بنەماڵەى فەرماندەکانی سوپای عێراق لە دژی داگیرکەریی دەوڵەتی تورک راپەڕین

هاووڵاتییانی گوندی کوڕەشان لە ناوچەى برادۆستی باشووری کوردستان لە دژی داگیرکەریی دەوڵەتی تورک راپەڕین و بە چالاکییەک داوایانکرد، سەربازانی سوپای تورک لە ناوچەکەیان بڕۆنە دەرەو. بنەماڵەى فەرماندەکانی سوپای عێراق کە کوژرابوون بەشداری چالاکییەکە بوون.

دانیشتوانی گوندی کوڕەشان لە ناوچەی برادۆست لە باشووری کوردستان لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر کە لە ١١ی ئابدا بووە هۆی کوژرانی ٢ فەرماندەی سوپای عێراق، چالاکییەکیان ئەنجامدا.

لە چالاکییەکەی ئەمڕۆدا بنەماڵەى فەرماندەکانی سوپای عێراق، کە لە بۆردومانی دەوڵەتی تورکدا کوژرابوون، بەشداری چالاکییەکە بوون.

هاووڵاتییان بە بەردەوامی دروشمەکانی "سەربازانی تورک بۆ دەرەوە" و "داگیرکەری دژ بە مرۆڤایەتییە"یان دەوتەوە.

لە چالاکییەکەدا داوا لە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق کرا، کە ئەو سیخوڕانەى دەوڵەتی تورک بوونەتە هۆی کوژرانی ئەو فەرماندانەى سوپای عێراق ئاشکرا بکات.

ژ.ت