بە بەرخودانەکەى داگیرکەری پەشیمان کردەوە
گەریلا ئارارات لە زۆر ناوچەدا گەریلایی کردبوو و رووبەڕووی داگیرکەران بوو بووە. یەکەم وێستگە و وێستگەى ئەبەدیی حەفتانین بوو. بە بەرخودانەکەى داگیرکەری پەیشمان کردەوە.
گەریلا ئارارات لە زۆر ناوچەدا گەریلایی کردبوو و رووبەڕووی داگیرکەران بوو بووە. یەکەم وێستگە و وێستگەى ئەبەدیی حەفتانین بوو. بە بەرخودانەکەى داگیرکەری پەیشمان کردەوە.
کاتیەتی، ئەگەریش کات و شوێنەکانیش جیا بن، بەڵا ئەگەر دڵ ئازاری پێگەیشت دڵێکی تر بە قوڵایی هەستی پێدەکات، ئەوە نیشانی دەدات، کە ئێمە لەسەر رێگای واتاداین. کاتێک ئەوە بۆ تۆ نووسرایەوە، ئەوا پێویستیت بە واتا هەیە نەک بە گریان. تۆ دەڵێیت، ئەمڕۆ ئەو رۆژەیە، خاک لە ئامێز دەگرێت و دڵێ خۆی بۆ ئەبەدیت دەکاتەوە. لەبەر ئەوە تۆ دەزانیت، کە ئەوە کۆتایپێهاتن نییە، بەڵکو ئەوە سەرەتایەکی نوێیە. دەبێت مرۆڤ لە مردن نەترسێت، لە بە خاکبوون نەترسێت. لە گۆڕان بۆ شتێکى تر نەترسێت. لە ساتی وەهادا دەبێت مرۆڤ نەترسێت کە وەردەگەڕێت بۆ چۆلەکەیەک، کۆترێک، بەردێک، دارێک و لپە دارێک. ئەوە یاسای سروشتە. یاسای ژیانی ئازاد بەو شێوەیە. یاسای گەریلا ئاوایە. یاسای مرۆڤبوون بە جۆرەیە. هەر راست و دروستەکە ئەوەیە. راستییەکە ئەوەیە کە مرۆڤ راستیی بەو شێوەیە قبوڵ بکات.
بە پەلکەکانی بۆ هەبوون، بە دەنگە خۆشەکەى گەریلای سەرحەدی و بە هەڵوێستە سەربەرزانەکانى، کاتێک من کامێراکەم کردەوە ئەو لە بەرامبەرمدا بوو. لەگەڵ یەکێک لە شەهیدەکانی حەفتانین بە ناوی وڵات دێرک لە ژێر دارێکدا چاوەڕێی من بوون. بە خێرایی رۆیشتم بۆ لایان. وتبویان "ئەمڕۆ ٢٧ی تشرینی دووەم، ئێمە بۆ پەکەکە گۆرانی دەچڕین و ئەو رۆژە پیرۆز دەکەین، کە کورد تیادا ئازاد بوو. تۆ ناتوانیت دیمەنی ئێمە بگریت کاتێک گۆرانی دەچڕین". منیش بەوانم وت "بێگومان دیمەنتان دەگرم و ئەم کامێرایە هەر بۆ ئەوەیە، بۆ ئەوەیە دیمەنی پێ بگرم" و بۆ ئەوەى بێ کۆتا دیمەنی ئەو بگرێت ئەمە لە خزمەتی ئەوەدایە. ئەو کاتە من گۆرانییەکانی ئەوانم تۆمار کرد و کە بە حەماسەت و ورەیەکى لە بن نەهاتووی زۆر گەورە دەیانچڕی.
ئەو ساتەم لە بیرە، ئەو دارە کە لە ژێریدا دانیشتبوون، ئەو گۆرانییە کە گوێم لێگرت، حەماسەت و جۆش و خرۆش و داوای ئەوان بوو. گەریلا حەفتانین کاتیک بیستی، دەڕوات بۆ حەفتانین وتبووی "هەڤاڵ من دەچم بۆ خاکی ٧ رەنگەکان. دەچم بۆ ٧ رەنگ، شوێنی بەروبووم ئافرێن، باران، بەفر، رەنگ و دارە جوانەکان. دەچم بۆ حەفتانین، کێ دەیەوێت با بێت". لەگەڵ گەریلا وڵات دێرک بە پێکەنینەوە دەستیان دایە جانتاکانیان و هەڵیانگرت و کەوتنەڕێ. ئەو حەماسەت و داوا و ورەیە و ئەو وتانە ئاسایی نەبوون. ئەوە نە عەشقی شەڕ و نە داوای شەڕ بوو. ئەوە باوەڕبوون بوو بە ژیانی ئازاد، کە بە شەڕ بەدی دێت، باوەڕبوون بە ئازادی، کە بەشەڕ دەئافرێت. ئێستا هەر دوکیان بوونەتە دوو قارەمان لە دڵی گەریلا و شەڕڤانەکانی حەفتانین دا.
بەری بە دوژمن گرت
ئەوە یاسایەکى ژیانی ئازادە و بەدییانهێنا. فیدایەتی، قارەمانی، ئیرادە، داوا و خواست، شکۆ و کەرامەت و گەورەترین ئاستی شەهادەتە. پاڵەوانە گەورەکان بڕیار دەدەن، کە بە چ شێوەیەک شەهید ببن. بە شەڕ، بە نیشاندانی توڕەیی خۆیان، بە پاراستنی خۆشەویستییان، بە بەجێهێنانی یاسای دادپەروەرانە و شەڕی ئەخلاقییانە. کاتێک لە دژی دوژمن شەڕی دەکرد، هەرگیز لە بڕواکانیدا سازشی نەدەکرد. دەیانزانی کە رۆژێک گۆڕیشیان نابێت و رێگاش نادەن بە ئاسوودەیی لە گۆڕی خۆیاندا بنون. باشە ئەگەر ئەوە پاڵەوانی و قارەمانی نەبێت ئەی چییە؟ بەری بە دوژمن گرت. گەریلا ئارارات بە بەرخودانە ئەبەدییەکەى داگیرکەرانی پەشیمان کردەوە.
گەریلا ئارارات پێشتر لە زۆرێک لە ناوچەکانی گەریلادا مابویەوە، زۆر جار رووبەڕووی دوژمن بوو بووە. دوا وێستگەى، وێستگەى حەفتانینی نەمران بوو. ئارارات خۆی بە ٧ رەنگ رازاندەوە. بە سووربوونی پاییز، بە سەوزیی بەهار، بە سپێتیی زستان و بە رەنگی زەردی هاوین خۆی رازاندەوە و دوژمنی خنکاند.
لە ٢٥ی حوزەیران لە ناوچەى تونێل لە شەشدارێی حەفتانین لە دژی دوژمن شەڕێکی دوورو درێژ و قارەمانانە و دەستەویەخەی کرد و لەگەڵ گەریلا ئەسمەر و بێریڤان بەرەو پێش دەڕۆیشتن و دڕیان بە دوژمن دەدا. رێگایان لە پێشڕەویی دوژمن گرت. ئێستاش دوژمن هەوڵ دەدا لە ناوچەى شەشدارێ بەرەو پێش بڕوات، بەڵام وا تێکشکێنراوە کە تا ئێستاش نەیتوانیوە یەک بست پێشڕەوی بکات. بەرخودانی گەریلاکانی یەژاستار لەوێ وەک بەردێک چووە سەر دڵی دوژمنان بۆ و هەتاهەتایە لەسەر دڵیان دەمێنێتەوە.
ژ.ت