تەمەللی: لەو جێگایەی گۆشەگیری هەبێت، دادپەروەری نییە
سەزایی تەمەللی هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە ڕایگەیاند، ئێستا کاتی هاوپەیمانی دیموکراسیە. پێویستە ئەردۆغان فرێبدرێتە زبڵدانی مێژووەوە.
سەزایی تەمەللی هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە ڕایگەیاند، ئێستا کاتی هاوپەیمانی دیموکراسیە. پێویستە ئەردۆغان فرێبدرێتە زبڵدانی مێژووەوە.
رێکخستنی هەدەپە لە شاری مووش ٣مین کۆنگرەی ئاسایی خۆی بە دروشمی 'ئێمە تەئکید لەسەر ئازادی دەکەینەوە و بڕیارمان تێکۆشانە' لە هۆڵی زەماوەندی شاتۆ ئەنجامدا.
سەزایی تەمەللی هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە، مەنسور ئیشیک ، شەڤین جوشکون و گوڵستان کلچ کۆچییغیت و پەرلەمانتارانی هەدەپەی مووش، ئەحمەد تورک هاوسەرۆکی شارەوانی مێردین، هاوسەرۆکی شارەوانی کۆپ، گومگم، سیاسەتمەدار سری ساکک، زەیات جەیلان سەرۆکی هەدەپەی ئامەد، چالاکوانانی بزوتنەوەی ژنانی ئازاد، نوێنەرانەی کەسک و بەڕێوەبەرانی هەدەپەی مووش و ناوچەکانی بەشداریان لە کۆنگرەکەدا کرد. کۆنگرە بە هەڵبژاردنی دیوان، رێزگرتن و خوێندنی راپۆرتەکان دەستیپێکرد. ئاینور ساروجا هاوسەرۆکی هەدەپەی مووش بەخێرهاتنی میوانەکانی کرد و دواتر هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە سەزایی تەمەللی قسەی کرد.
تەمەللی ئاماژەی بەوەکرد، ئەوان لە کۆنگرە گەورەکەیاندا گۆڕانکاریەکی گەورە ئەنجامدەدەن و بە دەیان هەزار کەس بەشداری لە کۆنگرە گەورەکەی هەدەپە دەکەن و وتی، "هەدەپە ڕێپیوانێکی گەورە ساز دەکات. دەبێتە هیوای گەلانی تورکیا. ئیدی کاتی ئەوە هاتووە لەم دەسەڵاتە ڕزگارمان ببێت. ئێمە تورکیا دەگۆڕین. ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش دەگۆڕین. پێویستیمان بە ئاشتی و ئازادی هەیە. ئێمە تێکۆشانی دیموکراسی و ئازادی بەیەکەوە بەرەو پێشەوە دەبەین. ئێمە بە ئەردۆغان دەڵێین ئیتر بەسە. تورکیا، ڕۆژهەڵاتی ناوەراست، لیبیا، دەریای سپیی کردووەتە ولاتی ئاگر. کۆتاییهێنان بەم سیستمە بە تێکۆشانی ئاشتی و دیموکراسی دەبێت."
'کاتی هاوپەیمانی دیموکراسیە'
تەمەللی ڕایگەیاند، ئەوان لە کۆنفرانسەکەیاندا ئاشکرایان کرد کاتی تێکۆشانی ئاشتی و هاوپەیمانی دیموکراسیە و وتی، "ئێمە تێکۆشانەکەمان رێکبخەینەوە. ئێمە دادپەروەریمان دەوێت. ئێمە سیاسەتی کۆمەڵاتیمان دەوێت.
تەمەللی باسی ئەوەشی کرد، بەرلەهەموو شتێک پێویستی ئەم وڵاتە بە دادپەروەری هەیە و وتی، "لەم وڵاتە دادپەروری و یاسا نییە. دادگا نییە. ئیدی کاتی ئەوە هاتووە بەم سیستمە بڵێین بەسە و بووەستە. نادادپەروەری گەورە گۆشەگیریە. لەم وڵاتە گۆشەگیری ڕەها هەیە. لەو جێگەیەک دادپەروەری نەبێت مرۆڤ ناتوانێت باسی دادپەروەری بکات. لەو جێگایەی گۆشگیری هەبێت واتە دادپەروەری نییە. گۆشەگیرکردنی بەڕێز ئۆجالان سیستمێکی یاسایی نییە. تا ئەم گۆشگیریە بەردەوام بێت، مافی مرۆڤ زیاتر پێشێلدەکرێت."
دوای قسەکانی تەمەللی هەڵبژاردتن ئەنجامدرا و سیبەل گەنچ و عەبدوڵلا ییغیت وەک هاوسەرۆکانی هەدەپەی مووش هەڵبژێردران.
ف.ق