تەڤگەری ئازادی سەرکۆنەی تەقینەوەکانی کەرکوک کرد
هەرێمی کەرکوکی تەڤگەری ئازادیی وێڕای سەرکۆنەکردنی تەقینەوەکانی شەوی ڕابردووی کەرکوک داواکات دەکات: "چیتر ڕێگە نەدرێت كەركوك لە ناسەقامگیریدا بمێنیتەوە".
هەرێمی کەرکوکی تەڤگەری ئازادیی وێڕای سەرکۆنەکردنی تەقینەوەکانی شەوی ڕابردووی کەرکوک داواکات دەکات: "چیتر ڕێگە نەدرێت كەركوك لە ناسەقامگیریدا بمێنیتەوە".
سەبارەت بە زنجیرە تەقینەوەکانی شەوی ڕابردووی شاری کەرکوک کە ژمارەیەک شەهید و برینداری لێکەوتەوە، هەرێمی کەرکوکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان بڵاوکراوەیەکی داوە.
لە بڵاوکراوەکەیدا تەڤگەرەکە وێڕای ئەوەی بە توندی سەرکۆنەی تەقینەوەکان و ئافڕێنەرانی دۆخی خراپی کەرکوکی کردووە، داواش لە سەرجەم پێکهاتەکان و لایەنە ئیداریی و سیاسییەکانی کەرکوک دەکات، "تا چیتر ڕێگە نەدەن كەركوك لە دۆخێكی ئاوا ناسەقامگیری ئەمنی كۆمەڵایەتیی و ئیدارییدا بمێنیتەوە و بەزوویی چارەسەری دۆخەکە بکەن".
تەڤگەر ڕایگەیاندووە: "لە مانگێكی وا پیرۆزدا (مانگی ڕەمەزان) دەرهەق بە خەڵكی كەركوك و كەركوكییەکان کاری دڕندەیی بەو شێوەیە ئەنجام دەدرێت، هیوای زوو چاكبوونەوە بۆ بریندارەكان دەخوازین و داواكارین جێگەی شەهیدەكانیش بە بەهشتی بەرین بێت. لە دۆخێکی وەهادا داواكارین لە تەواوی لایەنە پەیوەندیدارەکان، ئیدارەی شاری كەركوك، تەواوی لایەنە سیاسییەکان، ڕێكخراوە مەدەنییەکان و كەسایەتییەکانی شارەكە، بە ئەرک و بەرپرسیاری خۆیان هەستن و هەرچی زووە هەمووان پێكەوە رێگە چارەیەك بو ئەم دۆخەی ئێستای کەرکوک بدۆزنەوە و کەرکوک و کەرکوکییەکان لە نەهامەتی و قەیرانەکان ڕزگار بکەین".
هـ.هـ