ئایدن گونه‌ل یه‌كێك له‌و كاربه‌ده‌سته باڵایانه‌ی ده‌زگه‌ی هه‌واڵگریی تورك (میت) كه مانگی ئابی ٢٠١٧ له باشووری كوردستان له لایه‌ن هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه)-ه‌وه به دیل گیران، ئاشكرای كرد كه ساڵی ٢٠١٧ نیزامه‌دین تاش-ی هه‌ڵاتوو له‌نێو په‌كه‌كه، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی میت محه‌مه‌د له‌ڤه‌نت توركگوجو و سه‌رۆكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كۆردیناسیۆنی میت یوسف سه‌ركان پاكسۆی كۆبوونه‌وه‌ی كردووه. به گوته‌ی ناوبراو له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی دامه‌زراندنی پارتییه‌كی نوێ دژی په‌كه‌كه كراوه.
كۆبوونه‌وه‌كه له ناوه‌ندی «پاراستن» به‌ڕێوه‌چووه
به گوێره‌ی دانپێدانانی ئه‌و به‌رپرسه باڵایه‌ی میت، تاش و كاربه‌ده‌ستانی میت ساڵی ٢٠١٧ دوو جار كۆبوونه‌ته‌وه. كۆبوونه‌وه‌كانیش به نێوانگیری ده‌زگه‌ی پاراستنی پارتیی دیموكراتیی كوردستان (په‌ده‌كه) له شارۆچكه‌ی سه‌ڵاحه‌دین-ی باشووری كوردستان به‌ڕێوه‌چوون. نیزامه‌دین تاش له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا له‌سه‌ر ویستی خۆی بۆ دروستكردنی پارتییه‌كی دژ به په‌كه‌كه پڕۆژه‌یه‌كی پێشكه‌شی كاربه‌ده‌ستانی میت كردووه و میت-یش پڕۆژه‌كه‌ی قبووڵ كردووه.
ئایدن گونه‌ل ده‌رباره‌ی كاره هاوبه‌شه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌س و هێزانه‌ی له‌نێو په‌كه‌كه هه‌ڵاتوون و دژی تێكۆشانی ئازادیی كورد كار ده‌كه‌ن، زانیاری دا. گونه‌ل ئاشكرای كرد، نیزامه‌دین تاش سه‌رپه‌رشتیی ئه‌و كه‌سانه ده‌كات كه ده‌یانه‌وێت له باكووری كوردستان دژ به بزووتنه‌وه‌ی ئازادی پارتییه‌كی ئالته‌رناتیڤ دامه‌زرێنن.
«له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی میت له‌گه‌ڵیدا كۆبووینه‌وه»
ئه‌و به‌رپرسه دیله‌ی میت گوتی: «نیزامه‌دین تاش ناسراو به بۆتان به ئێمه‌ی گوت كه ده‌یه‌وێت چاوی پێمان بكه‌وێت. داواكارییه‌كه‌ی له ڕێی ده‌زگه‌ی پاراستنی په‌ده‌كه پێشكه‌ش كرد. پاراستن ئه‌و داواكارییه‌ی له ڕێی كۆنسوڵخانه‌ی ئه‌ربیل به ڕاوێژكاریه‌تیی میت ڕاگه‌یاند. له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه، مارسی ٢٠١٧ له‌گه‌ل سه‌رۆكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی میت محه‌مه‌د له‌ڤه‌نت توركگوجو هاتینه ئه‌ربیل و له بینای پاراستن له سه‌ڵاحه‌دین له‌گه‌ڵ نیزامه‌دین تاش دانیشتین. له دیداره‌كه‌دا به‌رپرسی دۆسیه‌ی په‌كه‌كه له ده‌زگه‌ی پاراستن ساڵح بارزانی، نوێنه‌ری میت له ئه‌ربیل سه‌لچووك شه‌نه‌ل و وه‌رگێڕێك ئاماده بوون.»
ئایدن گونه‌ل له درێژه‌ی دانپێدانانه‌كانیدا ئاشكرای كرد، تاش له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بۆچوونه‌كانی خۆی له‌سه‌ر ڕووداوه‌كانی هه‌رێمه‌كه ڕاگه‌یاندووه و دواتر گوتویه‌تی، «ده‌مانه‌وێت له توركیا و باكووری كوردستان پارتییه‌ك كه ببێته [ئالته‌رناتیڤی په‌كه‌كه] دامه‌زرێنین، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش داوای پشتگیری ده‌كه‌ین.» به گوێره‌ی قسه‌كانی گونه‌ل، نیزامه‌دین تاش له دیداره‌كه‌دا وه‌بیری خستووه‌ته‌وه كه ساڵی ٢٠٠٤ له په‌كه‌كه دابڕاوه و له‌گه‌ڵ عوسمان ئۆجالان و خدر ساریكایا ڕێكخراوی «PWD»یان دامه‌زراندووه، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون. هه‌روه‌ها گوتویه‌تی، ١٣ ساڵه له‌ژێر كۆنتڕۆڵی په‌ده‌كه ده‌مێننه‌وه، سه‌رقاڵ ده‌كرێن و كاته‌كانیان به به‌تاڵی ده‌رباز ده‌بێت.
«نیزامه‌دین تاش پێشنیازی دامه‌زراندنی پارتییه‌كی نوێی كرد»
نیزامه‌دین تاش ده‌رباره‌ی «پارتییه‌كی نوێ» كه ده‌یانه‌وێت دایبمه‌زرێنن، ئه‌م زانیارییانه‌ی به میت داوه: «ده‌مانه‌وێت له‌گه‌ڵ پارتییه‌كانی Hak-Par (پارتیی ماف و ئازدییه‌كان)، PAK (پارتیی ئازادیی كوردستان) و PWD یه‌كبگرین و له توركیا پارتییه‌كی قانوونی دامه‌زرێنین. ماوه‌یه‌كی درێژه به پێشه‌نگیی په‌ده‌كه ئێمه گفتوگۆ ده‌كه‌ین له‌و باره‌یه‌وه. ئامانجی ئه‌م پارتییه، شكاندنی كاریگه‌ریی په‌كه‌كه‌یه له هه‌رێمه‌كه. زۆر عه‌شیره‌ت و خانه‌واده‌ی جه‌رده‌ڤانه‌كان (جاشه‌كان) هه‌ن كه پشتگیریمان ده‌كه‌ن. به‌شێك له كادیره‌كانی پێشووی سه‌رده‌می ساڵانی دامه‌زراندنی په‌كه‌كه، له‌گه‌ڵماندان. له توركیا كاری ڕێكخستن ده‌كه‌ین و هه‌وڵ ده‌ده‌ین خوێندكارانی زانكۆ به‌ره‌و لای خۆمان ڕاكێشین. په‌خشی كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی ده‌كه‌ینه‌وه.»
هه‌ر به گوێره‌ی قسه‌كانی ئه‌و به‌رپرسه به دیلگیراوه‌ی میت، نیزامه‌دین تاش له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا داوای هاوكاری له میت كردووه و گوتوویه‌تی، «دوای ئه‌وه‌ی پارتییه‌كه‌مان دامه‌زراند، چه‌ند كادیرێك ده‌نێرینه توركیا. ده‌رباره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ش كه ده‌مانه‌وێت بیاننێرین، داوا ده‌كه‌ین [كێشه قانوونییه‌كانیان] چاره‌سه‌ر بكرێن و بپارێزرێن.»
هه‌روه‌ها تاش به كاربه‌ده‌ستانی میتی گوتووه كه په‌ده‌كه له ڕووی مادییه‌وه هاوكارییان ده‌كات. باسی له‌وه‌ش كردووه، له بابه‌تی دامه‌زراندنی پارتییه‌كه‌دا هێشتا چه‌ند ناكۆكییه‌كیان هه‌ن، به‌ڵام په‌یڕه‌و و پڕۆگرامی پارتییه‌كه‌یان ئاماده كردووه.
ڕاپۆت پێشكه‌شی میت ده‌كرێت
ئایدن گونه‌ل گوتی، كاربه‌ده‌ستانی میت كه ده‌گه‌ڕێنه‌وه ئه‌نقه‌ره ده‌رباره‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان ڕاپۆرتێكیان پێشكه‌شی ناوه‌ندی میت كردووه. له ڕاپۆرته‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ی نیزامه‌دین تاش پێشكه‌شی كردووه له قۆناغی سه‌ره‌تایی دایه و پێویسته چاودێری كاره‌كان بكرێت، چاوه‌ڕوانی ئه‌و لیسته‌ی نیزامه‌دین تاش بكرێت كه داوا ده‌كرێت بپارێزرێن و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵیان به‌رده‌وام بێت.
كاتێك ئه‌ندامه‌كانی میت ده‌گیرێن، پڕۆژه‌كه شكست دێنێت
له حوزه‌یرانی ٢٠١٧دا جارێكی دیكه كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له ڕێی ده‌زگه‌ی پاراستنی په‌ده‌كه ساز كراوه. سه‌رۆكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كۆردیناسیۆنی میت یوسف سه‌ركان پاكسۆی به‌شداری له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا كردووه. پاكسۆی به‌ر له‌وه‌ی بچێته كۆبوونه‌وه‌كه، ڕاپۆرتی كۆبوونه‌وه‌ی مانگی مارسی خوێندووه‌ته‌وه. كاتێك ده‌گه‌ڕێته‌وه ئه‌نقه‌ره ده‌ستنیشانی ده‌كات كه نیزامه‌دین تاش شتێكی نوێی به ئه‌وان نه‌گوتووه. ته‌نیا ئه‌وه‌نده‌ی پێ ڕاگه‌یاندوون كه په‌یڕه‌وی پارتییه‌كه ئاماده‌یه و دوای جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان داواكاریی دامه‌زراندن پێشكه‌ش ده‌كه‌ن. ئایدن گونه‌ل ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه خودی خۆیشی ئاماده‌ی گفتوگۆكان بووه ده‌رباره‌ی دامه‌زراندنی ئه‌و پارتییه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی له ئابی ٢٠١٧دا له لایه‌ن په‌كه‌كه ده‌ستگیر كراون، دیداره‌كان به نیوه‌چڵی ماونه‌ته‌وه. گونه‌ل باس له‌وه ده‌كات كه دوای ده‌ستگیركردنی، ئه‌و نازانێت له‌و باره‌یه‌وه چی ڕوویداوه.
ئه‌وه‌نده‌ی له ئیفاده‌كانی گونه‌ل ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌وه‌یه، به گرتنی ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی میت كه له‌گه‌ڵ نیزامه‌دین تاش له په‌یوه‌ندیدا بوون، پڕۆژه‌كه شكستی هێناوه.
«بڕیاری سیاسی كه‌مال بووركای هێنایه‌وه توركیا»
له درێژه‌ی دانپێدانانه‌كانیدا، ئه‌و كاربه‌ده‌سته‌ی میت گوتی، میت له باكووری كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی ئالته‌رناتیڤی په‌كه‌كه دابمه‌زرێنێت هه‌میشه له هه‌وڵدا بووه. گوتیشی: «بڕیاری سیاسی كه‌مال بوركای هێنایه‌وه توركیا. به ده‌هۆڵ و زوڕنا پێشوازی لێ كرا. ئامانج ئه‌وه بوو كه بگوترێت، فه‌رموو ئه‌وه ئالته‌رناتیڤی په‌كه‌كه‌مان هه‌یه كه پێكهاته‌یه‌كی كوره. به‌ڵام كاره‌كان سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون و به نیوه‌چڵی مانه‌وه.»
كاربه‌ده‌سته به‌دیلگیراوه‌كه‌ی دیكه‌ی میت ئه‌رهان په‌كچه‌تین-یش ڕایگه‌یاند كه ئه‌و ئاگاداره له‌و دیدارانه. په‌كچه‌تین گوتی، «سه‌رۆك سه‌ركان ویستی ئێمه چاودێری ئه‌و پارتییه بكه‌ین كه داده‌مه‌زرێت. سه‌رۆك له‌ڤه‌نت-یش ده‌رباره‌ی ئه‌و پارتییه نوێیه كه بڕیاره دابمه‌زرێت باسی ٣٠٠ هه‌زار دۆلاری ده‌كرد. بۆ مه‌سره‌فی دامه‌زراندنی پارتییه نوێیه‌كه بیریان له‌و بڕه پاره‌یه ده‌كرده‌وه.»
چی ڕوویدا؟
هه‌ردوو كاربه‌ده‌ستی باڵای میتی تورك ئایدن گونه‌ل و ئه‌رهان په‌كچه‌تین كاتێك مانگی ئابی ٢٠١٧ به به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێ كردنی هێرشی سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رانی په‌كه‌كه چووبوونه باشووری كوردستان، له نزیك شاری سلێمانی له لایه‌ن هێزه‌كانی هه‌په‌گه-ه‌وه له ئۆپه‌راسیۆنێكی تایبه‌تدا ده‌ستگیر كران. دیمه‌نی ده‌ستگیر كردنی ئه‌و كاربه‌ده‌ستانه‌ی میت به‌ر له چه‌ند مانگ بڵاوكرایه‌وه.
ئه‌و ٢ كاربه‌ده‌سته‌ی میت زانیاریی گرینگ‌یان ده‌رباره‌ی كۆمه‌ڵكوژیی ٩ی كانوونی دووه‌می ٢٠١٣ی پاریس ئاشكرا كرد. هه‌روه‌ها به به‌رفره‌وانی زانیاری‌یان دا ده‌رباره‌ی كۆمه‌ڵكوژییه‌كه كه له لایه‌ن ناوه‌ندی میت-ه‌وه ڕێكخراوه. له‌و كۆمه‌ڵكوژییه‌دا ساكینه جانسز، فیدان دۆغان و له‌یلا شایله‌مه‌ز تێرۆر كران.
s.m