بزوتنەوەی گۆڕان: ته‌ڤگه‌ری ئازادی هیچ كێشه‌یه‌كی قانوونی نییه
فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان ڕایگه‌یاند، ته‌ڤگه‌ری ئازادی هیچ كێشه‌یه‌كی قانوونی نییه و بڕیاری داخستنی باره‌گه‌كانی سیاسییه.
فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان ڕایگه‌یاند، ته‌ڤگه‌ری ئازادی هیچ كێشه‌یه‌كی قانوونی نییه و بڕیاری داخستنی باره‌گه‌كانی سیاسییه.
فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و ئیدانه‌ی داخستنی باره‌گه‌كانی ته‌ڤگه‌ری ئازادیی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانی كرد.
فراكسیۆنه‌كه ڕایگه‌یاند: «بڕیاری داخستنی باره‌گاکانی ته‌ڤگه‌ری ئازادی بڕیارێکی سیاسییه نه‌ک یاسایی، به‌پێی یاسای حیزبه‌کانی هه‌رێمی کوردستانی ساڵی ١٩٩٣، ته‌ڤگه‌ری ئازادی ماوه‌ی زیاتر له سێ ساڵه داوای مۆڵه‌تی کردووه، له‌به‌رئه‌وه‌ی له واده‌ی یاساییدا وه‌ڵام نه‌دراوه‌ته‌وه، به‌پێی مادده‌ی حه‌وته‌می یاساکه به حیزبێکی مۆڵه‌تپێدراو داده‌نرێت، هەروەها ته‌ڤگه‌ری ئازادی له عێراق مۆڵه‌تی هه‌یه، کەواتە هیچ کێشەیەکی یاسایی لە بوونی ئەم حزبەدا نییه. بۆیە ئێمە داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەم بڕیارە دەکەین له زووترین کاتدا.»
فراكسیۆنی گۆڕان له درێژه‌ی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه، ناکرێت له ده‌ره‌وه‌ی قانوون و به بڕیارێکی سیاسی له ئێستا و ئاینده‌دا هیچ حیزبێکی سیاسی دابخرێت و ڕێگه‌ی کاری سیاسی و خه‌باتی مه‌ده‌نی لێ بگیرێت.
ڕاشیگه‌یاندووه، «لە کاتێکدا لهبهرچارگرتنی دۆخی هەرێمی کوردستان-عێڕاق و ئه‌و فشاره هه‌رێمییانه‌ی له‌سه‌ری هه‌یه ئه‌رکی هه‌موانه، به‌ڵام ئه‌مه هه‌رگیز بیانوو نییه بۆ داخستنی حیزبێک به‌نایاسایی و ده‌ستبه‌سه‌رکردنی ئه‌ندامه‌کانی له‌نێو بارهگهکاندا.»
s.m