بهسێ هۆزات، هاوسهرۆكی دهستهی بهڕێوهبهری كۆما جڤاكێن كوردستان - كهجهكه بهبۆنهی ساڵیادی پیلانگێڕیی نێودهوڵهتیی ١٥ی شوبات\٢٦ی ڕێبهندان، لێدوانێكی بۆ ئاژانسی ههواڵی فورات دا:
بهسێ هۆزات ڕایگهیاند: پیلانگێڕیی ١٥ی شوبات/٢٦ی ڕێبەندان لە دژی ڕێبەر ئاپۆ، بۆ لەنێوبردنی ڕێبەرایهتی و پەکەکە بوو.
«ئەو پیلانگێڕییە سەری نەگرت بەڵام هەتا ئێستاش و دوای ١٩ ساڵ هەر بەردەوامە. ڕێبەر ئاپۆ، گەلی کورد و بزووتنەوەکەمان، بە تێکۆشانی خۆیان شكستیان به پیلانگیڕییەکه هێنا، بەڵام دەولەتی تورکیا و هێزە داگیرکەر و خۆسەپێنەکان، هەر جارە و بە شێوەیەک لە هەوڵی بەئەنجام گەیاندنی ئەو سیاسەتەی خۆیانن.»
هۆزات ئاماژهی بۆ ئهوه كرد: هێرش بۆ سەر عەفرین هەر لەو چوارچێوەیەی ئهو پیلانگێڕییه نێودهوڵهتییه دایه. سیاسەتی فاشیستی تورکیا هەر تایبەت بە باکووری کوردستان نییە و هەموو کوردستان دەگرێتە خۆی. دەیانەوێ لە ههموو شوێنێک دهستكهوتی کوردان لەناوبەرن و کوردەکان ناچاری تەسلیمبوون بکەن. لە ٦ساڵی ڕابردوودا بە سوود وەرگرتن لە چەتەکانی داعش و نووسرە، هێرشیان کردە سەر ڕۆژئاوا. کاتێک ئەو گرووپە چەتانە لە شەڕ لەگەڵ هێزەکانی یەپەژە/یەپەگە/هەسەدە لەناوچوون، ئێستا سوپای تورکیا بۆخۆی ڕاستەوخۆ هاتۆتە پێش و دەیەوێ باکووری سووریا داگیر بکات.
بەسێ هۆزات، دهربارەی گۆشەگیریی تووندی سەر ئۆجالان و پچڕانی هەموو پەیوەندییەک بە ئیمرالییەوە، ڕایگەیاند: دەیانەوێ بەو شێوەیەیه ڕێ لە ڕامان و ڕێنوێنییەکانی ڕێبەر ئاپۆ بگرن. ڕێبەر ئاپۆ، ماوەی ١٩ساڵە لە گۆشەگیرییەکی توونددا ڕاگیراوە. ئەو ڕەفتارەی لە دژی ڕێبەر ئاپۆ، بە چاودێری هێزە نێودەوڵەتییە بەشدارەکانی پیلانگێری ١٥ی شوبات ئەنجام دەدرێت، لە کاتێکدا کە هەموو جیهان بەباشی لە پڕۆژە و بۆچوونەکانی ڕێبەر ئاپۆ لە باکووری سووریا گەیشتووە کە چۆن لەلایەن هێزە دێمۆكراتی و شۆڕشگێڕەکانەوە پێشوازی لێدەکرێت. دەیانەوێ ئەو هیوایەی گەلانی بندەست لەناوبەرن.
«کورد بەرەی تێکۆشانی خۆی بەرفرەوانتر کردووە و بە بەرزکردنەوەی ئاستی تێکۆشان، دهستكهوتی زۆری بەدەست هێناوە. ئێستا عەفرین بەرەی ڕاستەقینەی ئەو شەڕەیە. هێزە نێودەوڵهتییەکانی وەک ئهمهریكا، ڕووسیا و ڕژێمی سووریا-ش، بەشداری ئەو شەڕەن و بۆ پاراستنی بەرژەوەندییە سیاسیی و ئابوورییەکانیان، هاوکاری تورکیا دەکەن. لێرەوە بە ڕاشکاوی پێیان ڕادەگەیەنین کە بەرخۆدانی گەلی ئێمە ئەو هێرشانە تێکدەشکێنێت. هەروەک دەبینن عەفرین لە بەرامبەر داگیرکاری تورکیا وەستاوەتەوە و سەربەرزانە خۆڕاگری دەکات.»
هۆزات، لە درێژەی قسەکانیدا وتی: زیاتر لە ٢٠ ڕۆژە ئەو هێرشانە بەردەوامە، بەڵام چ ئەنجامێکیان بهدهست خستووە؟ لەسەر سنوور لە زۆنگاودا گیریان خواردووە و نازانن چۆن لێی بچنەوە دەرێ. حکوومەتی تورکیا، تەنگاو بووە و تووشی قەیرانی زۆر قووڵ بووەتەوە، هەر بۆیە بۆ ڕزگارکردنی خۆی پەلاماری هەموو شتێک دەدات.
بەسێ هۆزات، هاوسەرۆکی دهستهی بهڕێوهبهری کەجەکە، ڕاشیگهیاند: پڕۆژەکەی ڕێبەر ئاپۆ لە عەفرین بە کردەیی کراوە. کەواتە دەتوانین بڵێین کە ئەو هێرشە لە دژی پڕۆژەکانی ئۆجالانە. ئەو سیستەمە دێمۆكراتییهی کە لە ڕۆژئاوا و باکووری سووریا بنیات نراوە، هەمان پڕۆژەی «نەتەوەی دێمۆكرات»ی ڕێبەر ئاپۆیە کە ڕزگاری گەلان و ژنان به بنەما دەگرێت. هەر بۆیە هێرشی سەر عەفرین و زەخت و گوشاری سەر ڕێبەر ئاپۆ، درێژکراوەی هەمان سیاسەتی تەسلیم کردنی کوردە. بەڵام پێویستە ئەوە بزانن کە تێکۆشانی ئازادیخوازی ئێمە، سنوورەکانی کوردستانی تێپەڕاندووە و بۆتە بەرەی ئازادی و دادپەروەری لە ڕۆژهەڵاتی ناویندا.