«بەرخۆدانی ڕێبەر ئاپۆ و عەفرین، گۆشەگیریی ئیمرالی و هێرشی سەر عەفرین تێكدهشكێنێت»
كۆنسهی سهرۆكایهتیی گشتیی کەجەکە، ڕایگەیاند: بەرخۆدانی ئیمڕاڵی و بەرخۆدانی ئێستای عەفرین، شکستی بە پیلانگێڕیی نێودەوڵەتیی ١٥ی شوبات هێناوە.
كۆنسهی سهرۆكایهتیی گشتیی کەجەکە، ڕایگەیاند: بەرخۆدانی ئیمڕاڵی و بەرخۆدانی ئێستای عەفرین، شکستی بە پیلانگێڕیی نێودەوڵەتیی ١٥ی شوبات هێناوە.
كۆنسهی سهرۆكایهتیی گشتیی كۆما جڤاكێن کوردستان – کەجەکە، بهبۆنەی ١٥ی شوبات/٢٦ی ڕێبەندان، ساڵڕۆژی پیلانگێڕیی نێودەوڵەتی دژی ڕێبەری گهلی كورد عهبدوڵا ئۆجالان، سڵاوی خۆی ئاراستەی بهرخۆدانی عەفرین و بەرخۆدانی ١٩ساڵەی ئۆجالان لە گرتووخانەی ئیمرالی دهكات. ههروهها كهجهكه ئیدانهی دەوڵەتە بەشداربووەکانی ئەو پیلانگێڕییه دهكات و وەک «ڕووڕەشانی مێژوو» ناویان دهبات.
«بە ڕفاندنی ڕێبەر ئاپۆ، بە تەمای لەنێوبردنی بزووتنهوهی ئازادیی کوردستان بوون، بەڵام پاش تێپەڕبوونی ١٩ساڵ ئاشکرابووە کە هەڵەیان کردووە. ڕێبەر ئاپۆ، زیندانی کردە شوێنێک بۆ بەرخۆدان و گەڕان بەدوای ڕاستییەکاندا. ڕێبەر ئاپۆ، بە لێکدانەوەی بابەتیانەی مرۆڤایەتی، لەوانە سیستەمی پیاوسالاری و کۆمەڵگەی چینایەتی، لە گرتووخانەی ئیمرالییەوە، ئهلتهرناتیڤی خۆبەڕێوەبەرییەکان و تیۆری «نەتەوەی دێموکرات»ی خستەڕوو و بەو شێوەیە گیانێکی تازەی بە بەر ژنان و هەموو گەلانی ئازادیخوازانی ناوچەکەدا كردهوه. گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە لە ٢٠١١وە سەرنجی جیهانی بۆ بۆچوونەکانی ڕێبەر ئاپۆ ڕاکێشا و ئاکامەکانی ئەو بۆچوونانەیان بە باشی لە کانتۆنەکانی ڕۆژئاوا و چۆنیەتی فۆڕم پێدانی فێدراسیۆنی باکووری سووریادا دیت.»
لە درێژەی بەیاننامەکەی كۆنسهی سهرۆكایهتیی گشتیی کەجەکەدا هاتووە: بەرخۆدانی ڕێبەر ئاپۆ لە ئیمرالی، تێکۆشانی گەریلا، خۆڕاگریی گەلی کورد و دۆستانی نیونەتەوەیی، ڕێگهی بۆ بهدیهێنانی ئاشتەوایی لە ناوچەکەدا کردەوە و پڕۆژە و سیاسەتی هێزە نێودەوڵەتییەکانی کە بەدوای بەگژیەکداکردن و لاوازکردنی پێکهاتە ئەتنیکییەکانی ناوچەکە و پارچەکردنیانەوە بوون، تێکدا.
«ترسی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە بیرۆکەکانی ڕێبەر ئاپۆ، وایکردووە کە چاویان لەسەر پێشێل کردنی مافە نێودەوڵەتییەکان لە گرتووخانەی ئیمرالیدا داخەن و هەتا ئێستاش ڕێبەر ئاپۆ لە زینداندا بهێڵنەوە. ماوەی ٧ساڵە کە ڕێگە بە پارێزهرانی ڕێبەر ئاپۆ نادرێت کە چاویان پێی بکەوێت. ئەوە ساڵ و نیوێکیشە، هیچ چاوپێکەوتن یان پەیوەندییەک لهگهڵ سەرۆک ئاپۆ ئەنجام نەدراوە. بەڵام ڕێکخراوە پەیوەندیدارە نێودەوڵەتییەکان و لە سەرووی هەموویانەوە ڕێکخراوی پێشگرتن لە ئەشکەنجەی ئەورووپا - سی پی تی، بێدهنگییان هەڵبژاردووە. تەنانەت لە وڵاتانێکی وەکوو ئەڵمانیا کە ناڕەزایەتی زۆری لەسەر ئەو بابهته تێدا بەڕێوە دەچێ، وێنەی ڕێبەر ئاپۆ و لۆگۆی هێزە شۆڕشگێڕەکانی ڕۆژئاواش لهژێر ناوی تیرۆریزم قهدهغه کرداوە.»
کەجەکە لەو بەیاننامەیەدا ڕایگهیاندووه: زەختی زۆر لەسەر ڕێبەر ئاپۆ لە دوورگەی ئیمراڵی و پەلامار و هێرشی ئەردۆغان – باخچەلی لە دژی عەفرین و ڕۆژئاوا، قۆناغێکی نوێی هێرشەکانە بۆ ڕێگری کردن لە چهسپاندنی پڕۆژەی فێدراسیۆنی دێمۆكراتیی باکووری سووریا. ئەو هێرشانەش هەروەک پیلانگێڕیی ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ شکست دێنن. بەرخۆدانی ڕێبەر ئاپۆ لە ئیمرالی و هێزە شۆڕشگێڕەکان لە عەفرین، ئەو هێرشانە تێکدەشکێنێت. بەرخۆدانی کۆبانێ سەرەتایەک بوو بۆ کۆتایی هاتنی داعش، بەرخۆدانی عەفرین-یش کۆتایی پێهێنانی دەسەڵاتی فاشیستی ئێستای تورکیا و کۆتایی هاتنی گۆشەگیری ئیمرالییە.