بۆ یادی خالید عەبدولڕەحمان مامۆستا قارەمانەکەی گوندی کانی مەزن
رزگارکردنی گەریلایەکی بریندار کاردانەوەیەکى کوردانەى خالید عەبدولڕەحمان بوو. قارەمان و پاڵەوانی گەلەکەى بوو، بووە شەهیدێکى وڵاتی خۆی کە هەرگیز لە یاد ناکرێت.
رزگارکردنی گەریلایەکی بریندار کاردانەوەیەکى کوردانەى خالید عەبدولڕەحمان بوو. قارەمان و پاڵەوانی گەلەکەى بوو، بووە شەهیدێکى وڵاتی خۆی کە هەرگیز لە یاد ناکرێت.
خالید رۆشنبیرێکی کورد بوو، کە لە گوندی کانی مەزن لە ناوچەى کانی ماسی مامۆستا بوو. لە عەشیرەی بەرواری بوو و لەگەڵ ٥ منداڵ و هاوسەرەکەیدا پێکەوە بوون. تەنها ٣ رۆژ لەوە پیش بوو، کە لە گوندەکەى خۆی، واتە لە گوندی شێنکاییەوە بە رەنجی خۆی خۆی دەژیاند، بەڵام ئێستا بووەتە قارەمان و پاڵەوانێکی گەلەکەى و شەهیدێکی وڵاتی خۆی کە هەر گیز لە بیر ناچێتەوە.
ژیانی لە ٢٠ ی ئابی ٢٠٢٠دا و لە کاتژمێر ١٠:٣٠ دا بە تەقینەوەیەکى گەورە گۆڕا.
بیویستایە هیچی لێنەدەهات. بیویستایە دەیتوانی تەنها سەیری ئەو دڕندەییە بکات کە روویدەدا. بیویستایە دەیتوانی لە بەرامبەر داگیرکەریدا بێدەنگ بوایە. بیویستایە دەیتوانی تەنها بیر لە بنەماڵەى خۆی بکاتەوە، بەڵام هیچ یەک لەوانەى نەکرد، چونکە وڵاتپارێزێکى راستەقینە بوو، مرۆڤێکی کوردی تێگەیشتووبوو، کە دەیزانی بۆ چی دەژی.
گەریلا بریندارەکانی رزگار کرد
بەبێ ئەوەى ئاگای لە هیچ بێت لە باخچەکەى خۆیدا کاری دەکرد. کاتێک ویستی تێبگات کە چی روویداوە، گەریلایەکی برینداری رووبەڕوو بوویەوە، کە بە رۆکێتێک بریندار بوو بوو. داوای یارمەتیی لێکردبوو. دەبێت یەکەمجار بوو بێت، کە ئەو گەریلایەی بینیبێت، بەڵام بەبێ دوودوڵی راستەوخۆ لە شوێنی رووداوەکە دووری خستەوە، بۆ ئەوەى رزگاری بکات بە کاردانەوە و هەڵوێستێکى کوردانە جوڵایەوە. بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکان بەردەوام بوو، بەڵام ئەو بە دڵێکی پڕ لە بەرپرسیاری بۆ رزگارکردنی گەریلا بریندارەکانی تر، وەک پڵنگێک و بە توڕەیی گڕکانێکەوە بەرەو لای گەریلا بریندارەکانی تر رۆیشت. سەرباری ئەوەى هاوسەرەکەی و گەریلا بریندارەکەی تر پێیان وتبوو، چاوەڕێ بکات تاوەکو بۆردومانەکە تەواو دەبێت، بەڵام ئەو نەیتوانیبوو بسرەوێ و لە ژێر بۆردوماندا و لە پێناو ئەوەدا گەریلایەکی تری بریندار رزگار بکات بەرەو ئەوان دەفڕی.
کێ چووزانێت، رەنگە بریندارێکی تریشی بینیبێت، یان هێشتا بە دوای بریندارێکى تردا دەگەڕا، بەڵام داگیرکەران بە پێش چاوی هاوسەرەکەیەوە، بە پێش چاوی منداڵەکانییەوە و لە وڵاتەکەى خۆیدا بە رۆکێکتێک لێیاندا و ژیانیان لێ سەندەوە و شەهیدیان کرد.ئەو گەریلایەی کە ئەو رزگاری کرد بۆی بووە شکۆ و کەرامەت، گەریلاکانی تر کە هەوڵیدابوو رزگاریان بکات بوونە هۆی ئەوەى بەشداری کاروانی ئەستێرەکان و نەمران بکات.
نازانم لەم سەردەمەدا رۆمانەکان باسی چی دەکەن، شکۆ و کەرامەت، سەربەرزی و قارەمانی چ مانایەکیان هەیە، هونەر باسی چی دەکات، بەڵام راستییەکانیان لە خاکی کوردستانی داگیرکراودا، خەونی ئازادی و هەڵوێستی کوردانە و شکۆمەندانەى خالید عەبدولڕەحمانە.
من خواستم بەم نووسینە هەندێک لە راستییەکان بۆ بێ عەقڵەکان روون بکەمەوە، ئەوانەى دەڵێن 'بزووتنەوەى ئازادی بە زۆر لە باشووری کوردستاندایە و گەلی بادینان پەکەکەى ناوێت'. یانی بانگەشەی ئەوە دەکەن، کە شەڕڤانانی شکۆ و کەرامەتی گەلی کوردستان بە شێوەى کاتی لە باشووری کوردستاندان، یان بانگەشەى ئەوە دەکەن، شەڕڤانانی ئازادی لەگەڵ گەلدا ئاوێتە نەبوون، من خواستم بەم نووسینە راستی بۆ ئەو عەقڵ و مێشکانە روون بکەمەوە، کە پەردەیەک لە ئاسنیان بەسەردا کێشراوە.
وڵاتپارێزی راستەقینە بەرەو شەڕڤانانی ئازادی دەفڕی...
ئێستا دەپرسم، باشە چەند باوک لە ژێر بۆردوماندا بەرەو منداڵەکانی خۆیان رادەکەن؟. چەند برا بەبێ ئەوەى گوێ بە دڕندەیی دوژمن بدەن بەرەوە خوشک، یان براکەی تریان رادەکەن؟ یان چەند مرۆڤ دەتوانێت دەست لە هاوسەر و منداڵەکانی هەڵگرێت و بەرەو ئەو کەسانە رابکات، کە لە ژێر بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکاندان؟.
بێگومان وڵاتپارێزێکی راستەقینەى کورد دەتوانێت بەرەو شەڕڤانانی ئازادی، بەرەو ئەوانەى بڕوای پێیان هەیە و دڵنیایە بۆ شکۆ و کەرامەت شەڕ دەکەن دەفڕێت. ئەوە دەیزانی، کە ناتوانێت بەبێ شکۆ و کەرامەت بژی، بۆیە ئەویش خزمەتی بە شەڕڤانانی شکۆ و کەرامەت و گەریلا کرد. لەبەر ئەوە ژیانی گەریلای لە ژیانی خۆی بە هێژاتر دەزانی و بۆ ئەوەى گەریلا بژی، لەو پێناوەدا بەرەو مەرگ رۆیشت.
باشە دەپرسم، چیرۆکی خالید عەبدولڕەحمانی بادینانی بۆ کوردانی باشوور چ مانایەکی هەیە؟ چ پەیامێکی هەیە بۆ جاشەکانی باکوور، کە رۆڵی سەگی داگیرکەر دەگێڕن؟ مامۆستا خالید بەرواری لە ناو دۆزەخی مەرگی فڕۆکە جەنگییەکاندا بە کام بڕوای بەهەشتییەوە دەفڕی و بەو هەڵوێستەی باسی چی بۆ رۆشنبیران، گەنجان و ژنانی کورد دەکات؟ چی بە بنەماڵەچییەکان، عەشیرەچییەکان و رانتخۆرەکانی حیزب دەڵێت، کە مل بۆ یەکێتیی نەتەوەی نادەن؟
من ژنێکی کوردم، کە لە خاکی باکووری داگیرکراودا خاوەنی ناسنامەم و گەریلایەکی باشووریم، کە وڵاتپارێزانی وەک خالید عەبدولڕەحمان و هەزاران بادینانیی دڵسۆزی تری وەک ئەوی تیادایە و منیش بۆ ئەو و هەزاران بادینانی تر دڵسۆزم. یانی من شەڕڤانێکی ئازادیی کوردستانم. ئێمە گەریلاین، کە بەدیهێنانی خەونی ئازادیی کوردانی خاوەن شکۆ و کەرامەتمان لە هەموو پارچەکان بۆ خۆمان کردووەتە بناغەى ژیان. لەبەر ئەوەش با نوێنەری شکۆ و کەرامەت، وڵاتپارێزی جوان و گەشاوە خالید عەبدولڕەحمان بە ئاسوودەی بنوێت، با بە ئاسوودەیی بنوێت لەگەڵ ئەو دەیان هەزار گیانفیدایەی تردا، کە خۆیان و ژیان و گیانی خۆیان بۆ خاکی کوردستان بەختکردووە...
ژ.ت