لەهەرێمی ئۆمەرایان-ی نسێبین بە بەشداری ژمارەیەکی بەرچاو لە سەربازانی سوپای تورکیا وجەردەوانان ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی دەستی پێکردووە. لە دەورووبەری گوندی چالێ ناوچەکە ئاگری گرتووە. بە هۆی زۆربوونی ئاگرەکەوە بەسەدان دارودەوەنی ناوچەکە سووتاوە. لەچەند شوێندا دانیشتوانی گوندەکانی هەرێمەکە هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەیان داوە، ڕاگەیەنرا کە ئاگرەکە نزیکی کێڵگەکانی گوندەکانی ناوچەکە بووەتەوە.
ئاگرەکە مەترسی لەسەر ژیان هاووڵاتیان دروست کردووە و تا ئیستا هیچ هەوڵێک لەلایەن کەربەدەستانی دەوڵەتی تورکیاوە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە نەدراوە.
سەرچاوە هەرێمییەکان ڕایانگەیاند کە سوپای تورکیا بە بیانووی ئۆپەراسیۆنی سەربازییەوە لەگوندەکانی ناوچەکە قەدەغەی هاتۆچووی ڕاگەیاندووە.
ک-ش