تیرۆری دەوڵەتی تورک لە سێرت: ٨ کەس زیندانیکران

هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە شاری سێرت لە باکووری کوردستان ٨ کەسیان زیندانیکرد، کە ئەندامانی ئەنجوومەنى گشتیی هەدەپەى سێرتیشیان لە ناودایە.

لە سێرت لە ١٩ی ئاب دا و لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەى داواکاری گشتیی کۆماری ئەندامانی ئەنجومەنى گشتیی شاری سێرتی هەدەپە خەدیجە تای و سەبری تای و هەروەها هاووڵاتییان بەحری بەشتاش، فایەق تاش، خەیرەدین باتور، ئیدریس ئیلهان، مەدەنی ئایدن و زەکی ئەردەمجی دەستگیرکرابوون.

ئەو کەسانە لە دواى لێکۆڵینەوە و وتە لێوەرگرتن لێیان لە ئاسایشەوە رەوانەى دادگای سێرت کران. داواکاری گشتی و دادوەر بە پاساوی ئەوەى ئەو ٨ کەسە "ئەندامی رێکخستنن" سزای زیندانیکردنی بەسەردا سەپاندن و رەوانەى زیندانیان کردن.

ژ.ت