'بەرخودان دەرفەتە بۆ باشووری کوردستان'
دکتۆر کامەران بەرواری و دکتۆر هیشام زێباری لە عەشیرەتەکانی بەرواری و زێباری لە حەفتانین لەبارەى هۆکاری هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر حەفتانین و برادۆست قسەیان بۆ ئاژانسەکەمان کرد.
دکتۆر کامەران بەرواری و دکتۆر هیشام زێباری لە عەشیرەتەکانی بەرواری و زێباری لە حەفتانین لەبارەى هۆکاری هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر حەفتانین و برادۆست قسەیان بۆ ئاژانسەکەمان کرد.
دکتۆر کامەران بەرواری و دکتۆر هیشام زێباری لە عەشیرەتەکانی بەرواری و زێباری لە حەفتانین لەبارەى هۆکاری هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر حەفتانین و برادۆست قسەیان بۆ ئاژانسەکەمان کرد.
دکتۆر هیشام زێباری مامۆستای زانکۆی دهۆک رایگەیاند، تورکیا بە بەڕێوەبەریی ئەردۆغان بۆ هێرشەکانی بۆ سەر باشووری کوردستان پەکەکەى کردووەتە بیانوو، بەڵام ئامانجی سەرەکیی داگیرکردنی موسڵ و کەرکوکە. دکتۆر زێباری وتی "لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) رێککەوتننامەى ئابووریی ٥٠ ساڵەى مۆر کردووە و بەو شێوەیە هەوڵ دەدات بەشێک لە نەوتی کوردستان بۆ خۆی ببات. تورکیا لە رووی ئابوورییەوە بە چاوی قوبرسی دووەم سەیری باشووری کوردستان دەکات. ناکۆکییەکانی نێوان پارتی و گروپە سیاسییەکان لە هەرێم ئەو بوارەی بۆ دەوڵەتی تورک رەخساندووە، بۆیە تورکیا خاوەنی پلانێکی بەرفراوانە و لەو پلانەشەدا پاساوی گەریلاکانی پەکەکە پاساوێکى بچووکە".
رێگری لە رێککەوتنی نێوان باشوور و عێراق دەکات
دکتۆر زێباری راشیگەیاند، دەوڵەتی تورک بە هێرشەکانی لە نێوان بەڕێوەبەرانی باشوور و عێراق دا ناکۆکیی دروستکردووە و وتی "بەڕێوەبەریی باشووری کوردستان کەوتوەتە دۆخێکی لەو جۆرە کە ناتوانێت مووچەی مانگانەى پێشمەرگە و کارمەندەکانیشی بدات. تورکیا بە بەردەوامی هێرش دەکات بۆ ئەوەى کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا چارەسەر نەبن. لێرەدا ئەوەى نایەوێت بکەوتە تەڵەى دەوڵەتى تورکەوە، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان (یەنەکە)یە. ئەوەش دەبێتە هۆی ئەوە کە لە نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە)، کە پشتی بە حکومەتى ئاکەپە بەستووە لەگەڵ یەکێتی ناکۆکی دروست بێت. نەک تەنها یەنەکە، بەڵکو هەندێک کەس لەناو پەدەکەش دا دەزانن، کە ئامانجی تورکیا تەنها گەریلاکانی پەکەکە نییە، بەڵکو دەیەوێت هەموو باشووری کوردستان و خاکی عێراق داگیر بکات، کەرکوک و موسڵ داگیر بکات، خەونی عوسمانیی ساڵی ١٩٢٣ بەدیهبێنن".
جەردەوانی و جاشایەتی بە مۆدێل و شێوەى نوێ
دکتۆر هیشام زێباری لەبارەی هەڵوێستی عەشیرەتەکان بەرامبەر بەو هێرشە داگیرکەرییانە کە دەکرێتە سەریان وتی "لەو ناوچانەدا کە دەوڵەتی تورک داگیریکردوون و بارەگای سەربازی و سیخوڕیی تیادا دروستکردوون، هەوڵ دەدات سیستمێکى جەردەوانی (جاشایەتی) بە شێوە و مۆدێلی نوێ دروست بکات. هەوڵ دەدات سەرەتا ئەو سیستمە لە برادۆست، شێلادزێ، بەرواری و دەورووبەریدا بچەسپێنێت، بەڵام گەلەکەمان لەو ناوچانەدا و بەهۆی ئەوەى زۆر وڵاتپارێزن، خۆیان نەخستووەتە ژێر باری ئەو سیستمە و قبوڵیان نەکردووە. راستییەک هەیە، کە هەندێک کەسی خۆفرۆش هەیە، کە لە رێگەى ئەو هێزانەوە دەوڵەتی تورک هەوڵ دەدات تەونی سیخوڕیی خۆی بە ناوچەکەدا بڵاوبکاتەوە. راستییەکی تریش ئەوەیە، کە گەلی کورد ئاگاداری نۆکەرەکانی دەوڵەتی تورکن و لە بەرامبەریاندا هۆشیارن، تەنانەت لەو سیستمە جەردەوانی (جاشایەتییە) تێدەگەن، کە دەوڵەتی تورک دەیەوێت دروستی بکات. ئەو گەلە لە مێژووی خۆی ئەزموونێکى زۆری وەرگرتووە. لەبەر ئەوەش لەو بڕوایەدا نیم کە ناوچەکە بکەوێتە تەڵەکەیانەوە".
'ئامانجی دەوڵەتی تورک ئاشکرا بووە'
مامۆستای زانکۆی دهۆک دکتۆر کامەران بەرواری باسی ئەوەیکرد، هێرشە داگیرکەرییەکانى دەوڵەتی تورک بۆ سەر ناوچەی برادۆست دەستیپێکرد، بەڵام دواتر ئەو هێرشانە تەشەنەیان پێکرا بۆ هێرشکردنە سەر خواکورک و ناوچەى حەفتانین و وتی "ئیدی هەموو کەس لەوە تێگەیشتوە کە دەوڵەتی تورک دەیەوێت باشووری کوردستان، عێراق و شام (سوریا) داگیر بکات. هەروەها وڵاتانی ئەفریقایی، خاکی وڵاتانی باڵکان داگیر دەکات و کار بۆ گەڕانەوەی خەونی ئیمپراتۆریی عوسمانی دەکات. بۆ ئەوەش دەیەوێت ئەو ستراتیژییە داگیرکەرییەى بە داگیرکردنی بادینان دەستپێبکات، چونکە بادینان بۆ کورد و کوردستان بابەتی شەرەف و کەرامەت و شکۆیە".
'ئەوانە بەرژەوەندییەکانی کورد بە نەبوو دەزانن'
دکتۆر کامەران بەرواری راشیگەیاند، گەلی باشووری کوردستان یەکێتیی کورد و کوردستان وەک تاکە چارەسەر دەزانێت و وتی "لەبەر ئەوە تورکیا لە رێگەى هێرشەکانیەوە دەیەوێت باشووری کوردستان رادەستی خۆی بکات. بە هێرشکردنە سەر یەکەکانی سوپای عێراق خواستی فیتنەیەک بخاتە نێوان گەریلاکانی کورد و حکومەتی ناوەندیی عێراق. لە باشووری کوردستاندا هەندێک کەس هەن کە خۆیان فرۆشتووە، ئەوانەى کە بەرژەوەندی و یەکێتیی کوردیان ناوێت. ئەو هێزانە کە گوایە خۆیان وەک رۆشنبیر دەبینن بە وتنی 'دەبێت گەریلاکانی کورد لە ناوچەکە بچنە دەرەوە' پشتیوانی لە داگیرکەران دەکەن. بە وتنی 'لە تورکیا پەرلەمان هەیە، پەرلەمانتار هەیە، سیاسەتمەدار هەیە، با بچن سیاسەت بکەن، بەرخودانی چەکداری نەکەن' پشتگیری لە حکومەت و دەسەڵاتی ئاکەپە – مەهەپەی فاشیستی داگیرکەر دەکەن. ئەو کەسە خۆفرۆشانە خیانەتیان گەیاندووەتە بەرزترین ئاست. ئەو کەسانە نە خزمەت بە باشووری کوردستان و حکومەتی باشوور دەکەن، نە خزمەتیش بە بە شەهیدانی کوردستان دەکەن. گەلی کورد ئەوانە باش دەناسێت".
'دەبێت عێراق تواناکانی بەکار بهێنێت'
دکتۆر بەرواری ئاماژەى بەوەکرد، حکومەتى ناوەندیی عێراق دەبێت لە دژی هێرشەکان هەڵوێستی بەهێزی هەبێت و ئەو دەرفەت و توانایانەى کە بە دەستیهێناون دەتوانێت هێزەکانی تورکیا لە خاکی هەرێم دەر بکات و وتی "یەکەمجار ئەو دەرفەت و توانایە بەکاربهێنێت، کە باڵیۆزخانەى تورکیا و هەموو هێزە چەکدار و سیاسی و هەواڵگرییەکانی لە عێراق و باشووری کوردستان دەربکات و بەوەش دەتوانێت پەیوەندییەکانی لەگەڵ تورکیا بپچڕێنێت. دەروازە سنوورییەکان لەگەڵ تورکیا دەتوانێت دابخات، باشوور و عێراق دەتوانن روو لە وڵاتانی کەنداو بکەن، پەیوەندیی بازرگانی و ئابووری لەگەڵ ئەفریقا و وڵاتانی ئەوروپی و ئوردون دروست بکەن و بە هێزی بکەن و گەشەی پێ بدەن".
'گەریلا کوردستان دەپارێزێت'
دکتۆر بەرواری باسی ئەوەشیکرد، دەوڵەتی تورکی داگیرکەر باش دەزانێت کە لە هەموو شوێنێکدا تەنها گەریلا دەتوانێت لە بەرامبەر هێرشەکانیاندا رابوەستێت و وتیشی "ئەوەی لە شەنگال، مەخموور، هەولێر، دهۆک و کەرکوک دا بینی. دەوڵەتی تورک ٣٦ ساڵە لە بەرامبەر گەریلادا لە رووی سەربازییەوە بە بەردەوامی تێکدەشکێت. سەرباری ئەوەش بە فیکر و فەلسەفەی ئۆجالان لە بەرامبەر بزووتنەوەى ئازادیی کوردستانی گەورە، لە بەرامبەر کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیک و لە بەرامبەر سیستمی کەجەکەدا تێکشکاوە".
'تێکشکاندنیان لە حەفتانین دەرفەتە'
دکتۆر کامەران بەرواری ئەوەشی خستەڕوو، دەوڵەتی تورک لەو ناوچانەدا کە دەیەوێت داگیری بکات ئێستا لە تێکشکاندندایە و وتی "پەدەکە و حکومەتی باشووری کوردستان و سەرۆکی هەرێم ئەگەر بیانەوێت دەتواننن ناڕەزایەتیی رای گشتیی کورد لە دژی دەوڵەتی تورک وەک دەرفەتێک بەکار بهێننن و بارەگا سەربازیی و سیخوڕییەکانی تورکیا بە تەواوەتی لە خاکی باشووری کوردستان دەر بکەن. گەورەترین هەڵە و کەموکوڕی حیزب و حکومەتی باشووری کوردستان ئەوەیە، کە چارەنووسی خۆیان بە دەوڵەتێکى لەو شێوەیەوە بەستووەتەوە. پەدەکە پەیوەندیی بە حیزب و هێزەکان باشوور، بە پەیوەندیی لەگەڵ پەژاک و پەکەکە دەتوانێت لەو هەڵە و کەموکوڕییە رزگاری بێت و لێی بگەڕێتەوە. ئەوەى بۆ یەکێتیی کورد و کوردستان دەبێت ئەنجام بدرێت ئەوەیە، کە هەموو حیزب و هێزە کوردییەکان یەکێتیی سیاسی، ئابووری، دیپلۆماسی و سەربازی دروست بکەن. ئەگەر رێککەوتنێکى سیاسی و سەربازی ئەنجام بدرێت ئەو کاتە دەتوانن ببنە خاوەن سوپایەکی بەهێز لە پێشمەرگە و گەریلا".
ژ.ت