ته‌ڤگه‌ری ئازادی؛بەرەی دیموکراتی تاکە چارەسەرە بۆ هه‌رێم كوردستان
تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستان لە سەر دۆخی چەق بەستووی باشووری کوردستان لە بەیان نامێکدا هەڵوێستی فەرمی خۆی بۆ ڕای گشتی خستە ڕوو.
تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستان لە سەر دۆخی چەق بەستووی باشووری کوردستان لە بەیان نامێکدا هەڵوێستی فەرمی خۆی بۆ ڕای گشتی خستە ڕوو.
تەڤگەری ئازادی داوا ئەکات له هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌یه‌كی دیموكراتی پێكبهێنرێت وله‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نێكی كاتییه‌وه به‌ڕێوه ببرێت و ڕێگا بكاته‌وه له‌به‌رده‌م هه‌ڵبژاردنێكی بێ ساخته‌كاری.
لە بەیان نامەکەی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستاندا ئاماژە بە خڕاپی ونالە باری دۆخی هەرێمی کوردستان و ئەو قەیرانانەکراوە کە بەرۆکی گەلی باشووری گرتووەتەوە.
لە بەشێک لە بەیان نامەکەدا هاتووە؛
دۆخی هه‌رێمی كوردستان تادێت خراپتر ده‌بێت و كێشه‌كان له قه‌یران زیاتر بوونه ته گێژاو، به‌تایبه‌تی كێشه‌كانی نێوان عێراق و هه‌رێمی كوردستان، موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران وه‌ستانی پڕۆژهئابووریهكان و نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری، تێكچونی سیسته‌می په‌روه‌رده‌و خراپ بوونی بواری ته‌ندروستی وئاوو كاره‌باو ڕێگاوبانه‌كان، ڕه‌وشی كاسبكاران و بڵاوبوونهوهنهی ماده‌ی هۆشبه‌رو خراپ به‌كارهێنانی ڕاگه‌یاندن به‌تایبه‌تی میدیاکانی ژێر هێزمونی ده‌سه‌ڵات بۆته ئامرازێكی ده‌ستی داگیركه‌ران بۆ تێكچونی شیرازه‌ی كۆمه‌ڵگه‌و هه‌ڵوه‌شانی كلتوری ڕه‌سه‌نی گه‌له‌كه‌مان .
لە بەشیکی دیکە لە بەیان نامەکەدا تیشک خراوەتە سەر ناڕونی داهاتووی سیاسی هەرێمی کوردستان و نەبونی ئیرادیکی سەربەخۆ بۆ بەڕێوە بردنی هەرێم و دەستێوەردانی وڵاتە هەرێمییەکان لە ناو کار‌و باری هەرێمی کوردستاندا.
لە بەیان نامەکەدا ئاماژە بە ده‌سه‌ڵاتی ئێران و توركیا له‌سه‌ر باشوری كوردستان ئەکات؛کە ئێستا له‌هه‌ركات زیاتر باشووری كوردستان داگیركراوه، بۆردومانی ناوچه‌كانی باشوری كوردستان له‌لایه‌ن توركیا‌و ناوچه‌كانی شارباژێڕ به‌هاوبه‌شی له‌لایه‌ن ئێران و توركیاوه وهێرشهكانی توركیا له‌ناوچه‌كانی برادۆست و بێ وه‌ڵامی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی كوردستان و بێ ده‌نگی حكومه‌تی عێراق نیشانی ئه‌دات پیلانێكی گشتگیر هه‌یه‌و ئه‌و بێ ده‌نگیه‌ش پشتگیرییه له‌و پیلانگێڕییه،
لە بەشێکی دیکەی بەیان نامەکەدا لەسەر بێچارەیی ونەدۆزینەوەی رێگە چارە بۆ دۆزینەوەی ڕێگە چارەیک بۆ کێشەکان هاتووە؛
دەسەڵاتدارانی هەرێم به‌هۆی زیاتر پشتبه‌ستن به‌داگیركه‌ران هیچ ئیراده‌یه‌كیان نییه و دوای ٢٧ ساڵ له‌حكومڕانی ئێستا له دواخاڵی لاوازیدایه و هه‌ر ڕۆژ له‌ده‌رگای داگیركه‌رێكی كوردستان ئه‌ده‌ن و له‌ده‌ره‌وه‌ی باشوری كوردستان بۆ چاره‌سه‌ری ده‌گه‌ڕێن نه‌ك له‌ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌یانه‌ویت له‌ڕێگه‌ی عێراقه‌وه گرێكوێره‌ی چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بكه‌نه‌وه، ئه‌وه‌ش خۆدزینه‌وه‌و هه‌ڵهاتنه له‌و بێ چارهییهی كه‌هه‌موو حیزبه‌كانی ده‌سه‌ڵات لێی به‌رپرسیارن.
لەبەشێکی دیکە لە بەیان نامەکەی تەڤگەری ئازادی هاتووە ؛له‌ئێستاد به‌ره‌یه‌كی دیموكراتی ئۆپۆزسیۆنی ناو گه‌ل بۆ باشووری كوردستان پێویستیه‌كی هه‌نوكه‌ییه‌و ئه‌وه‌ش ئه‌ركی ئێمه‌و ته‌واوی خه‌ڵكی دیموكرات و دڵسۆز‌و خه‌مخۆری گه‌له‌كه‌مانه، ده‌بێت ئه‌و راستیه‌ش بزانین ئه‌و هێزو لایه‌نانه‌ی خۆیان به‌ئۆپۆزسیۆن نیشان ده‌ده‌ن ئه‌وان ئۆپۆزسیۆنی ده‌سه‌ڵات خوازن و ناتوانن نوێنه‌رایه‌تی ده‌نگی ناڕه‌زایی خه‌ڵك بكه‌ن و وه‌ڵام دەری داخوازییه‌كان بن، له‌ئه‌گه‌ری گه‌یشتن به‌ده‌سه‌ڵات هه‌موو چاره‌سه‌ریه‌كان فه‌رامۆش ده‌بن.
لە کۆتایی بەیان نامەکەی تەڤگەری ئازادی بۆچاره‌سه‌ری دۆخی هه‌رێمی كوردستان و ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان و ڕزگاربوونی گه‌له‌كه‌مان له‌و باره ناهه‌مواره، بانگه‌وازی له‌گه‌ل و ته‌واوی پێكهاته‌كانی ناوچه‌كه‌و هێزه دیموكراتی خوازه‌كان ئەکات هێزو توانایان بخەنەگەڕ بۆ چاره‌سه‌رییه‌كی ڕیشه‌یی.