بانگەشەکارانی دەوڵەتی تورکک کە دەڵێن،'کەسێک بەشداری لەناو ڕیزەکانی پەکەکەدا ناکات' لە لایەن چوار گەریلای هەپەگە بەناوەکانی ڕۆهات فاراشین، ڕۆژهات چەمچەماڵ، قەندیل ڕۆژئاوا و عەزیز قائیم بەدرۆ دەخرێتەوە.
'ڕامانەکانی ڕیبەری ئاپۆ چارەسەریە'
قەندیل ڕۆژئاوا گەریلای هەپەگە کە لە پێکهاتەی عەرەبە، لەبارەی بەشداریکردنی بەم شێوەیە دەدوێ:"لەناو شۆڕشی ڕۆژئاوادا دۆزی کوردم ناسی. ساڵی ٢٠٢٠ بەشداریم لەناو ڕیزەکانی پەکەکەدا کرد. دەوڵەتی فاشیستی تورک دەڵێت کە بە تەنها کورد لەناو پەکەکەدا شوێنی خۆیان دەگرن. بەڵام ئەوە راست نییە. لە فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ دا هەروەک چۆن سنوری هزری نییە، هیچ سنورێک لەناو گەلانیشدا نییە."
قەندیل ڕۆژئاوا دەڵێت کە هەڵوێستی نەتەوەپەرستی دەوڵەتانی تورکیا، عێراق و سوریا هەڵەن، بۆیەش دەوڵەتان ناتوانن نوێنەرایەتی ئازادی گەلان بکەن. بەم شێوەیە کۆتایی بە قسەکانی هێنا،"نوێنەرایەتی ئازادی لە هزر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆدایە و لە هێڵی شەهیدانی شۆڕشدایە. وەک گەریلانی پەکەکە ئێمە ئێستا لە گەڕان بەدوای ڕاستی و ئازادیداین کە گەلانی ژێردەستە ئازاد بکەین."
'ژیانی ئازاد بە تێکۆشان بەدی دێت'
عەزیز قائیم گەریلای هەپەگە کە لەساڵی ٢٠٢٠ بەشداری ڕیزەکانی گەریلادا کردووە لەبارەی سیاسەتی دەوڵەتی فاشیستی تورک قسەی کرد. بە تایبەتی وەک عەرەبێکی عێراقی ئاماژەی بە ژزر و ڕامانەکانی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد کرد و وتی،"بە ڕەنجی ڕێبەر ئاپۆ شۆرشی ڕۆژئاوای کوردستان بەرپا بوو و لەسەر بناغەی بیردۆزیەکانی ڕێبەر ئاپح کۆمەڵگا خۆی رێکخستەوە."
گەریلا عەزیز قائیم وتیشی کە ئازادی ڕاستەقینەی لەناو پەکەکەدا بینیەوە و ئەوەی بەم شێوەیە پێناسە کرد. گرنگ ئەوەیە کە ئازادی لە مێشکدا دروست ببێت و مرۆڤ خۆی لە عەقڵیەتی دەسەڵاتدار رزگار بکات. بۆیەش پێویستی بە تێکۆشانێکی بەهیز هەیە. ئەوانەی دەیانەوێت بە شێوەیەکی ئازاد بژین و ئازادی پێشکەش بکەن پێویستە ڕوو لە ڕیزەکانی پەکەکەدا بکەن."
'لە جەنگی حەفتانیندا گورزی گەورەیان بەرکەوت'
گەریلا ڕۆهات فاراشتنیش کە خەڵکی شاری سێرتە لەبارەی جەنگی حەفتانین قسەی کرد و وتی،"سوپای تورک بێچارە بووە. ئەمڕۆ بە پێشەنگایەتی گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار، تەکنیکی پێشکەوتووی ناتۆ تێکشکێنراوە و لەسەر بناغەی سەرلەنەوێ بنیاتنانەوە، گەریلاکان گورزی گەورە لە سوپای تورک دەدەن. گەلانی هەرێمەکە شایەدی ئەوەن کە جارێکیتر سوپای تورک لە سەندرۆمی شکستی جەنگی حەفتانیندا دەژین و دەروونی سوپای تورک تێکچووە."
'ئیرادەی بەرخۆدان لە تەکنیک بەهێزترە'
ڕۆژهای چەمچەماڵ گەریلای باشووری کوردستانیش کە لە ساڵی ٢٠١٤دا بەشداری لە ڕیزەکانی گەریلادا کردووە قسەی کرد و ئاماژەی بە تەکنیکی سوپای تورک کرد کە لە هێرشەکاندا بەکاری دەهێنێت و وتی،"دوژمن متمانەی زۆر بە تەکنیکی خۆی هەیە، بەڵام گەریلا بە بەرخۆدانی خۆی ئەو متمانەیەی دوژمنی تێکشکاندووە. لەبەرانبەر هەموو هەوڵەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بەرخۆدانێکی گەورە هەیە. ئەو بەرخۆدانەی گەریلا و گەل کاریگەریەکی گەورەشی دروست کردووە. بە تایبەتی گەلی باشووری کوردستان پێویستە لە مێژوو و ڕاستی کورد و کوردستان قوڵ ببنەوە. هیوادارم گەنجانی باشووری کوردستان زۆردەستی قبوڵ نەکەن و ڕاپەڕن و بە بەهێزی بەشداری لە ڕیزەکانی گەریلادا بکەن."
ف.ق