به‌بۆنه‌ی ڕۆژبوونی ئۆجالان ٧٠ نه‌مام له كه‌ركووك چێنران
ئەمڕۆ لە کەرکووک به‌بۆنه‌ی ڕۆژبوونی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان ئاهەنگێک ساز كرا و ٧٠ نه‌مام چێنران.
ئەمڕۆ لە کەرکووک به‌بۆنه‌ی ڕۆژبوونی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان ئاهەنگێک ساز كرا و ٧٠ نه‌مام چێنران.
ئاهەنگەکە لە لایەن ڕێكخستنی كه‌ركووكی ته‌ڤگه‌ری ئازادیی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان ساز كرا و لە ناحیەی قەرەهەنجیر به‌ڕێوه‌چوو.
چالاكییه‌كه به درووشمی «ڕۆژبوونی تۆ ڕۆژبوونی مرۆڤایەتییه» بۆ به‌رزڕاگرتنی ٧٠هه‌مین ساڵڕۆژی له‌دایكبوونی ئۆجالان ساز كرا و ٧٠ نه‌مام چێنران. دواتر نوێنه‌رانی هەریەکه لە ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان (ڕه‌ژاك) و ته‌ڤگه‌ری ئازادیی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان گوته‌یان پێشكه‌ش كرد و ڕۆژبوونی ئۆجالانیان پیرۆز كرد.
عومەر حاجی حسێن ئەندامی ئەنجومەنی ته‌ڤگه‌ری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان گوتی، «له‌م ڕۆژه‌دا پیرۆزبایی لە مانگرتوانی دژبه گۆشه‌گیری دەکەین کە ماوەی ٤ مانگە بۆ شکاندنی گۆشەگیریی سەر ڕێبه‌ر ئۆجالان مانیان گرتووه.»
هاوكات مامۆستا دلۆڤان به ناوی ڕه‌ژاك گوته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و گوتی، «ژنان بەوپەڕی هێز، فیداکاری، خۆنەویستی و عەشقەوە بەرەو پیری ئەو فکر و ڕامانه‌ی ڕێبەر ئۆجالان چوون و تێكۆشان.»
s.m