ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی شەهادەتی هەردوو گەریلاکان راگەیەنراوێکی بڵاو کردەوە.
راگەیەنراوی هەپەگە بەم شێوەیەیە:
"دەسەڵاتداری فاشیستی ئاکەپە/مەهەپە بۆ ئەوەی کورد قڕبکەن هەموو دەرفەتەکانی دەوڵەت بەکاردەهێنن و لەدژی گەلی کورد شەڕێکی گشتی بەڕێوەدەبەن. بەهۆی داواکاری دەسەڵاتی فاشیست هەر ڕۆژ شەڕ ڕوودەدات. لەبەرامبەر داگیرکەری دوژمن، هیزەکانمان گەریلا هەم بە بەرخۆدانی و هەم بە ڕوحێکی فیداکاری چالاکی ئەنجامدەدەن و گورزی قوڕس لە دوژمن دەدەن.
ڕۆژی ٤ی تشرینی یەکەم لە ناوچەی پیلەموری دێرسم د ناڤبەرا هێزەکانمان و سوپای تورکی داگیرکەردا شەڕ ڕوویدا. لە شەڕدا ژمارەیەکی زۆر سەربازی دوژمن کوژران و بریندارکران ، بەڵام ژمارەیان نەزانرا. لەو شەڕەدا چیچەک بۆتان ئەندامی دەستەی فەرمانداری یەژاستار و هەپەگە و ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە و هاوڕێمان دڵگەش بۆتان تا دوا گولە بە قاڕەمانی شەڕیان کرد و شەهید بوون. سەرەخۆشی لە خانەوادەی بەڕیزی چیچەک بۆتان و دڵگەش بۆتان دەکەین و سوێند دەخۆین داواکاری شەهیدان جێبەجێ بکەین.
ناسنامەی هاوڕێکانمان کە شەهید بوون بەم شێوەیەیە:

نازناو: چیچەک بۆتان
ناو و پاشناو: هاجەر کایا
شوێنی لەدایکبوون: ئێلح
ناوی دایک و باوک: هایفە و عەبدوڵلا
شوێن و کاتی شەهادەت: دێرسم / ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩

نازناو: دڵگەش بۆتان
ناو و پاشناو: مەهدی کاپلان
شوێنی لەدایکبوون: جۆلەمێرگ
ناوی دایک و باوک: سائیمە و موحسین
شوێن و کاتی شەهادەت: دێرسم / ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩
چیچەک بۆتان: لە تێکۆشانی ٢٨ ساڵدا بەرپرسیاریەکی گرنگی جێبجێکرد
هەڤاڵمان چیچەک بۆتان لە ناوچەی بشێری ئێلح کە خاوەندی مێژوویەکی قوڵ و بەرخۆدانە، لەناو کلتوری بنەماڵەیەکی وڵاتپارێزدا گەورە بووە و ١٩٩١ بەشداری لە ڕیزەکانی تێکۆشاندا کردووە، کاتێک لە کوردستان سەرهەڵدان و بەرخۆدان گەش ببوو، هەڤاڵمان چیچەک بۆتان لەگەڵ ژمارەیەک لە خزمەکانی بە گەنجی بەشداری لە تێکۆشان کرد. هەڤاڵ چیچەک بۆتان لە ژیانی تێکۆشانی ٢٨ ساڵان دا لە بۆتان و ژمارەیەک ویلایەتی تری هەرێمی پاراستنی میدیا، وەک فەرماندەیەکی بڕیارگای ناوەندی ئەرک و بەرپرسیاری جێبەجێ کردووە.
وەک میلیتانێکی پێشەنگ لە مێژووی ئێمەدا جێی خۆی کردەوە
هەڤاڵمان چێجەک بۆتان بەشذاری لە پرۆسەی سەرهەڵدان، ئارتێشبوونی ژن، پرۆسەی گەشەدانی تەڤگەری ئازادی ژن بووە و لە ناوچەی سەخت ژیاوە و ئەزموونێکی زۆری بەدەستهێنا. ژیانی تێکۆشانی ٢٨ ساڵی هەڤاڵ چیچەک بووە بە کورتەی ئارتێشبوونی ژنان. لە پرۆسەی ئارتێشبوونی ژنەوە تا ساتی شەهیدبوونی، بە فیداکاری، بوێری و دیسیپلین یەکێک لە فەرماندارە پێشەنگەکانمان بوو.
لە فەرمانداربوونی ژندا، لە گەشبوونی تاکتیک و شەڕدا بووە خاوەند هەڵوێستێکی بوێر و پەرفۆرمانسێکی سەرکەوتوو. بە ئەزموونەکانی لە ساڵی ٢٠١١ و ٢٠١٢ دا لە ویلایەتی خواکورد کە شەڕی شۆڕشگیری گەل تێیایدا ڕوویدەدا، ئەرکی فەرمانداری هەڵگرت. لەو پڕۆسەیەکدا لە چوارچێوەی هەنگاوی شەهید چیچەک و شەهید عەلیشێردا ڕیزە چالاکی زۆری ئەنجامدا و یەکێک لە فەرماندەکانمان بووە کە ڕەنجێکی زۆر کێشاوە. هەڤاڵمان چیچەک بە تایبەتمەندیە فەرماندەیەکەی، لەناو تێکۆشاندا پێشکەوت و لە سەردەمە سەختە و کریتیکەکاندا بەرپرسیاری هەڵگرت.
لەو چوارچێوەیەدا لە فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی یەژاستاردا ئەرکەکانی جێبەجێ کردووە و خاوەن هەڵوێستێکی بەهێز بوویە. هەڤاڵمان چیچەک بۆتان ژیری لە فەرماندەیی سەربازی، ئەزموون و ئایدۆلۆژیا و رێکخستنەکەی بە سەرکەوتوویی ئاوێتەی یەکتری کرد و وەک ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە بەرپرسیاری خۆی بەجێهێنا. هەڤاڵمان چیچەک بە گەنجی ڕەنجێکی زۆری کێشا و هەموو هاوڕێکانی خۆش دەویست و رێزی لێدەگرتن و وەک مامۆستایەک هاوڕێکانی فێر دەکرد. هەڤالمان چیچەک بە تایبەتمەندیە شۆرشگێریەکەی یەکێک لە میلیتان و فەرمانداری پێشەنە و لە مێژووی تێکۆشانی ئێمەدا جێی خۆی کردووەتەوە.
دڵگەش بۆتان: گەریلایەکی فیداکار
هەڤاڵمان دڵگەش بۆتان لە جۆلەمێرگ لەدایک بووە و ڕاستی دوژمنی باش دەزانی و لەنزیکەوە شایەدی سیاسەتی قڕکەر و فشاری دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لەسەر گەلی کورد بووە. هاوڕێ دڵگەش سیاسەتی دوژمنی لەسەر گەلی کورد قبوڵ نەکرد و ساڵی ٢٠١٤ بەشداری لە ڕێزەکانی گەریلادا کرد. هەڤاڵمان دڵگەش کە بە نرخی کوردایەتی پاک گەورە بووە، بۆ ئەوەی لەدژی هێرشی دوژمن خۆی ببێتە ولامێک، لەو ڕۆژەوەی بەشداری لە ڕیزەکانی گەریلادا کرد، هەوڵیدا خۆی بەرەوپێشەوە بەریت. لە ناو هاوڕێکانیدا بە خەباتکار و فیداکاریەکەی دەناسرایەوە. هەڤاڵمان دڵگەش بۆ ئەوەی تۆڵەی هەموو مرۆڤێک و هەڤاڵە شەهیدەکانی بکاتەوە، بە داواکاریەکی گەورە تێکۆشانیکرد و لە ویلایەتی دێرسم یەکێک لەو هەڤاڵانەمان بوو کە گورزێکی گورەی لە دوژمندا.
لەم قۆناغە مێژووییەدا کە هیرش و پیلانگێری نیودەوڵەتی لەبەرامبەرمان هەیە، لەسەرەتادا یادی هاوڕێ چیچەک دەکەینەوە و لە سەر بناغەی دەستکەوتەکان لە گەڵ ڕێبەرایەتی ئازاد، یادی هەموو شەهیدەکانمان دەکەینەوە.
ف.ق