تەرمی ٢ گەریلا دواى ٤ مانگ رادەستی بنەماڵەکانیان کرایەوە

گەریلاکانی هەپەگە بە ناوەکانی ساڵحی ئیکینجی و عیزەت یگیت، کە لە ماىنگی حوزەیران لە خارپێت شەهید بوو بوون، دوای ٤ مانگ رادەستی بنەماڵەکانیان کرایەوە.

گەریلاکانی هەپەگە ساڵح ئیکینجی (دەوران دەمیر) و عیزەت یگیت (فیراز ئامەد) لە ناوچەى ئارجاک لە پارێزگای خارپێت لە ٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ دا لە شەڕ لە دژی سوپای تورکی داگیرکەر شەهید بوون.

دوای ٨٥ رۆژ ئەنجامی پشکینینی دی ئێن ئەی ئەو شەهیدانە گەڕایەوە.

بەرپرسانی پۆلیسی خارپێت دوای ئەوەى پشکنینی دی ئێن ئەی ئەو شەهیدانە گەڕایەوە بنەماڵەکانیان ئاگادار کردەوە و پێیان وتن "دی ئێن ئەی رۆڵەکانتان روون بووەتەوە. ئۆتۆمبێلی تایبەتی گواستنەوەى تەرم لەگەڵ خۆتان بهێنن و وەرن تەرمەکان وەربگرنەوە".

بنەماڵەکان لە دواى ئەوە رۆیشتن بۆ خارپێت و تەرمی رۆڵەکانیان لە پزیشکیی دادی حکومی لە خارپێت وەرگرتەوە و بەپێی ئەو توانا و دەرفەتەى بۆ خۆیان رەخساندبوو و بەو ئۆتۆمبێلە تایبەتانەى بۆ گواستنەوەى تەرم لەگەڵ خۆیان بردوبونیان، تەرمەکانیان سەرخست و بەرەو زێدی خۆیان بردنیانەوە. تەرمی یگیت لە ناوچەى چێرموگ لە ئامەد و تەرمی ئیکینجی لە ناوچەى وێرانشاری رحا بە خاک دەسپێردرێت.

بنەماڵەی یگیت تەرمی گەریلاکەیان بردەوە بۆ چێرموگ و خواستیان لە تەنیشت گۆڕی یوسف دالکلچ (حەقی چەرمیک)ی خاڵیدا بەخاکی بسپێرێن، کە ئەوەش گەریلای هەپەگە بوو و لە ساڵی ٢٠١٧دا ناوچەى دارا هێنی  لە چەولێک لەشەڕ دا لە دژی سوپای تورکی داگیرکەر شەهید بوو بوو و لە گۆڕستانی گەڕەکی چالەجک بە خاکسپێردرابوو، بەڵام قائیقمای ناوچەکە رێگایان پێنەداون تەرمی یگیت لە تەنیشت گۆڕی خاڵە شەهیدەکەیدا بە خاک بسپێرن. بنەماڵەکەشی لە دواى ئەو رێگرییە و لە دوای ئەنجامدانی رێورەسمە ئایینەکان تەرمی کوڕە شەهیدەکان لە گۆڕستانی چوکور بە خاک سپارد.

ئەندامانی بنەماڵەکەى و بەڕێوەبەرانی مەدیا دەر بەشداری مەراسیمی بەخاکسپاردنی تەرمەکەى یگیت بوون و تەرمەکەش لە گەمارۆی هێزەکانی پۆلیسدا بەخاک سپێردراوە.

ژ.ت