تەرمی شەهید رەمەزان گورکان گەریلای هەپەگە بەخاک سپێردرا

تەرمی رەمەزان گورکان (ئادر خزگنۆس) گەریلای هەپەگە کە لە شەڕ و پێکدادانی ٩ی حوزەیرانی ئەمساڵدا، لە ناوچەی فارقینی ئامەد شەهید بوو، بە مەراسیمێکی شایستە لە گۆڕستانی خزگنۆسی گوندی ریز-ی سەر بە ناوچەی دێری هێنێی سەر بە چەولگ بەخاک سپێردرا.

مەراسیمی بەخاکسپاردنی تەرمی شەهید رەمەزان گورکان (ئادر خزگنۆس) بە بەشداری سەدان هاوڵاتی و دانیشتووانی ناوچەکە بەڕێوە چوو.

خانەوادەی گورکان تەرمی شەهیدیان دوێنێ ٢٤ی ئاب لە پزیشکی دادوەریی ئامەد وەرگرت و بە مەراسیمێکی شایستە لە گۆڕستانی خزگنۆسی گوندی ریز بەخاک سپارد.

مەعسوم گورکان ئامۆزای شەهید رەمەزان کە لە ساڵی ٢٠١٣دا بەشداری ناو ریزەکانی گەریلا ببوو، لە خۆڕاگریی سووری ئامەد و خوشکەکەشی ساڵی رابردوو لە بۆتان شەهید ببوون.

ز.ش