بەهۆی تەقینەوە لە کەرکوک ١١ کەس بریندار بوون

لە شارى کەرکوکى باشوورى کوردستان دوێنێ شەو لە چەند شوێنێک تەقینەوە روویاندا و بەهۆى ئەو تەقینەوانە ١١ کەس بریندار بوون، کە یەکێکیان منداڵە.

ئەفراسیاو کامیل وتەبێژى پۆلیسى کەرکوک رایگەیاند، ٤ تەقینەوە لە کەرکوک روویاندا و ئامانج لە تەقینەوەکان بڵاوکردنەوەى ترس و تۆقاندنى هاووڵاتییان بووە.

وتەبێژى پۆلیسى کەرکوک راشیگەیاند، لە گەڕەکى شۆریجە لە نزیک نەخۆشخانەى منداڵان و لە نزیک بەنزیخانەى شۆریجە ٣ بۆمبى دەستکرد و نارنجۆک تەقێنراونەتەوە و بەو هۆیەوە ٩ کەس برینداربوون.

بەپێى زانیارییەکان بەهۆى تەقینەوەکانەوە بە گشتى ١١ کەس برینداربوون، کە یەکێکیان منداڵە.

https://anfsorani.com/%DA%A9%D9%88%D8%B1%D8%AF%D8%B3%D8%AA%D8%A7%D9%86/%D8%AF%DB%95%D9%88%DA%B5%DB%95%D8%AA%DB%8C-%D8%AA%D9%88%D8%B1%DA%A9%DB%8C%D8%A7-%DA%AF%D8%B1%D9%88%D9%BE%DB%8E%DA%A9%DB%8C-%DA%86%DB%95%DA%A9%D8%AF%D8%A7%D8%B1%DB%8C-%D9%84%DB%95-%DA%A9%DB%95%D8%B1%DA%A9%D9%88%D9%88%DA%A9-%D8%AF%D8%A7%D9%85%DB%95%D8%B2%D8%B1%D8%A7%D9%86%D8%AF%D9%88%D9%88%DB%95-4053

ر.م