گرتەیەکی ڤیدیۆیی لەلاین مامۆستای خوێندنگەی گوندی بۆکریسکانی بناری قەندیل تۆمارکرابوو و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دا بڵاوکرایەوە. ئەو گرتە ڤیدیۆییە مێژوەکەی دەگەڕێتەوە بۆ١٣-١١-٢٠١٨. لە گرتە ڤیدیۆیەکەدا کۆمەڵێک خوێندکاری قۆناغی سەرەتایی لە خوێندنگەی گوندەکەیان و لە کاتی وانە خوێندان، کە فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیای داگیرکەر دەستدەکەن بە بۆردوومانی ناوچەکەیان و بۆمبەکانیان بە دووریی ٢٠٠ مەتر لە خوێندگەکە لە زەوی دەدەن.
وەک لە گرتە ڤیدیۆیەکەدا دیارە منداڵانی خوێندگەکە، دەگرین و دەترسن و لەدڵەڕاوکێیەکی گەورەدان. لە هەمانکاتدا و سەرەڕای هەبوونی مەترسیی زۆر، بەڵام مامۆستا خوێندگەکە منداڵەکان هان دەدات بۆ ئەوەی لە خویندن بەردەوام بن و قسە بۆ منداڵەکان دەکات بۆ ئەوەی نەترسن.
شەماڵ شێخە ناوی ئەو مامۆستایەیە، کە ڤیدیۆکەی تۆمار کردووە و خویندکارەکان هان دەدات بۆ ئەوەی نەترسن، دەربارەی گرتە ڤیدیۆیەکە بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەی کرد و وتی: کاتژمێر ١٠ی سەرلەبەیانی بوو و لە کاتی دەوامی خوێندا فڕۆکە شەڕکەرەکانی سوپای تورکیای داگیرکەر گوندی بۆکریسکانی بناری قەندیل-یان بۆردوومان کرد. شوێنى بۆردوومانەکە تەنها ٢٠٠ دوو سەد مەتر لە خوێندگەی گوندەکەوە دوور بوو، بۆیە منداڵەکان زۆر ترسان، بەڵام بۆ ئەوەی بتوانین خوێندن بەردەوام بکەین دڵی منداڵەکانم دەدایەوە تا بەردەوام بین لە خوێندن.
هەروەها وتیشی: بەهۆی بۆردوومانەکانەوە بۆ سەر ناوچەکە وێنەیەکی دڕندانەی ئەردوغان و دەوڵەتەکەی لە مێشک و چاوی منداڵانی قەندیل دا دروست بووە.
"هێڕشەکان نامان وەستینن لە پرۆسەی خوێندن"
لە بەردەوامیی قسەکانیدا ئەو مامۆستایە ئاماژەی بەوەشدا، کە وەک مامۆستایانی بناری قەندیل سەرەڕای هێرشی فاشیزمی تورکیا و بەردەوام دەبن لەسەر پرۆسەی خوێندن و پەروردەکردنی منداڵەکان.
وتیشی، بەرەنگاری هەر هێرش و بۆردومانێک دەبنەوە و ئەو جۆرە هێرشانە ناتوانن ئێمە ڕاگرن لە پەروردەکردنی منداڵەکانمان دا.
ر.م