌كات. هه‌م كێشه‌كانی ئێران و ئه‌مه‌ریكا له عێراق هه‌ن، هه‌م ئه‌مه ده‌بێته ناكۆكی نێوان پارتی و ڕێكخستنه‌كانی باشوور و عێراق. ئه‌مه كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره دروست ده‌كات. ڕۆژبه‌ڕۆژ ئه‌م ناكۆكییانه كاریگه‌ریی زیاتر دروست ده‌كه‌ن. له‌به‌رئه‌وه هه‌م له ڕووی سیاسی، هه‌م له ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوورییه‌وه مرۆڤ هه‌ست به دۆخێكی سه‌خت ده‌كات. هه‌م عێراق و هه‌م باشوور بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان له ناكۆكییه‌كان ڕزگار بكه‌ن و چاره‌سه‌رییه‌ك بدۆزنه‌وه له هه‌وڵدان. عێراق و توركیا له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه گفتوگۆ ده‌كه‌ن. لایه‌نه‌كانی باشوور و عێراقیش گفتوگۆ ده‌كه‌ن له‌نێوان خۆیان. لایه‌نه‌كانی باشوور له‌نێوان خۆیان و ده‌وروبه‌ریان له گفتوگۆدان. ده‌یانه‌وێت له‌م بارودۆخه خۆیان ڕزگار بكه‌ن، به‌ڵام له‌ده‌ستیان نایه‌ت. به‌تایبه‌تی ئه‌و سیاسه‌ته‌ی له باشوور په‌یڕه‌و ده‌كرێت ناتوانێت كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكات. له باشوور حیزبه‌كان به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی ئۆپۆزسیۆنن ده‌یانه‌وێت چاره‌سه‌رییه‌ك بدۆزنه‌وه، به‌ڵام زێده ناتوانن هه‌نگاو بنێن. چونكه ئه‌وه‌ی بیه‌وێت چاره‌سه‌ری پێشخات، پێویسته بتوانێت پێشه‌نگایه‌تی بكات. به‌ڵام ئه‌مه‌ش لاوازه. له‌م بارودۆخه‌دا ئه‌و حیزبانه هه‌ندێكیان بڵاو ده‌بن و هه‌ندێك لاواز ده‌بن. ئه‌و كێشانه‌ی له‌نێوانیشیان په‌یدا ده‌بن ئه‌نجامی ئه‌مه‌یه. چونكه سیاسه‌ت هه‌م له باشوور و هه‌م له عێراق پێشه‌نگێكی ده‌وێت كه بتوانێت به پێشهنگایهتییهكهی چاره‌سه‌ری پێشخات، پێویستییه‌كانی عێراق پێكبێنێت. ئه‌و پێویستییه تا ده‌چێت زیاد ده‌بێت و ده‌رده‌كه‌وێت به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌مه پێكبێنێت ده‌رناكه‌وێت. له‌به‌رئه‌وه ئه‌م هه‌وڵه و ته‌نانه‌ت هه‌وڵی حیزبه‌كانیش بێ ئه‌نجام ده‌مێنێته‌وه. بێگومان ئه‌مه‌ش مه‌ترسی دروست ده‌كات. كاتێك ده‌بینرێت لایه‌نه‌كان لاواز و پارچه ده‌بن، هه‌ندێكیان ده‌كه‌ونه ژێر كاریگه‌ری ده‌وڵه‌تانی ده‌ره‌وه. ئه‌مه ده‌ریده‌خات كه چه‌نده بێ چاره‌ن.
«كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی چاره‌سه‌ره»
لێره‌دا به‌تایبه‌تی بۆ باشوور ئه‌گه‌ر كۆنگره‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی بكرێت، ده‌توانێت ببێته چاره‌سه‌ری. واته ده‌توانێت ئه‌و هه‌وڵه‌ی گه‌ل و حیزبه‌كان ده‌یده‌ن جێبه‌جێی بكات. ده‌توانێت ڕێی چاره‌سه‌ری پێشخات. بۆیه له هه‌موو كات زیاتر ئه‌مڕۆ گرنگی یه‌كێتیی كورد ده‌كه‌وێته پێش هه‌ر كه‌س. ئه‌م به‌رپرسایه‌تییه ده‌كه‌وێته سه‌رشانی هه‌موو كه‌س. ئه‌گه‌ر كۆنگرهیهكیش ساز نه‌بێت پێویسته یه‌كێتییه‌كی كورد بێته ئاراوه. چاره‌سه‌ری ئه‌مه‌یه. ئه‌و یه‌كێتییه ده‌توانێت پێویستییه‌كانی باشوور و ته‌واوی گه‌لی كورد پێكبێنێت. چونكه هه‌ر شتێك له پارچه‌یه‌ك پێشكه‌وێت كاریگه‌ری له پارچه‌كه‌ی دیكه ده‌كات - به‌باشی بێت یان به‌خراپی. ئه‌مڕۆش ئه‌و دۆخه‌ی باشووری تێدایه، كاریگه‌ری له به‌شه‌كانی دیكه‌ش ده‌كات. بۆیه پێویسته یه‌كێتیی كورد له باشوور بێته ئاراوه و دیموكراتیبوون به‌بنه‌ما بگیرێت. له‌م ڕووه‌وه پێویسته هه‌ر كه‌س به‌رپرسایه‌تی خۆی جێبه‌جێ بكات. به‌م شێوه‌یه هه‌م ده‌توانێت خۆی بپارێزێت و كێشه‌كانی چاره‌سه‌ر بكات. هه‌روه‌ها ده‌توانێت خزمه‌تی خۆی و به‌شه‌كانی دیكه‌ش بكات.
«فڕۆكه جه‌نگییه‌كان له ڕێی حیزب و ده‌سه‌ڵاته‌كانی باشوور هێرش ده‌كه‌نه سه‌رمان»
ئێمه ده‌بینین كه له‌م لایه‌نه‌وه هه‌نگاو ده‌نرێن و هه‌نگاوی پێچه‌وانه‌ش ده‌نرێن. پێشتریش ڕامانگه‌یاندبوو، كاتێك توركیا فڕۆكه‌ی سیخووڕیی چه‌كدار ده‌نێرێته سه‌رمان و له هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا به‌كاری دێنێت، ئه‌مه په‌یوه‌سته به باشوور. ئه‌مه په‌یوه‌ندیداره به ده‌سه‌ڵاتی باشوور و ئه‌و حیزبه‌ی له ده‌سه‌ڵاتدایه. دیاره ڕێیان بۆ توركیا خۆش كردووه و به گوێره‌ی ئه‌و ده‌رفه‌تانه‌ی ڕه‌خساندوویانه فڕۆكه‌كانیان ده‌سووڕێنه‌وه.
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، فڕۆكه‌یه‌كی سیخووڕیی هێرشبه‌ر له جۆری سیها (SÎHA) له لایه‌ن ئه‌وانه‌وه خراوه‌ته خواره‌وه و زۆر ئه‌ندامی هه‌واڵگریش كوژراون. كه‌واته ئێستا به‌ته‌واوی ڕوون بووه‌ته‌وه كه فڕۆكه جه‌نگییه‌كان له باشووری كوردستانه‌وه ده‌فڕن؟
ئێمه پێشتر گوتبوومان و هه‌موو كه‌سیش ئه‌مه ده‌زانێت. هه‌په‌گه لێدوانی دا و جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه ئه‌و فڕۆكه سیخووڕییانهی له دژی ئێمه كار ده‌كه‌ن و هاوڕێیانی ئێمه شه‌هید ده‌كه‌ن - به‌تایبه‌تی فڕۆكه سیخووڕییه چه‌كداره‌كان، له باشوور ده‌فڕن. ئه‌و فڕۆكه سیخووڕییهی خرایه خواره‌وه له سه‌رسه‌نگ كه‌وت، ئه‌مه‌ش باشتر پشتڕاستی ده‌كاته‌وه. ئێمه پێشتریش گوتوومانه ئه‌گه‌ر باشوور ده‌رفه‌ت نادات و له‌م لایه‌نه‌وه هاوكاری توركیا ناكات، پێویسته لێدوانێك بدات. گه‌لی كورد و ئێمه‌ش چاوه‌ڕوانی ئه‌و وهڵامهین. به‌ڵام تا ئێستا هیچ كه‌س وه‌ڵامی نه‌داوه‌ته‌وه. كه‌واته ئه‌و لێدوان و بینینانه‌ی ئێمه ڕاستن. چونكه فڕۆكه سیخووڕییهكه له سه‌رسه‌نگ كه‌وته خواره‌وه. بۆ ئه‌وه‌ی ئاشكراش نه‌بێت و هیچ كه‌س نه‌توانێت بیكاته به‌ڵگه، توركیا به فڕۆكه‌ی جه‌نگی بۆردومانی كردبوو و له‌ناوی برد. پێویسته باشوور هاوكاری توركیا نه‌كات. ده‌توانێت په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ دروست بكات، به‌ڵام نابێ له دژی په‌كه‌كه و گه‌لی كورد زانیاری بده‌نه ئه‌وان، هاوكارییان بكه‌ن و شوێنیان بۆ ده‌ستنیشان بكه‌ن. پێویسته له دژی ئه‌مه بوه‌ستنه‌وه.
«هاوكاریكردنی توركیا ئه‌وانیش لاواز ده‌كات و هیچ خزمه‌تی گه‌لی باشوور ناكات»
له ڕووی یه‌كێتیی كورد، برایه‌تیی كورد، هاریكاریی كورد و دیموكراتیبوون هه‌نگاو بنێن. ئه‌گه‌ر له‌م لایه‌نه‌وه هه‌نگاو بنێن ئه‌وا خزمه‌تی گه‌لی ئێمه‌ی باشوور و ئه‌و حیزبانه‌ش ده‌كات. به‌م شێوه‌یه ده‌توانن له‌نێو ئه‌م نه‌خشه‌ی كێشانه بچنه ده‌ره‌وه. ئه‌گه‌ر به دیموكراتیبوون یه‌كێتیی كورد و هاریكاریی كورد بونیاد نه‌نێن، هه‌ر كه‌س ده‌زانێت كه توركیا دوژمنایه‌تی كورد ده‌كات. هاوكاریكردنی توركیا زیاتر ئه‌وان لاواز ده‌كات و ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسییان ده‌كاته‌وه. بۆیه پێویسته ئه‌م سیاسه‌ته نه‌كه‌ن، چونكه ناچێته خزمه‌تی گه‌لی باشووریش. پێویسته ئه‌مه ببینن.
«توركیا له ڕووی ئابووری، سیاسی و هه‌واڵگرییه‌وه باشووری داگیركردووه»
گه‌له‌كه‌شمان پێویسته له‌م لایه‌نه‌وه فشار بخاته سه‌ر هه‌ر كه‌س. هه‌م له‌پێناو دیموكراتیبوون تێكۆشان پێشخات هه‌م هه‌ر كه‌س ناچار بكات له‌م ڕووه‌وه هه‌نگاو بنێت. هه‌میش زه‌خت بكات بۆ ئه‌وه‌ی هه‌نگاو بۆ یه‌كێتیی كورد بنرێت و به‌رپرسایه‌تیی خۆی جێبه‌جێ بكات. نابێ كه‌س خزمه‌تی داگیركاری توركیا بكات و هاوكاری توركیای دوژمنی كورد بكات. دوژمنی په‌كه‌كه ده‌بێته دوژمنی كوردان. ئه‌مڕۆ كه توركیا دوژمنایه‌تیی په‌كه‌كه ده‌كات به‌هۆی ئه‌وه‌یه دوژمنایه‌تیی گه‌لی كورد ده‌كات. ئه‌وانه‌ی ده‌ڵێن، «له خزمه‌تی گه‌لی كوردداین» نابێ وه‌ها خزمه‌تی ده‌وڵه‌تی تورك بكه‌ن. چونكه توركیا به هاوكاری ئه‌وان دوژمنایه‌تی ده‌كات. ئه‌گه‌ر هاوكاریی ئه‌وان بۆ توركیا نه‌بوایه، هه‌رگیز توركیا نه‌یده‌توانی وه‌ها سیاسه‌تی پهكتاوكردنی كوردان به‌ڕێوه‌ببات، بۆردومانی باشوور بكات و داگیركارییه‌كی وه‌ها پێشخات. توركیا زۆر شوێنی خستووه‌ته ژێر كۆنتڕۆڵی خۆیه‌وه. ته‌نانه‌ت له ڕووی ئابووری و سیاسیشه‌وه باشووری خستووه‌ته ژێر ڕكێفی خۆیه‌وه. خه‌ریكی كهركووكیشه. له كه‌ركووك هێزه چه‌كداره‌كان ئاماده ده‌كات. هه‌واڵگریی توركیا له هه‌موو شوێنێك جێگیر بووه. دیاره كه دوژمنایه‌تیی په‌كه‌كه ده‌كات.
«ئه‌گه‌ر گه‌لی باشوور تێكۆشینی به‌هێز بكات، چ بكه‌وێته سه‌رشانمان ئاماده‌ین»
پێویسته حیزبه‌كانی باشوور و گه‌لی باشوور تێبگه‌ن كه دوژمنی په‌كه‌كه دوژمنی گه‌لی كورده - دوژمنی گه‌لی باشووره. پێویسته له به‌رانبه‌ر ئه‌و دوژمنه بوه‌ستنه‌وه و له‌پێناو دیموكراتیبوون و یه‌كێتیی كوردان تێكۆشان بكه‌ن. ئه‌گه‌ر تێكۆشانێكی گه‌وره بكه‌ن چ بكه‌وێته سه‌رشانی ئێمه ئاماده‌ین بیكه‌ین. ئێمه له خزمه‌تی گه‌لی خۆمان‌داین له باشوور. بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌كانی خۆی چاره‌سه‌ر بكات و ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌وره‌تر بكات، چ بكه‌وێته سه‌ر شانی ئێمه ئاماده‌ین جێبه‌جێی بكه‌ین. كاتێك ته‌نگه‌تاو بوون و داعش هێرشی كرد، ئێمه ئه‌ركی خۆمان جێبه‌جێ كرد. هه‌موو كه‌س ئه‌مه ده‌زانێت. له ئێستا به‌دواوه‌ش ئێمه له‌گه‌ڵ گه‌لی خۆمانین له باشوور. پێویسته هه‌ر كه‌س ئه‌مه بزانێت و وه‌ها لێی تێبگات.
«ڕێبه‌ر ئاپۆ، گه‌لی كورد و په‌كه‌كه ئاشقی دیموكراتی و ئازادین»
چالاكییه‌كانی مانگرتن له خواردن و ڕۆژووی مردن له زیندانه‌كان و ده‌ره‌وه‌ی زیندان - له هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان و ئه‌ورووپا به‌ڕێوه‌چوون. چالاكییه‌كی زۆر گه‌وره بوو و مرۆڤ ناتوانێت نموونه‌یه‌كی وه‌ها بدۆزێته‌وه. له زۆر شوێن چالاكیی مانگرتن كراوه، به‌ڵام هیچ كات ئه‌وه‌نده گه‌وره و جه‌ماوه‌ری نه‌بووه. هیچ كاتیش مانگرتن ئه‌وه‌نده درێژ نه‌بووه. ئه‌مه ده‌ریده‌خات كه ڕێبه‌ر ئاپۆ، گه‌لی كورد و په‌كه‌كه ئاشقی دیموكراتی و ئازادین - ئاشقی گه‌لانن. له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌لان، له‌پێناو دیموكراتی و ئازادی هه‌ر شتێك بكه‌وێته سه‌رشانیان جێبه‌جێی ده‌كه‌ن. هه‌ر بۆیه چالاكییه‌كی ئه‌وه‌نده گه‌وره پێكهات. زۆر كه‌س جه‌سته‌ی خۆیان فه‌رامۆش كرد و بۆ ئه‌م چالاكییه ڕۆژ به ڕۆژ جه‌سته‌ی خۆیان توانده‌وه. كه‌س ناتوانێت چالاكییه‌كی ئه‌وه‌نده درێژ و به‌و ژماره‌یه ئه‌نجام بدات - ناتوانێت بارێكی وه‌ها هه‌ڵگرێت. كه ڕێبه‌ر ئاپۆ، گه‌لی كورد و چالاكان ئه‌م ئه‌ركه‌یان خسته سه‌ر شانیان، ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه كه له‌پێناو دیموكراتی و ئازادی - له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌لان هه‌ر شتێك بكه‌وێته سه‌ر شانیان، قوربانییه‌كه‌ی چه‌نده‌ش گران بێت، لێی ڕاناكه‌ن.
«به به‌رخۆدان ده‌ستكه‌وت ده‌بێت، به‌ڵام به‌بێ به‌رخۆدان هیچ شتێك نابێت»
ده‌ركه‌وت كه ئه‌ركێكی مێژوویی و مرۆڤایه‌تی جێبه‌جێ ده‌كه‌ن. ئه‌م چالاكییه له‌پێناو دیموكراتی و ئازادی بوو. چالاكییه‌كی گه‌لان بوو، بۆ پاراستنی به‌هاكانی مرۆڤایه‌تی و له دژی فاشیزم بوو. بۆیه هه‌ر كه‌س به چالاكییه‌كی ڕه‌وای دانا و گه‌یشته ئامانج. به‌م بۆنه‌یه‌وه جارێكی دیكه له كه‌سایه‌تیی له‌یلا گیوڤه‌ندا سڵاو ئاراسته‌ی هه‌موو ئه‌و چالاكانه ده‌كه‌ن كه له مانگرتن له خواردن و ڕۆژووی مردن به‌شدارییان كردووه - پیرۆزباییان لێ ده‌كه‌م. هه‌روه‌ها سڵاوم هه‌یه بۆ ئه‌وانه‌ی هاریكاریی ئه‌م چالاكییه پیرۆزه‌یان كرد. ئه‌مه ده‌ریخست كه هه‌موو شتێك به به‌رخۆدان ده‌پارێزرێت. به به‌رخۆدان به‌ده‌ستده‌هێنرێت، به‌لام به‌بێ به‌رخۆدان هیچ نابێت. نابێ كه‌س بڵێت چالاكییه‌كه‌مان ئه‌نجام دا و ئیدی مه‌ترسی نه‌ما، به‌م شێوه‌یه ده‌ست له تێكۆشان و له خۆی به‌ردات. ئه‌مه ده‌بێته خافڵبوونێك. نابێ هه‌رگیز ئه‌مه ڕووبدات. كاتێك ئه‌نجام له چالاكیدا به‌ده‌ستهێنرا، پێویسته له‌مه‌ودواش بۆ دیموكراتی و ئازادی چالاكییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان پته‌وتر بكرێن. بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نجامی باشتر به‌ده‌ست بێنین. پێویسته هه‌ر كه‌س به گوێره‌ی ئه‌مه مامه‌ڵه بكات. خۆسستكردن و ده‌ستبه‌ردان له به‌رخۆدانی كۆمه‌ڵایه‌تی و دیموكراتی تووشی خافڵانمان ده‌كات و دهستكهوتهكانیش ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه. بۆیه پێویسته به‌رخۆدان به‌هێزتر بكه‌ن و له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه ڕێككه‌ون و به‌م شێوه‌یه له دژی فاشیزم چالاكیی دیموكراتی بكه‌ن. كاتێك ئه‌مه كرا ئه‌نجامی باشتر به‌ده‌ست دێن.
به‌شی یه‌كه‌م
s.m