تەرمی حەسەن کۆرهان گەریلای هەپەگە بەخاکسپێردرا

تەرمی ئەحمەد کۆرهان گەریلای هەپەگە کە ١٧ی کانونی یەکەمی ٢٠١٩ لە ناوچەی دێرکی میردین شەهید ببوو، دوای ٨ مانگ لە ئاشکرابوونی پشکنینی دی ئێن ئەی لە قۆسەر بەخاکسپێردرا.

لە ١٧ی کانونی یەکەمی ٢٠١٩دا لە هەرێمی عەیندیبلی نێوان گوندی شێبی سەرووی ناوچەی دێرک و شێبی ناوچەی شەمرەخی مێردین شەڕ دروست بوو. لە شەڕدا ٤ گەریلای هەپەگە شەهید بوون. تەرمی دووانیان لە لایەن خانەوادەکان وەرگیرایەوە، دوو تەرمی تر لە گۆڕستانی بێکەسانی ناوچەی ئارتوکلو بەخاکسپێردران. ناسنامەی تەرمێک دوای پشکنینی دی ئێن ئەی ئاشکرا بوو.

تەرمی ئەحمەد کۆرهان (سەرهاد) گەریلای هەپەگەش لە گۆڕستانی بێکەسان بەخاکسپێردرابوو، بەڵام خانەوادەکەی گۆڕەکەیان بۆ وندی چپلاخی قۆسەر گواستەوە.

ف.ق