باییک: تورکیا کەوتووەتە بیرێکی قوڵەوە و ئەگەری هەیە گورزێکی گەورەی بەرکەوێت

جەمیل باییک هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورکی بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا وەک کەوتنی تورکیا بۆ ناو بیرێکی قوڵەوە پێناسە کرد و وتی، "ئەگەرێکی زۆر هەیە تورکیا گورزێکی گەورەی بەرکەوێت."

جەمیل باییک بەشداری لە بەرنامەیەکی تایبەتی ستێرک تی ڤی کرد و وڵامی پرسیارەکانی ڕۆژنامەنووس جوان تونچی دایەوە.

چەند خاڵی سەرەکی کە باییک ئاماژەی بۆ کرد بەم شێوەیەیە:

"لە ڕۆژئاوای کوردستان بەرخۆدانی شەرەف هەیە. لە بەرخۆدانەکەدا گەلی قاڕەمان، شەڕڤانە فیداییەکان بەرامبەر داگیرکەری دەوڵەتی تورک بەرخۆدانێکی بیوێنە بەڕێوەدەبەن. سڵاوی خۆمان بۆ گەلەکەمان و شەڕڤانەکان دەنێرین کە لەدژی داگیرکەری بەرخۆدان دەکەن. ڕێزمان بۆیان هەیە. یادی هەموو شەهیدەکان دەکەینەوە.

لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست جەنگی جیهانی سێیەمین بەڕێوە دەچێت. دوو لایەنی سەرەکی ئەم شەڕە هەیە. لایەنەک بۆ جیهانە و لایەنەکیش بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە. ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەک هەرێمەکانی دیکەی جیهان نییە. خاوەن تایبەتمەندیەکە. هەموو شتێک لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەستیپێکرد. ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بناغەی جیهانە. ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ هاوسەنگی جیهان بناغەیە.

دوای تێکچوونی سۆڤیەت، لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هاوسەنگیەکان تێکچوون و بۆشاییەک دروست بوو. ئەمریکا کە خۆی وەک پێشەنگی مۆدێرنیتەی کاپیتالیست دەبینێت، هەوڵیدا بۆشاییەکە پڕبکاتەوە و بەو شێوەیە دەستی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەردا. بەم شێوەیە جەنگی جیهانی سێیەمین دەستیپێکرد. ویستی ئەنجام بەدەستبهێنێت کە لە شەڕەکانی پێشووتریدا بەدەستینەهێنابوو و دەسەڵاتێکی نوێ دروست بکات کە لە خزمەتی سیستمدا بێت.

هێزە دەسەڵاتدارەکان بێ گەلان ناتوانن هاوسەنگی نوێ دروست بکەن

ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەناو شەڕ و تێکۆشانێکی گەورەدایە. گۆڕانی زۆر دروست بوو و زیاتریش دروست دەبن. ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، گەلانی هەرێمەکە، دەسەڵاتەکانی هەرێمەکە وەک پیشووتر نابن. ئەو ستاتویەی بەر لە جەنگی جیهانی سێیەمین هەبوو، نامێنێت. گۆڕانکاری دروست دەبێت. دۆخێکی نوێ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەخوڵقێت.

لە جەنگی جیهانی یەکەم و دووەمدا دوو بەرەی دژی یەکتر هەبوون. بەرە دەسەلاتدارەکان دژی یەکتری شەڕیان دەکرد و دواتر ستاتۆیان دروست کرد. لە جەنگی جیهانی سێیەمیندا بینرا ئیدی وەک پیشووتر بەرەی دژبەیەک بوونیان نییە. دەسەڵاتدارەکان هەم لەدژی یەکتری شەڕ دەکەن و هەم بەیەکەوە لە پەیوەندیدان. هەروەها گەلانی هەرێمەکە ڕێکخستنیان لە ئاستێکی بەرزدایە و تێدەکۆشن. واتە ستاتۆی نوێ بە تەنها لە لایەن دەسەڵاتدارەکانەوە دروست نابێت. دەسەڵاتدارەکان ناتوانن بە ئارەزووی خۆیان ستاتۆ دروست بکەن. تێکۆشانی گەلان کاریگەری لەسەریان دروست کردووە. بەو هۆیەوە هاوسەنگی و ستاتۆی نوێ لەسەر ئەو بناغەیە دەبن. واتە تێکۆشانی گەلان کاریگەری لەسەریان دروست دەکات.

شەرێ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نەک تەنها هاوسەنگی و ستاتۆی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دروست دەکات، بەڵکو وادەکات جیهانێکی چۆن دروست ببێت.

دەوڵەتی تورک دەیەوێت هەموو شتێک بە ناوی کورد و کوردستان لەناوببات. دەیەوێت کورد نەمێنێت. ئەوانەی کە ئێستا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەرکێشی سیستم دەکەن، نایانەوێت کورد بە تەواوی لەناو بچێت. بەو هۆیەی دەبینن کورد لەناو ناچێت. پێشتر سیاسەتیان پشتگیریکردن بۆ لە تورکیا. بەڵام لە ئێستادا گۆڕاوە، کورد تێگەیشتوون و تێدەکۆشن. بەو هۆیەوە وەک تورکیا لەگەڵ کورد هەڵسوکەوت ناکەن. بێگۆمان تەڤگەری ئازادی و کوردی ئازاد قبوڵ ناکەن، دەیانەوێت کورد لە خزمەتی ئەوان دابێت. ئەمەش بووە هۆی ناکۆکی نێوان ئەوان و تورکیا. ئەوان وەک یەکتری بیرناکەنەوە. یەکێک دەیەوێت لەناو ببات و یەکێکیتر دەیەوێت لە خزمەتی خۆیدا بەکاریان بهێنێت. ئەمەش بووەتە ناکۆکی نێوانیان، بەڵام ناکۆکیەکان تاکتیکین. کاتێک گەل تێکۆشانی ئازادی بەڕێوە دەبات، یەکسەر بەرامبەریان دەوەستنەوە. نمونەکەش ڕۆژئاوایە.

ئەمریکا پیشەنگایەتی سیستمی مۆدێرنیتەی کاپیتالیست دەکات. ئەمریکا دەیویست بەتەنها لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گۆڕانکاری دروست بکات. بەڵام نەیتوانی. لەبەرئەوەی نە سیستمی کاپیتالیست و نە پێشەنگایەتی ئەمریکا بۆ سیستمەکە وەک جارانە. بەو هۆیەوە چین و ڕووسیا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەستیان بە کار کرد. بە تایبەتی لە سوریا دەستوەردانیان کرد. بەو هۆیەوە هەم لەنێوان هیزەکانی مۆدێرنیتەی کاپیتالیست، هەم ناکۆکی و هەم هاوکاری هەیە. وەک سەردەمانی پێشووتر بەرەی دژ نییە. لەهەمان کاتدا هیزەکانی مۆدێرنیتەی کاپیتالیست و دەسەڵاتدارانی هەرێمەکە پێویستیان بە یەکتری هەیە و بەیەوە دەجوولێنەوە.

گرنگی یەکبوونی گەلان

گەلانی هەرێمەکە هەروەک ئەوان چۆن بەیەکەوە دەجووڵێنەوە، ئەوانیش بەیەکەوە خەبات دەکەن. لە ڕۆژئاوا دۆخەکە دەبینرێت. ڕۆژ بە ڕۆژ ئەمەش لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەرەوپێشەوە دەچێت. لەبەرئەوەی ئەگەر گەلان بیانەوێت ئەنجامێک بەدەست بێنن، پێویستە بەیەکەوەبن.  شەڕی ئێستای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش لەسەر ئەم بناغەیە بەڕێوەدەچێت.

لەم هەرێمە لە کوردستان لەدژی هەموو دەسەڵاتداریەک دەوەستنەوە. شۆڕشی نیولۆتیک لەم سەردەمەدا بە شێوەیەکی نوێ بەڕێوەدەبەن و نوێنەرایەتیی دەکەن. ژنانی کورد نە تەنها بۆ خۆیان بۆ هەموو ژنان، ئازادی بەرهەمدێنن. ئەمەش کاریگەری لەسەر هەموو مرۆڤایەتی بە تایبەتی لەسەر ژنان دروست دەکات.

سیستمی مۆدێرنیتەی کاپیتالیست ئەگەر بیەوێت بێ گەلان هاوسەنگی و ستاتۆ دروست بکەن، گەلان قبوڵیناکەن و لەدژی دەوەستنەوە.

گەلانی هەرێمەکە ئیدی کۆیلایەتی قبوڵ ناکەن و بۆ ئازادی تێکۆشان دەکەن. ڕێبەر ئاپۆ بۆ مرۆڤایەتی و گەلان، پارادیگمایەکی نوێی خوڵقاند. ئەو پارادیگمایە، پشت بە دەوڵەت و دەسەڵات نابەستێتەوە. خۆسەری دیموکراتیک، نەتەوەی دیموکراتیک قبوڵ دەکات. ژیانێکی ئازاد لەسەر بناغەی دیموکراسی و ئیکۆلۆژی ژن دروست دەکات. ئەمەش لە ڕۆژئاوا جێبەجێکرا. کاریگەری لەسەر گەلانی هەرێمەکەش کرد. کاریگەری لەسەر جیهان دانا. ڕۆژ بە ڕۆژ جیهان خاوەنداری لێدەکات. بەو هۆیەوەی لە دیدی ڕێبەر ئاپۆدا جیهان و ژیانێکی نوێ دەبینن. گەل و بزوتنەوەی ئەو پارادیگمایە وەک بناغە دەبینێت، ڕۆژ بە ڕۆژ بەهێز دەبێت. بەو هۆیەوە دەسەڵاتدارەکان چی دەکەن ناتوانن خەباتی گەلان ئاستەنگ بکەن.

هێز و گەلانی هەرێمەکە نابێت بە تەنها خۆیان بپارێزن، پێویستە دەستکەوتی نوێ بەدەست بهێنن

هێز و گەلانی هەرێمەکە نابێت بە تەنها خۆیان بپارێزن. تایبەتمەندی جەنگی جیهانی سێیەمین ئەوەیە هەموو کەسێک دەیەوێت بەرژەوەندیەکانی بەهێز بکات. دەستکەوتەکانیان زیاتر بکەن و دەستکەوتی نوێ بەدەستبهێنن. گەل و شۆڕشگێرەکان پێویستە لە جەنگی جیهانی سێیەمیندا زیاتر کار بکەن و تێبکۆشن. بەم دەستکەوتانە ڕازی نەبن. پێویستە دەستکەوتنی نوێ و زیاتر بەدەستبێنن. ئەمەش وەک بناغەی خەبات وەربگرن. پێویستە بەم ڕۆحە تێکۆشان فراوانتر بکەن. بۆ ئەوەی بتوانن شەڕی ئازادی بکەن، خۆیان لە دەسەڵاتداری ڕزگار بکەن پێویستە دیموکراسی وەک بناغە وەربگرن. پێویستە لە گەڕەک، کۆڵان، گوند و شارەکان خۆیان بەڕێکخستن بکەن. دیموکراسی بنەڕەتی دروست بکەن. دیموکراسی هەرێمی بخوڵقێنن بۆ ئەوەی بتوانن ئەنجام بەدەست بێنن.

دەوڵەتی تورک بۆ هەموو گەلان و هیزە دیموکراتەکان دوژمنێکی سەرەکیە. پێویستە کورد و گەلانی تر لەم راستیە باش تێبگەن. لەدژی دەوڵەتی داگیرکەر و قڕکەر بەیەکەوە تێبکۆشن. ئەو کاتە دەتوانن ئەنجام بەدەست بێنن. گەلانی هەرێمەکە پێویستە هێزەکانیان بکەن بە یەک و تێبکۆشن. ئەو کاتە ئەنجام بەدەست دێنن.

ئەمریکا و ڕووسیا بۆ قڕکردنی کورد رێگەیان بە تورکیا دا

سیاسەتی ئەمریکا چی بوو؟ هەوڵیدا هەم تورکیا و هەم کورد لە سوریا بۆ خۆی بەکاربهێنێت. بەم شێوەیە سوریایەک بەدڵی خۆی دروست بکات. ئەمریکا هیچ کاتێک دەستی لە تورکیا هەڵنەگرت. لەبەرئەوەی تورکیا ئەندامی ناتۆیە. پەیوەندی لەگەڵ کوردیش بەست، بەڵام درێژەی بە پەیوەندیەکانی لەگەڵ تورکیادا. ئەمریکا هەوڵیدا کورد و تورکیا لەپێی بەرژەوەندی خۆی، بەپیێ بەرنامەی خۆی بەکاربهێنێت و نزیکی خۆیانی بکات. بەڵام تورکیا قبوڵی نەکرد. لەبەرئەوەی تورکیا دوژمنایەتی کورد دەکات. دەیەوێت کورد لەناو ببات. بە شێوەیەکی ئاشکرا دەیوت، یان بۆ من ئەبی یان دوژمنی منی. ئەمریکاش هەوڵیدا لەنێوان کوردانی ڕۆژئاوا و تورکیادا پەیوەندی دروست بکات و هەردووکیان لە خزمەتی خۆی دا بەکاریان بهێنێت. بڕوای نەدەکرد ئەنجام بەدەست نەهێنێت. کاتێک بینی تورکیا قبوڵی ناکات، تورکیا وەک بناغە وەرگرت. لەبەرئەوەی زیاتر لەگەڵ تورکیا بەرژەوەندی هەیە. لەبەرئەوەی ئەندامی ناتۆیە. ڕاستە لەگەڵ کورد لەدژی داعش پەیوەندیەکی تاکتیکی دروست کرد. دواتر لەگەڵ تورکیا ڕێککەوتنی کرد و بەو هۆیەوە بۆ ئەوەی هەرێمی ئارام دروست بکات. داوای لە کورد کرد قبوڵی بکات. کورد قبوڵی نەکرد. بەم شێوەیە ڕێگەیدا بە تورکیا هێرشی ڕۆژئاوای کوردستان و باکووری سوریا بکات. دوای ئەوەی بەرخۆدانێک پیشاندرا، بینی ئەگەر ڕێگە لەو دۆخە نەگرێت، زەرەرمەند دەبن. لەگەڵ تورکیا دانیشت و ڕێککەوتن. ئامانجی رێککەوتنەکە کردنەوەی رێگەی تورکیایە. بۆ ڕەوایەتیدان بە داگیرکەریە. لەگەڵ تورکیا هەوڵی لاوازکردنی کوردیان دا. ویستی کوردان لاواز بکات بۆ ئەوەی مەجبوری ئەمریکا بن. بەم شێوەیە لە ڕێگەی تورکیا سوریایەک لە بەرژەوەندی خۆی دروست بکات. بەرنامەکەیان بەم شێوەیە بوو. دواتر رووسیا دەستی بە جووڵە کرد. بینی ئەمریکا ڕێگەی بە تورکیادا، هێزەکانی کشاندەوە و لەگەڵ تورکیا ڕێککەوتنێکی کرد. بینی تورکیا لاوازە، ویستی لاوازی تورکیا بەکاربهێنێت. هەم ئەمریکا و هەم تورکیا کوردیان کرد بە قوڕبانی بەرژەوەندی و ئامانجەکانی. هەم ئەمریکا و هەم رووسیا ڕێگەیان بە تورکیا دا. بەو هۆیەوە هەڵوێستی ئەمریکا و ڕووسیا بۆ کورد یەک شتە. بە تەواوی دوژمنکارانەیە بۆ قڕکردنی گەلی کورد هاوکاریکردنی تورکیایە. ڕاستی ئەمەیە. نە ئاگربەست هەیە، نە هەوڵێکی چارەسەری. بە تەواوی پشتگیریکردنی تورکیایە بۆ قڕکردنی کورد. تورکیا ئەمە بە ئاشکرا دەڵێت. دەڵێت، "من قڕیان دەکەم. تورکەکان لەو هەرێمە نیشتەجێ دەکەم. چەتەکان نیشتەجێ دەکەم." بەم شێوەیە تۆڵە لە کورد دەکاتەوە. لەبەرئەوەی کورد گورزێکی گەورەی لە داعشدا. تورکیا داعشی بەکارهێنا و لە ئیستادا لە سەرێکانی و گرێ سپی لەدژی گەلی کورد بەکاردەهێنێت.

تورکیا کەوتووەتە بیرێکی قوڵەوە و ئەگەری هەیە گورزێکی گەورەی بەرکەوێت

ئامانجی تورکیا چییە؟ یەکەمین دەیەوێت کورد قڕبکات، دووەمین دەیەوێت دیموکراسی لەناوبەرێت. ئەو سیاسەتەی لە ئێستادا لە سەرەوە بەڕێوەی دەبات، درێژەی سیاسەتەکەیەتی لە ناوخۆ کەلەدژی هێزە دیموکراتەکان بەڕێوەیدەبات. بەو هۆیەوە دەیەوێت لە سوریا کورد قڕبکات و سیستمی دیموکراسی لەناوببات. دەیەوێت سوریایەکی وەک خۆی دروست بکات. ئەویش لە ڕێگەی چەتەکانیەوە.دەلێت، هێزێکی نیشتمانیم بۆ سوریا دروست کرد، واتە سوپایەکی لەدژی سوریا دروست کردووە.

لە سوریا زوو بە زوو ئاشتی و ئارامی دروست نابێت. لەبەرئەوەی تورکیا بە عەقڵیەتی داعش دەستوەردانی لە سوریا کرد. ئاکەپە، هەمان داعشە. ئەو هیزانەی کە ناوی "هێزی نیشتمانی" لێنراوە، چەتەن، چەتەی داعش، ئەلنوسرەن. چەتەی تالانکەرن، دەکوژن و خرابکاری دەکەن.

هەرچەندێک لەنێوان ڕووسیا، تورکیا و ئێران دا رێککەوتن هەبێت و ڕووسیا تورکیا پەیمان ببەستن، بەڵام تورکیا دەست لە داگیرکەری بەرنادات، رەوایەتی پێدا. بەلام تا کۆتایی بەردەوام نابێت. دیارە، سوریا، ئێران و ڕووسیا تا کۆتایی ئەم دۆخە پەسەند ناکەن. دیارە ئەمە دەبێتە کێشە لەنێوانیاندا. لەوانەیە تا ئاستی شەڕ بروات. ئەم ئەگەرەش هەیە.

تورکیا دەڵێت، من سەرکەوتم. بانگەشە دەکات. ئەمە تا چەند ڕاستە نادیارە. تورکیا کەوتووەتە بیرێکی قوڵ. ئەمریکا و رووسیا بۆ ئامانجەکانی بەکاریدەهێنن. تورکیا هەروەها دوژمنایەتی کورد دەکات. چەتە و داعشەکان بەکاردەهێنێت. تاوان لەسەر تاوان دەکات. بە پێی یاسای نێودەوڵەتی هێرشی تورکیا بۆ سەر باکووری سوریا تاوانە و هیچ کەسێک قبوڵیناکات. کەس پشتگیری لە تورکیا ناکات. ئەو دەوڵەتانەی کە رێگەشیان بە تورکیادا، ناتوانن بۆ گەلەکانیان شیبکەنوە.

تورکیا هەم دوژمنایەتی کورد دەکات، هەم لەنێوان ڕووسیا و ئەمریکا گیریخوارد، چۆن خۆی ڕزگار دەکات، نادیارە. ئەگەری هەیە گورزی گەورەی بەرکەوێت. ئەم ئەگەرە زۆرە."

ف.ق