هه‌واڵی به‌په‌له‌: ڕێبەر ئاپۆ: هێڵی شێخ سەعید بە پارادایمی نەتەوەی دیموکراتیک دەگاتە مانای خۆی

بایک: کاتی ئەوەیە ئێمە لە دژی دوژمن بە کەسایەتیی عەگیدەوە بەرەو پێش بڕۆین

بایک: پەکەکە بە هەڵمەتی گەریلایی وتی، ئەوە دەبێت و هەیە. وەک حیزبێک، کە بەڵێنی داوە بە گەل و شەهیدان ئەوەی بە جێهێنا، بە پێداگری و ورەیەکەوە، کە هەبوونی خۆی بە شێوەى حیزب درێژە پێبدات، هەڵمەتی ١٥ی تەباخی دەستپێکرد.

جەمیل بایک هاوسەرۆکی دەستەى بەرێوەبەری کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) بە بۆنەی ٣٦هەمین ساڵیادی هەڵمەتی ١٥ی تەباخەوە وتی "لەم رۆژانەدا دوژمن هەموو تواناکانی خۆی بەکار دەهێنێت و هێرش دەکات و دەیەوێت گەریلا و تێکۆشانی ئازادی سەرکوت بکات. لە دژی دوژمنێکى لەو جۆرە کاتی ئەوەیە مرۆڤ کەسایەتیی فەرماندە عەگید بخاتە پێشەوە و بۆ خۆی بکاتە بنەما. لەم رۆژانەدا دەست لە باسکردن لەسەر بێ توانایی و بێ ئیمکانیەتی هەڵگرن، چونکە توانایی و دەرەفەتی زۆر لە بەردەستدان و لەم رۆژانەدا پێویستە مرۆڤ گورزی قورس لە دژومن بدات و تێکیبشکێنێت، ئەوەش بە شێوازی فەرماندەیی و شێوازی شەڕ بخەنە پێشەوە و زەقی بکەنەوە. کاتی ئەوەیە مرۆڤ ئەو ورە و رۆحەی لە حەفتانین نیشان درا زیاتر گەش بکات، لە دژی قڕکردن وسڕینەوەى کوردان مرۆڤ بە شێوەیەکى بەهێز ئەوە بسەلمێنێت و نیشانی بدات، کە کورد هەیە و بە دڵنیاییەوە دەشبن".

جەمیل بایک هاوسەرۆکی دەستەى بەڕێوەبەری کەجەکە وتیشی، تاوەکو دێت گرنگیی گەورەیی هەڵمەتی ١٥ی تەباخ لە مێژووی گەلی کورددا زیاتر روون دەبێتەوە و لێ تێدەگەین، لە تایبەتمەندی و خسڵەتی کۆمەڵگەى کورددا لە ئاستێکى گەورەدا رێگا بە رووی گۆڕانگاریدا کردەوە، بەها و نرخی نوێ و جوانی بە نرخ و بەهاکانی کوردان زیاد کرد، خسڵەتی کۆمەڵگەى کردان باشتر بەهێز و جوان کرد. رایگەیاند، ئەگەر ئەمڕۆ گەلی کورد لە دڵی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا گەیشتووەتە ئەو دۆخە کە بۆ هەموو مرۆڤایەتی بووەتە خاوەن نرخ و بەهایەک ئەوە لە گرنگترین ئەنجامەکانی هەڵمەتی ١٥ی تەباخەوەیە. بایک وتیشی، ١٥ی تەباخ نە تەنها بۆ کوردان، بەڵکو بۆ هەموو گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست رێگای بە رووی گۆڕانکاریی گرنگ دا کردووەتەوە.

"١٥ی تەباخ لەسەر پەکەکەش کاریگەریی گەورەی دروستکردووە"

بایک لە بەردەامیی وتەکانیدا ئەوەشی وت "ئەوەندەی کاریگەریی گەورەی لەسەر ژیانی سیاسی و کۆمەڵگە لە کوردستان و تورکیا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دروستکردووە، بەو ئەندازەیەش لەسەر پەکەکە کاریگەریی گەورەی دروستکردووە. بێگومان چۆن رامان و خسڵەتی پەکەکە هەڵمەتی ١٥ی تەباخی ئافراند، هەڵمەتی ژیانەوەى ١٥ی تەباخیش لەسەر پەکەکە کاریگەرییەکى زۆر گرنگی سەربازی و سیاسیی دروستکردووە. هەر خۆی ئەستەمە مرۆڤ بێری لێ بکاتەوە، هەڵمەتێکى لەو جۆرە لەسەر پەکەکە کاریگەریی دروست نەکردبێت.

لە دژی نۆکەران، کە لاقێکى داگیرکەرین لە کوردستان، تێکۆشانی پەکەکە بۆ مێژووی کوردستان گەشەپێدانێکى زۆر گرنگ بوو، چونکە ئەستەم بوو، بەبێ ئەوەى دەسەڵات و ئۆتۆریتەی هێزە نۆکەرەکانی دەوڵەتی تورک لە کوردستان بە سەر کوردانەوە تێکنەشێنکرایە، گەلی کورد بیتوانیایە بە شێوەی کردەیەکى سیاسی هەستێتە سەر پێ. بناغەى شەڕی فیئوداڵی نۆکەر کە لەگەڵ دەوڵەت تێکەڵ بوون و ئاوێتەى بوو بوون، لەو ناوچانەدا کە تیادا بوون نەیاندەخواست هیچ پێکهاتە و بونیادێکی کۆمەڵگەیی خۆجێی ببێت بە هێز".

بایک لە بەردەوامیی وتەکانیدا باسی ئەوەیکرد "لە بەرامبەر ئەو دووبەندی و دووفاقییە مێژووییە ئاپۆییەکان لە دژی ئەو هێزانە ورە و ئیرادەی تێکۆشانیان ئافراند و نیشانیان دا، کە ئەو لەمپەرە لە بەردەم خۆیان قبوڵ ناکەن. ئەوەى ئاپۆییەکان کردییان رێکخستنێکی لەو جۆرە بوو، ئەوە رێکخستنی لە ناو گەلدا پێکهێنا و بووە هۆی ئەوە ببێتە هێز و ئەوەش هەنگاوێکى گرنگ بوو".

بە هڵمەتی ١٥ی تەباخ گەل چارەنوسی خۆی گرتە دەستی خۆی

بایک ئاکاژەى بەوەکرد "ئەزموونی یەکەم و سەرەتایی گەورەی ئایدۆلۆژی، رێکخستنی، سیاسی و سەربازیی پەکەکە بەو شێوەیە بوو. یەکەمجار بەو شێوەیە خۆی سەلماند. لەو قۆناغەی تێکۆشاندا هەر چەند لاوازی و کەموکوڕیش هەبوو و وەک پێویست نەبوو، بەڵام یەکێک لە قۆناغە مێژووییە سەرەکییەکانە، کە پەکەکەی کرد بە پەکەکە. پەکەکە بەو شێوەیە لە کوردستاندا مێژوویەکى نوێی دەستپێکرد. بەو هۆشمەندی و هەڵمەتەوە، کاریکی کرد، کە گەل چارەنووسی خۆی بخاتە دەستی خۆی. تێکۆشانی ١٩٧٨ و ٧٩ لە حیلوان و سیوەرەک لە دژی بونیاتی عەشیرەیی فیئۆداڵیی نۆکەر، هەڵگری مانایەکى مێژوویی لەو جۆرەیە".

کادێرانی پێشەنگی پەکەکە بە بەرخودان وەڵامیان دایەوە

جەمیل بایک هاوسەرۆکی دەستەى بەڕێوەبەری کەجەکە لەبارەى کاریگەریی بەرخودانی زیندان لەسەر هەڵمەتی ١٥ی تەباخ وتی "لەلای پەکەکەوە هەڵمەتی ١٥ی تەباخ گرنگییەکى مێژوویی هەیە. فاشیزمی ١٢ی ئەیلول لە دژی هەڵمەتی مێژوویی ئاپۆییەکان بە هێرشی لە رەگەوە هەڵکەندن وەڵامی دابوویەوە. وتبویانە، هیچ کەسێک ناتووانێت لە دژی داگیرکەری قڕکەر بوەستێتەوە و یان ئەگەر لە دژیشی بوەستنەوە ئەوا سەرکوت دەکرێن. لە دۆخی کرداریدا سیستمێکی گەورەی زاڵم و زوڵمیان بەسەر هەموو گەل و هێزە دیموکراسییەکاندا سەپاندبوو. ئەوەش بە قورسترین و گەورەترین شێوە لەسەر زیندانییەکان لە زیندانەکاندا بەڕێوەدەچوو. بێگومان کادێرانی پێشەنگی پەکەکە بە پێی ناسنامە و خسڵەتی پەکەکە بە بەرخودان وەڵامی ئەوەیان دایەوە".

لە دژی قڕکردن و سڕینەوە وەڵامدانەوە پێویست بوو

بایک باسی ئەوشیکرد، هێرشەکانی فاشیزمی ١٢ی ئەیلول ژمارەیەکی زۆر لە رێکخستنەکانی پەرش و بڵاوکردبوو و ورەیانی تێکشکاندبوو و عەقڵییەتیک دروست بوو بوو و گەشەی سەندبوو، کە کەس ناتوانێت لە دژی ئەو هێرشانە بوەستێتەوە و بەرەنگاری بکات. ئەوەشی وت "لە ناو پەکەکەداش هەندێک دەیانوت مرۆڤ ناتوانێت لەو هەلومەرجەدا بەرەنگاری بکات و دەیانخواست پەکەکەش وەک رێکخستنەکانی تر لە دەرەوە بکەنە رێکخستنێکى پەنابەر.  ژیانێکى پەنابەریی لەو شێوەیە بە مانای سەردانەواندن دەهات بەرامبەر بە داگیرکەری و قبوڵکردنی سڕینەوە و قڕکردنی مێژوویی".

بایک ئاماژى بەوەشکرد، ئەگەر لە دژی هێرشە قڕکەرەکانی فاشیزمی ١٢ی ئەیلول وەڵامدانەوەیەک نەبونایە، ئەوە ئەستەم دەبوو کە کورد لە ژێر چەقۆی قڕکردن و سڕینەوەدا رزگاری ببێت لەبەر ئەوەش عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد وتی، ئەگەر یەک لە هەزاریش ئەگەری ئەوە هەبێت، کە لە دژیان بوەستینەوە دەبێت بە بەرپرسیاریی مێژوویی رووبەڕوویان ببینەوە و لە دژی هێرشە قڕکەرەکان بوەستینەوە. بایک وتیشی "ئەگەر کوردان بیانخواستیایە بژین دەبوایە وەڵامی ئەو ھێرشانە بدەنەوە. رێبەر ئاپۆ دەڵێت، بەشێوەى ورە و بڕیاری ژیان ئەو هەڵمەتە ئامادە کراوە و بە جێهێنراوە".

١٥ی تەباخ سەلماندنی ورەی هەبوونی پەکەکە بوو

بایک ئەوەشی وت "هەبونی پەکەکەش پەیوەست بوو بەوەوە، کە لە دژی هێرشە تێکشکێنەرەکانی ورە و ئەو پەنابەرییە کە سەپێنرابوو تێبکۆشایە. هەڵمەتی ١٥ی تەباخ هەر چۆن وەری ژیانی گەلی کوردی ئافراند بەو شێوەیەش ورەی هەبوونی پەکەکەى ئافراند. پەکەکە وتی، من بە پێشەنگایەتیی گەریلا هەبم. وەک حیزبێک کە بەڵێنی دابوو بە گەل و شەهیدان ئەوەى بەجێهێنا، وەک بڕیار و ئیرادە و ورە کە بە شێوەی حیزب درێژەى بە بوونی خۆی بدات، هەڵمەتی ١٥ی تەباخی دەستپێکرد. یان دەبوایە پەکەکە وەک زۆرێک لە رێکخستنەکانی تر لە ناو بچویایە. هەر خۆی لە مێژووی بزووتنەوە گەورە شۆڕشگێڕییەکاندا هەڵمەتەکان لە ناو گێژاوێکى مێژوویی لەو جۆرەدا بە پێداگرییەوە بەو بڕیارەی داویانە و بەو ورە و ئیرادەیەی خستویانەتەڕوو درێژەیان بە بوونی خۆیان داوە. پەکەکەش دەیان ساڵ لە دۆخێکی لەو شێوەیەدا بە پێداگرییەوە بڕیاری داوە، کە تێکۆشانی خۆی بە شێوەیەکی بەهێز بەڕێوەببات و درێژە بە بوونی خۆی بدات".

٢٤ کاتژمێر گەریلایی

بایک لە بەردەوامیی وتەکانیدا ئەوەشی وت "پەکەکە و ئاپۆییەکان کاتێک دروستبوون بە رۆح و ورەیەکى فیداییەوە دروستبوون. دەبوایە ئەو رۆحە فیداییە لە دژی بەرێوەبەریی فاشیزمی قڕکەر لە هەموو هەنگاو و ساتێکى ژیان و تێکۆشاندا بوونی هەبوایە، شێواز دۆخی رۆحی رێکخستنی خۆی بکردایە  تێکۆشان بەهێز و گەش بکات. رێبەر ئاپۆ  بەوە دەڵێت "٢٤ کاتژمێر گەریلایی". هەر کوێ بیت و لەناو کام خەباتدا بیت، ٢٤ کاتژمێرەکەت بە رۆح و شێوازی گەریلایی دەژیت و تێدەکۆشیت. هەروەها مرۆڤ ناتوانێت لە دژی دوژمن لەسەر پێی راوەستێت و تێکۆشانی گەش بکردایە. رێبەر ئاپۆ لە قۆناغی ١٥ی تەباخ دا لە قۆناغی هەڵمەتەکەدا و دوای ئەوەش راستیی گەریلایی ٢٤ کاتژمێریی کرد بە راستیی ژیان و تێکۆشانی حیزب. ئەوەش بە مانای ئەوە بوو، کە هەمیشە لەسەر دوژمن راوەستێت و لێبدات. ١٥ی تەباخ هەر چۆن بەو هۆشمەندییە گەشەى کرد، بوو بە شێوازێکی ژیان و تێکۆشانیش. ئەگەر بوترێت پەکەکە، چۆن هەڵمەتی گەریلایی دەستپێکرد و تێکنەشکا و لە بن نەهات، دەبێت ئەوە راستییە باش ببینرێت و لێ تێبگەن".

جیاوازی مانەوە لە کوردستاندا

بایک لە بەردەوامی قسەکانیدا ڕایگەیاند، هەنگاوی ١٥ی تەباج لە هەڵوێستی پەکەکەدا لە گەشەدانە گرنگەکان، قوڵبوونەوەکاندا گۆڕانکاری دروست کردووە و وتی،" ئەوەش زۆر گرنگە. خۆی پەکەکە وەک زۆر ڕێکخستنی تر بۆ ئەوروپا نەچوو و ئەوەش زۆر گرنگ بوو. جێگیربوون لە رٶژهەڵاتی ناوەڕاست و بەجێبوون و قوڵبوونەوە لە کوردستاندا، گرنگی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی دیاری کرد. جیاوازی نێوان مانەوە لە ئەوروپا یان دەڤەرێکی تر و لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا لە ڕاستی ۆەکەکە و لە سەرکەوتنی پەکەکە لە تێکۆشانی سیاسیدا بە باشی دەبینرێت. ئەو جیاوازیەی کە مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەیری کوردستان بکات و لە ئەوروپا سەیری کوردستان بکات هەیە. لە بناغەدا مانەوە لە ئەوروپا و لەوێوە سەیری راستی کوردستان کردن  بە باشی نەدەبینرا و لەبەرئەوەش بەو شێوەیە تێکۆشانی ڕاستەقینە، ئایدۆلۆژی و سیاسی و سەربازی بەڕێوەنەدەبرا."

پەکەکە لە هەموو لایەک باشتر دەوڵەتی تورکی شیکردەوە

بایک ئاماژەی بەوەدا کە هەنگاوی ١٥ی تەباخ هەروەها بە واتای بەرزکردنەوە و سەرلەنوێکردەوەی تێکۆشان دێت. بەو شێوەیە لەبەرانبەر دوژمن کەوتنە ناو تێکۆشانێکی سەختەوە. ئەو دۆخە لەگەڵ باش ناسینی دوژمن هەروەژا لە تێگەیشتنی تێکۆشاندا لە هەموو لایەکەوە، دۆخێکی نوێی خوڵقاند. لەبەرئەوەی کە تێکۆشانی بەم شێوەیە دوژمن بە هەموو شێوەیەک دەخاتە ناو جووڵەوە وادەکات کە پەیوەیدنیەکانی دوژمن و ئاستەنگیەکانی تری بەردەم تێکۆشان و دوژمنانی تر دروست ببن. لەو ڕووەوە لەگەڵ ١٥ی تەباج هێڵی هەرێمی و نێونەتەوەیی تێکۆشانیش دۆزرانەوە. ناتۆ تا ئەو کاتە بە شێوەیەکی شاراوە لەدژی ئێمە بوو  و بە هەنگاوی ١٥ی تەباخ بە شێوەیەکی ئاشکرا لەدژی ئێمە وەستایەوە و دواتر ئۆڵف پاڵمەیان کوشت و خستیانە ئەستووی پەکەکە و بەو شێوەیە ناحەقتیان لەبەرانبەر تێکۆشان و رەوابوونی پەکەکە کرد.

بایک وتی،" بێگۆمان پەکەکە لە هەموو لایەنەکان باشتر ڕاستی دەوڵەتی تورک دەناسێت. پەکەکە بە باشترین شوێنی کوردستان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کارەکتەری تێکۆشانەکەی بە فراوانی دەستنیشانکرد. شیکردنەوەکانی ڕێبەرتیمان لە سەرەتادا لەسەر ئەم بابەتە سەرنجڕاکێشن. خۆی ئەو شیکردنەوانە وایکرد کە پەکەکە ببێتە رێکخستنێک کە بە کاریگەری تێبکۆشێت و لەبەرانبەر دوژمن سەربکەویت."

١٥ی تەباخ ئاشکرای کرد کە دەوڵەتی تورک ناوەندی دواکەوتوویی ڕۆژهەڵاتی ناوەراستە

جەمیل بایک هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە وتیشی، "لەگەڵ هەنگاوی ١٥ی تەباخ  بە هەموو ڕوویەکیەوە و بە شێوەیەکی بەرچاو هەموو کەسێک بینی کە دەوڵەتی تورک ناوەندی دواکەوتوویی ڕۆژهەڵاتی ناوەراستە. ناوەندی بڕیار و هێزی سەرەکیە کە دواکەوتوویی دەپارێزێت. هەنگاوی ١٥ی تەباخ لەگەڵ ئەوەی بووەتە هۆی ئەوەی کە ئاسۆی سیاسی پەکەکە فراوان ببێت و ببێتە خاوەن کارەکتەرێکی بەهیزی سیاسی، هەروەها بووە سەرچاوەی دەرکەوتنی راستیەکان. خۆی کارەکتەری هەموو تێکۆشانێک بەم شێوەیەیە: فێر دەکات و بەهێزی دەکات."

نەک تەنها گەریلا پێویستە هەموو کوردێک فەرماندە عەگید بناسێت

بایک لەبارەی فەرماندە عەگید بەم شێوەیە قسەی کرد،"کاتێک باسی ١٥ی تەباخ دەکرێت، بە  تایبەتی تێگەیشتن لە ڕاستی فەرماندە عەگید، تێگەیشتن لە گیانی ئەو و شێوازەکەی گرنگە. کاتێک ئێمە دەفتەری بیرەوەریەکانی هەڤاڵ عەگید دەخوێنێتەوە دەبینێت کە چەند فەرماندەیەکی گەورە بووە. دەبینرێت کە تێکۆشانی گەریلاش بە تەنها بە کەسایەتی گەورەی وەک فەرماندە عەگید سەردەکەوێت. لەبەرئەوەش نەک تەنها گەریلا، بەڵکو پێویستە هەموو کوردێک دەفتەری بیرەوەریەکانی ئەو گەنج و فەرماندە گەورەیە بخوێنێتەوە."

بایک وتی، "ڕێبەری ئاپۆ کاتێک دەڵێت لە ٢٤ کاتژمێردا گەریلایەتی چۆن دەکرێت، وڵامەکەی لە کەسایەتی و پراکتیکی عەگید دایە. کەسایەت، هەڵویست و ژیانی عەگید بە تەواوی فەرماندەیی شەڕی گەریلایە. ڕێبەر ئاپۆ هەموو کاتێک نمونەی فەرماندەی گەریلای وەک هەڤاڵ عەگید بەناو کردووە. بەو بڕوایەی کە تێکۆشانی پەکەکە و شێوەی گەریلا سەرکەوتنی گەورەتر لەگەڵ خۆیان دەهێنن، ئەنجامە بەردەستەکانی هیچ کاتێک وەک تێرکەر نەبینیەوە، بەو هۆیەوە زۆر جار ڕایگەیاندووە کە شەڕ بەدوای فەرماندەکەیدا دەگەڕێت. بەم شێوەیە ئاماژەی پێکردووە کە پێویستە پێوانەی فەرماندەی گەریلا لە کوردستان زۆر بەرز بێت و چاویان لە سەرکەوتنی گەورە بێت. بۆیەش عەگید هەموو کاتێک باسی کەسایەتی کەمال پیری کردووە. بە راستیش کەسایەتی کەمال پیر بەو شێوەیە بوو کە کاتێک فەرماندەیی بکردایە دەیتوانی بە ١٠٠ گەریلا، شەڕی هێزی ١٠٠٠ گەریلا بکات.

'عەگید ڕەگی سەرەکی تێکۆشانی گەریلایە'

بایک ئەوەشی خستەڕوو، لەسەر ئەو بناغەیە نوێنەرایەتیکردنی عەگید لەسەر هێڵی عەگید  و نوێنەرایەتی هەموو تایبەتمەندیەکانی فەرماندە شەهیدەکانمانە. ئەگەری لە هەموو تێکۆشانی گەریلایەتی ئێمە تێبگەین، دەبینین کە کەسایەتی عەگید و شێوازی فەرماندەییەکەی چۆن بەهێز بووە و مرۆڤ چۆن دەتوانێت نوێنەرایەتی عەگید بکات. بەڵام بۆ ئەوەی مرۆڤ لە هەموو شێوازی ڕاست و کەسایەتی تێکۆشانی گەریلا تێبگات، پێویستە لە عەگید  تێبگەین. ئەگەر لە عەگید تێنەگەین ناتوانین لە فەرماندەیی گەریلا و تێکۆشانی گەریلا تێبگەین. ئەگید ڕەگی سەرەکی تێکۆشانی گەریلایە، خانەی سەرەکیە. هەموو هێڵە پۆزیتیفەکانی فەرماندەی گەریلا لە کەسایەتی فەرماندە عەگید دا بە شێوەیەکی ئاشکرا و جەوهەری دەبینرێن. لەبەرئەوەی بە شێوەیەکی سەرکەوتووانە شەڕێ گەریلای دەستپێکرد و لە پراکتیکدا خۆی پیشاندا کە گەریلایەتی دەبێت چۆن بێت.

شێوەی فەرماندەیی عەگید، تێکنەچوون و سووربوون لەسەر سەرفرازیە

بایک وتیشی، "لە هەموو ساتێکدا دوژمن دەرفەتەکانی بەکار دەهێنێت و هێرش دەکات، دەیەوێت گەریلا و تێکۆشانی ئازادی سەرکوت بکات. لەدژی دوژمنێکی بەم شێوەیە کاتی ئەوەی کەسایەتیەکی وەک فەرماندە عەگید لە خۆیدا دروست بکات. لە ڕۆژی بەردەستدا پێویستە واز لە بێدەرفەتی بهێنرێت و زۆر دەرفەت هەیە کە پێویستە مرۆڤ گورزی گەورە لە دوژمن بدات و تێکی بشکێنێت. ئەوەی بە شێوەی فەرماندەیی و شێوازی شەڕ ڕاخستە بەرچاو. کاتی ئەوەیە کە مرۆڤ ئیرادە و گیانی حەفتانین زیاتر بەهێز بکات. لەدژی هێرشی قڕکردنی کورد مرۆڤ بە شێوەیەکی بەهێز پیشانی بدات کە کورد هەموو کاتێک دەبن. مرۆڤ بەم شێوەیە دەتوانێت نوێنەرایەتی عەگید بکات و لە دڵی خۆیدا خاوەنداری لێبکات. گیان و شێوازی فەرماندە عەگید شێوازی تێکنەچوونە و لە سووربوون لەسەر سەرفرازی. لەناو دۆخی بێدەرفەتیدا، شێوەی سەرکەوتنە. لەو ڕۆژانەی کە دەرفەتی زیاتر هەیە، مسۆگەرە کە زیاتر ئەنجام بەدەستبهێنرێن. خۆی گەریلا لە بەرانبەر هێرشەکان بە شێوەیەکی فیدایی بەرخۆدان دەکات و پیشان دەدات کە لەسەر هێڵی عەگید خەبات دەکات. بەرخۆدانی گەریلا لەسەر ڕێچکەی عەگید بە شێوەیەکی بێوەستان و بە مسۆگەری، گەیشتنە بە ئامانجەکان و سەرکەوین.

هاوڕێیەتی ناو پەکەکە

فەرماندە گەورەکەمان عەگید و هەموو شەهیدەکانمان پیشانیانداوە کە لەناو پەکەکەدا هاوڕێیەکی بە چ واتایەک دێت. وەک ڕێبەر ئاپۆ دەڵێت، هاوڕێیەتی پەیوەندی دلسۆزیە لەگەڵ ڕاستیدا. خاوەن ناوەڕۆکێکی ئایدۆلۆژی و سیاسیە. خاوەن ناوەرۆکێکی متمانەی گەورە و ئۆتۆپیایە. ئەو ڕاستیە گەورەیەیە کە مرۆڤ لە دەوری بەها گەورەکاندا دەگاتە یەکتری. لە سەنگەرەکدا لەدژی دەژمن شەڕی شان بە شانە. لە سەرەتادا بیرکردنەوە لە هاوڕێی خۆت و بەرزکردنەوەی مۆڕالی هاوڕێیە."

لەناو پەکەکەدا واتای شەهادەت

بایک باسی واتای شەهادەتی لەناو پەکەکەدا کرد و وتی،"بێگۆمان کاتێک باسی ١٥ی تەباخ دەکرێت، پێویستە مرۆڤ بە باشی لە واتای شەهادەت تێبگات و شایەنبوون بەو شەهیدانە دێتە یادمان. بێ ئەوەی بەها بە شەهیدەکان بدەیت و بێ ئەوەی خاوەنداری لە ئامانج و یادەوەریەکانیان بکەیت، ناتوانیت خاوەنداریان لێبکەیت و دلسۆزی ئەوان بیت . هەموو شەهیدێک هۆکاری بەهێزکردنی تێکۆشانن. شەهیدان هۆکاری بەهێزکردنی تێکۆشانی شۆڕشگێری و هاویشتنی هەنگاوی سەرەکین. واتای شەهادەت لەناو پەکەکەدا بەم شێوەیەیە."

بایک لە کۆتایی قسەکانیدا وەبیریهێنایەوە کە لە مێژووی تێکۆشاندا شەهیدبوونی حەقی کارەر بووە پارتیبوون، شەهیدبوونی خەلیل چاوگون بوەتە هەنگاوی تێکۆشان لەدژی نۆکەران، شەهیدەکانی ١٤ی تەموز بووەتە هۆکاری هەنگاوی ١٥ی تەباخ، شەهیدبوونی فەرماندە عەگید بووەتە هۆکاری سوپابوونی گەریلا، شەهیدبوونی گولناز کاراتاش بووەتە هۆی بە سوپابوونی ژنان، شەهیدبوونی بێریڤان و کامەران بووەتە هۆکاری سەرهەڵدان و شەهیدبوونی خەلیل ئۆڕاڵ لەدژی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی لە دەوری ڕێبەر عەبدوڵلا ئۆجالان بووەتە ئاگری ؛ئێوە ناتوانن ڕۆژی ئێمە تاریک بکەن؛. بەرخۆدانی ئارین میرکان لە هێڵی ڕێبەر عەبدوڵلا ئۆجالاندا بووەتە هۆی ڕزگاری کۆبانێ و گەشکردنی شۆرشی ڕۆژئاوا.

ف.ق / ژ.ت