بۆردومانی فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیا به‌رده‌وامه
هه‌په‌گه ده‌رباره‌ی بۆردومانی فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیای داگیركه‌ر زانیاری دا.
هه‌په‌گه ده‌رباره‌ی بۆردومانی فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیای داگیركه‌ر زانیاری دا.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) ده‌رباره‌ی بۆردومانه‌كانی فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیای داگیركه‌ر له ڕۆژانی ٢-٣ی كانوونی یه‌كه‌م\١١-١٢ی سه‌رماوه‌ز ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه. هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، هیچ زیانێك به هێزه‌كانیان نه‌گه‌یشتووه.
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند: «ڕێكه‌وتی ٢ی كانوونی یه‌كه‌م\١١ی سه‌رماوه‌ز كاتژمێر ١٠، ده‌ڤه‌ری قه‌سرۆك له هه‌رێمی حه‌فتانین بۆردومان كرا. هه‌روه‌ها ڕێكه‌وتی ٣ی كانوونی یه‌كه‌م\١٢ی سه‌رماوه‌ز كاتژمێر ١٥:٤٥ ده‌وروبه‌ری گوندی فله‌ها-ی هه‌رێمی زاپ، كاتژمێر ١٨ گردی جه‌هه‌ننه‌م و كاتژمێر ٢٢-ش ده‌ڤه‌ری كاركه‌ر بۆردومان كران. هه‌مان ڕۆژ كاتژمێر ٦ ده‌ڤه‌ری زه‌ندوورا له مه‌تینان و كاتژمێر ١٧:٢٠ گردی هه‌كاری بۆردومان كران. به‌هۆی بۆردومانه‌كان هیچ زیانێك به هێزه‌كانمان نه‌گه‌یشتووه.»
s.m