بە بەشداری ٢١ وڵات پێشەنگای هەموو مان ڕۆژئاواین کرایەوە
پێشنگای کاریکاتێری لە ژێر ناونیشانی هەموومان ڕۆژئاواین بە بەشداری ٢١ وڵات ٦٤ هونەرمەند لە هۆڵی مۆزەخانەی سلێمانی کرایەوە.
پێشنگای کاریکاتێری لە ژێر ناونیشانی هەموومان ڕۆژئاواین بە بەشداری ٢١ وڵات ٦٤ هونەرمەند لە هۆڵی مۆزەخانەی سلێمانی کرایەوە.
دوای نیوەرۆی ئەمرۆ ناوەندی حەوت ڕەنگە لە ژێر ناونیشانی هەموومان ڕۆژئاواین، بە بەشداری بەرهەمی ٦٤ کاری کاتێرست لە ٢١ وڵاتی جێاواز پیشنگایەکی کاری کارتێری کردەوە، ٨٤ بەرهەمی تێدا نمایش کراوە وابریارە ئەوو پێشنگایە ماوەی ٣ ڕۆژ بە ڕوو بێنەراندا کراوە بێت.
لە پێشەنگاکەدا بەشێکی زۆری کاریکارتێرەکان ئاماژە بوون بۆ داگیرکاری تورکیا لەسەر ڕۆژئاوای کوردستان، بە شێوەیکی کراوە و بەرچاو ئەردۆغان وەک ڕێبەری چەتەی داعش و دیکتاتۆر نمایش کرابوو.
ڤێان نامیق یەکێک لەو کاری کاتێرستانیە کە بە بەرهەمێک بەشداری کردوە ڕایگیاند:" پێشانگاکەمان تەرخان کردوە بەو ئازار و مینەتیەی کە ئیستا گەلەکەمان تێدا دەژێت لە ڕۆژئاوای کوردستان".