بەرەی نیشتمانی بڕیارەکەى ئەمریکاى ئیدانە کرد

بەرەی نێشتمانی لە راگەیاندراوێکدا بڕیارەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکای لە دژی سێ شۆڕشگێڕی پەکەکە (جەمیل بایک، موراد  قەرەیلان و دوران کاڵکان) ئیدانە کرد. دوا دەکەن هەموو لایەن و کەسایەتی و هێزە ئازادیخوازەکان بە ئاشکرا لە دژی ئەو بڕیارە   بوەستنەوە.

بەرەی نێشتمانی دژی بڕیاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە خه‌ڵاتكردنی ئەو کەسەی شوێنی سێ پێشه‌نگه‌كه‌ی بزووتنه‌وه‌ی ئازادیی گه‌لی كورد جه‌میل بایك، موراد قه‌ره‌یلان و دوران كاڵكان ئاشكرا بکات، ڕاگەیاندراوێكی بڵاوکردەوە.

 لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە، وەک بەرەی نیشتمانی دژی داگیرکاری رایدەگەیەنین ئەم بڕیارەی ئەمریکا، وڵاتی تورکیا زیاتر هاندەدات بۆ سەرکێشی و ملهوڕی لە پێشێلکردنی مافی گەلان و مافی مرۆڤ و شەڕانگێزی.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەمریکا لە جیاتی ئەوەی هەوڵی ئازادکردنی ئەو سەدان پەرلەمانتار و سەرۆک شارەوانی و رێبەر و ئازادیخوازە  بدات کە لە زیندانە تاریکەکاندان، لەجیاتی هاندانی تورکیا بۆ دەستکردنەوە بە پرۆسەی ئاشتی لەنێوان گەلی کورد و دەوڵەتی تورکیا، بەم جۆرە بڕیارە دەرفەت دەدەن کێشەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست قوڵتر ببێتەوە.

بەرەی نیشتمانی لە کۆتایی راگەیاندراوەکەیدا، داوای لە هەموو لایەن و کەسایەتی و هێزە ئازادیخوازەکان کردووە بە ئاشکرا دژی ئەو بڕیارە بوەستنەوە. داواش بۆ یەکڕیزیی نیشتمانی و هاوهەڵوێستی هەموو لایەنە کوردستانییەکان دەکەن لەپێناو راگرتنی ئەو  زوڵمەی لەسەر گەلی کورد و بزووتنەوەی ئازادیخوازیی کوردستان هەیە.

ر.م