بەرخۆدانی گەل لە ئامەد بەردەوامە

کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییەکانی گەل و پارلمانتارانی هەدەپە لەدژی داگیرکردنی شارەوانییەکانی ئامەد، وان و مێردین بەردەوامە، گەل شەقامەکان چۆڵ ناکەن.

وتەبێژی گروپی هەدەپە سارۆخان ئولووچ و پارلمانتارران  گارۆ پایلان، مەرال دانیش بەشتاش، هوشیار ئوزسۆی، ڕەمزییە توسوون، سەمرا گوزەل، و مووسا فارسوگوولار لەبەردەم بینای شارەوای گەورەی ئامەد کۆبوونەوە. لەماوەیەکی کەم دا ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتیان لە دەوریان کۆبوونەوە.

سەلجوق مزارکل هاوشارەوانی شاری ئامەد کە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە لە کارەکەی دوور خراوەتەوە، دوای ماوەیەک بەشداری چالاکی گەل بوو و لە مەیدانەکەدا ئامادەبوو. جەماوەر بە درووشم و چەپڵەرێزان پیشوازییان لە مزاراکل کرد. گەل بەردەوام درووشمی " ئامەد هی ئێمەیە" و " بژی بەرخۆدانی ئامەد"یان دەوتەوە.

چاوەڕوان دەکرێت کە ئەمڕۆ هەدەپە ڕاگەیەنراوێک بۆ ڕای گشتیی بڵاوبکاتەوە.

هەدەپە لە ڕۆژی ١٩ی ئاب/٢٨ی گەلاوێژ کە شارەوانییەکانی گەل لەلایەن ڕژیمی ئاکەپەوە دەستیبەسەردا گیراوە، بەردەوام لەچالاکییدان و شەقامەکانیان چۆڵ نەکردووە.

ئەمڕۆ لە ٥هەمین ڕۆژی داگیرکردنی شارەوانییەکانی ئامەد، مێردین و وان، لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە و دانانی قەیومەکان، نارەزاییەتییەکان بەردەوامە  گەل و پەرلەمانتارانی هەدەپە لە بەردەم شارەوانی ئامەد کۆبوونەوە.

سەرەڕای ئەوەی بینای شارەوانی ئامەد و دەوروبەری لەلایەن پۆلیسی تورکەوە گەمارۆ دراوە، بەڵام خەڵک بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتییان ڕوو لەو شوێنە دەکەن و ژمارەیان لە بەردەم شارەوانی ژئامەد زیاد دەبێت.

ک-ش